شەڕی كۆڵان و شەقام لە شارێكی ئیسرائیل دەستیپێكرد

جیهان 12/05/2021

چاودێر: 

لە شاری لیدی ئیسرائیل شەڕی سەخت لەنێوان عەرەب و هێزە ئیسرائیلییەكاندا رووی بەرپرسان گوتیان شەڕ سەریكێشاوە بۆ شەڕی كۆڵان و شەقام و رەوشەكە لە كۆنترۆڵدا نەماوە.

سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ بڕیاریدا باری نائاسایی لەشاری لد رابگەیەندرێت  بۆ رێگری لە كارە ئاژاوەگێڕییەكان.

سەرۆك وەزیران گوتی: گڵۆپی سەوز هەڵكراوە بۆ راگەیاندنی باری نائاسایی لە لید لە حاڵێكدا پۆلیس گوتویەتی كەمینەی عەرەبەكان كاری ئاژاوەگێڕییان كردووە دوای كوژرانی عەرەبێكی ئیسرائیلی.