بارەگای پۆلیسی غەزە خاپوور كرا

جیهان 12/05/2021

چاودێر: 

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكدا باڵەخانەی ناوەندی پۆلیسی غەزەیان خاپووركرد.

وەزارەتی ناوخۆی غەزە رایگەیاند لە زنجیرەیەك هێرشی هەوایی فڕۆكە ئیسرائیلییەكاندا باڵەخانەی پۆلیسی غەزە بە تەواو خاپوور كراوە.

لە درێژەی شەڕ و پێكدادانەكاندا سەربازێكی ئیسرائیلی لەنێو ئۆتۆمبێلێكی سەربازیدا لە سنوری غەزە و ئیسرائیل بە مووشەكی چەكدارەكانی غەزە كوژرا.


لای خۆیەوە گرووپی حەماس گوتی: جێپێكی سەربازی ئیسرائیلی بە مووشەك كراوەتە ئامانج لە باكوری غەزە بەهۆیەوە 3 سەرباز بریندار بوون.