ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێك بۆ كوشتنی سەركردەكانی حەماس ئەنجام دەدات

جیهان 12/05/2021

چاودێر: 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێكی ئاڵۆز ئەنجام دەدەن بۆ كردنە ئامانجی ژمارەیەك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس.

لەلایەكی دیكەوە وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند شەڕ راناگیرێت تا ئەوكاتەی ئارامییەكی درێژخایەك بۆ غەزە دەگەڕێندرێتەوە.

هێرشە هەواییەكانی ئیسرائیل بۆ دووهەم رۆژ بۆ سەر غەزە بەردەوامە و بەپێی دوایین ئامار نزیكەی 50 كەس كوژران و 300 كەسیش بریندار بوون.

ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند دوو سەركردەی حەماسیان كوشتووە.