ململانێی زلهێزەكان و چارەنووسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕاپۆرت 10/05/2021

چاودێر:

چەندین سیناریۆی زلهێزەكان هەن بۆ گۆڕینی هاوكێشەكانی هێز لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەمەش چەندین سیناریۆ و بەرەی كێبڕكێكار لە ناوچەكەدا لە چوارچێوەی ململانێكاندا هەن.

هەریەكە لە زلهێزە جیهانییەكان ئەمریكا، چین و روسیا، یان هێزە هەرێمییەكان توركیا، ئیسرائیل و ئێران، یان هێزە عەرەبییە كاراكان میسر، سعودیە ئیمارات و قەتەر لەوانەن یاریزانی سەرەكین بۆ دیاریكردنی ئایندەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

لە ماوەكانی رابردووددا ململانێی رەگەزی، هۆزگەری، مەزهەبی لە سوریا و یەمەن و لیبیا و عێراق زیانكردووە دەوڵەتی شكستخواردوو هەبووە، ئەمە هۆكاری دروستبوونی تیرۆر بووە لە ناوچەكە، هاتنە نێوەوەی زلهێزەكانیش بواری كێبڕكێی لە ناوچە زیادكردووە.

توێژەرێكی میسری چەند پرسیارێك دەكات، ئایا ئەمریكا دەكشێتەوە یان زیاتر دەچێتە نێو ململانێكانەوە؟ سەرۆكی روسیا فلادیمێر پۆتین چۆن بیر دەكاتەوە؟ چین لە كوێی رووداوەكاندایە؟ رۆڵی توركیا چیە؟ ئیسرائیل لەكوێیە؟ ئایا میسر هێزی هەرێمییە؟ هەڵوێستی كەنداو چیە لە گەشەی هێزی سعودیی و ئیماراتی؟

ئەم توێژەرە باس لە دوو قۆناغ دەكات، یەكێكیان 2011 بۆ 2017یە سەردەمی شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی و هاتنەسەر كاری دۆناڵد ترەمپ.

لە ئەم قۆناغەدا ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری خرانەڕوو و سیاسەتەكانی ئەمریكا و روسیا و چین گەورەترین كێبڕكێكار بوون لە ناوچەدا، بە هەمان شێوە بۆ ئیسرائیل و توركیا و ئێران لەسەر ئاستی هەرێمی و سەرباری میسر و دەوڵەتانی كەنداو.

قۆناغی دووهەم لە 2018 بۆ 2020 زیاتر هاوكێشەكان روون بوونەوە.

چەند سیناریۆیەك لە ئارادان یەكێك لەوانە گۆڕینی شەڕی كرێگرتەكان بۆ شەڕی راستەوخۆ لەنێوان بەرەی سعودی، ئیماراتی، ئیسرائیلی لەگەڵ ئێران و هاوپەیمانەكانی بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكان لە سوریا و لیبیا.

سیناریۆیەكی دیكە دابەشكردنی یەمەنە بۆ بەشی باكور بۆ ئێران و حوسییەكان، باشوریش بۆ حكومەتی یەمەن و گرووپەكانی دیكە، ئەمە زۆرتر گونجاوە، چونكە مەحاڵە ئێران و سعودیە بتوانن بە شەڕ سەرانسەری یەمەن بگرن.

سیناریۆیەكی دیكە بۆ رێككەوتنی ناوەكی ئێران، ئەوەیە لە حاڵی شكستی سەرجەم گفتوگۆكان ئێران پەنادەباتە بەر فشاری سەربازی و ئاسەنگی هاتوچۆی دەریایی ئەمەش رەوشی كەنداو تێكدەدات دەوڵەتانی كەنداو و ئەمریكا لە مەترسیدا دەبن، ئیسرائیل هەوڵی رازیكردنی ئەمریكا دەدات بۆ هێرشكردنەسەر ئەمریكا، ئێرانیش لە  حزبوڵڵای لوبنان دژی ئیسرائیل بەكار دەهێنێت.

بۆیە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چاوەڕێی كۆمەڵێك گۆڕانكارییە، چۆنێتی ئاراستەی ململانێكان چارەنووسی ناوچەكە دیاریدەكات.