شێخی ئەزهەر 112 ساڵ پێش ئێستا فەتوای لەدژی جینوسایدكردنی ئەرمەنەكان دەركردوە

ڕاپۆرت 28/04/2021


ئا: رەمەزان شێخانی
بەڵگەنامەیەكی مێژووی بۆ زیاتر لە 112 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە كە لەلایەن سەلیم ئەلبشری شێخی ئەزهەر دەركراوە لە ساڵی 1909 فەتوای حەرامكردنی كوشتنی ئەرمەنەكانی دەركردوە لەلایەن توركەكانەوە،نوسیویەتی ئەو رەفتارانە شەرمەزارین بۆ ئیسلام.
دەركردنی ئەو فەتوایە لەو سەردەمەدا چونكە عوسمانیەكان سەدان هەزار ئەرمەنی كریستانیان جینوساید كرد لەناوچەی ئەدەنە كە لەو سەردەمەدا لایەنی ئابوری ئەو ناوچەیە بەدەستی ئەرمەنەكانەوە بوە.
شێخی ئەزهەر لەو بەڵگەنامەیەدا دەڵێت: لەرێگەی رۆژنامەكانەوە هەواڵی خەفەتبار وپروپاگەندەی خراپ مان بەرچاو دەكەوت كە بەدەستی موسوڵمانانی ویلایەتی ئەنادۆڵ دژ بە كریستانەكان ئەنجام دەدرێن و هێرش دەكەنەسەر ئەرمەنەكان  ودەیانكوژن و دەست درێژی دەكەنە سەریان بەناهەق ئێمە هیوادارین ئەو هەواڵانە ڕاست نەبن ،چونكە ئیسلام دژی هەموو دەستدرێژی و خوێن رشتن و زیان گەیاندنە بە تەواوی مرۆڤایەتی ،ئیتر ئەو كەسە موسوڵمان ، كریستان یان جوولەكە بێت.
لەبەڵگەنامەكەدا هاتوە:ئەی موسڵمانانی ئەو ناوچەیە ئاگاداری ئەو كرداری و رەفتارانە بن كە خوای گەورە نەهی لێكردوە لە شەریعەتدا و دەست درێژی مەكەنە سەر كەس خوای گەورە دەستدرێژی كارانی خۆش ناوێت.داواشی كردوە یاسای ئیسلام پێشێل نەكەن بانگەوازی كردوە كە ئەو كارانە نەكەن كە خوای گەورە لە قورئان و سونەتی پێغەمبەردا قەدەغەی كردوە وفەرمانەكانی خوای گەورە پێشێل نەكەن تا نەكەونە بەر توڕەیی خوای گەورە وپێویستە بەڕاستی فەرمانەكان جێبەجێ بكەن ورێگەیان پێ نەدەن ئەو كارانە ئەنجام بدەن كە خوای گەورە رێگە نادات بەخۆشتان ئەنجامی بدەن و هێز وتوانای خۆتان بكەنە پشت وپەنا بۆ ئەوانیش وهێز تواناتان بۆ خۆش گوزەرانی وسەربەرزی ئەوانیش بەكار بهێنن و هێرش مەكەنە سەر كڵیسا و شوێنی خودا پەرستییەكانیان
شێخ ئەزهەر لە بەڵگە نامەكەدا نوسیویەتی ئەی موسوڵمانان با توندڕەوی رەگەزی زاڵ نەبێت بەسەرتانە و لەكوتایشدا فەرموودەیەكی پێغەمبەر (د خ) دەهێنێتەوە كە دەفەرموێت " هەركەسێك پەیماندارێك بكوژێت بۆنی بەهەشت ناكات كە بۆنەكەی دووری رێگەی 40ساڵ رێككردن بڵاودەبێتەوە.
هەڵوێستی مێژووی
عەلی سابت پسپۆری مێژووی لە بواری لێكۆڵینەوەی ئەرمەنەكاندادەڵێت: میسر لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوو كە ئیدانەی جینوسایدكردنی ئەرمەنەكانی كردوە لەلایەن توركەكانەوە كە بە سێ قۆناغی بەرنامە بۆ دارێژراو ئەنجامدراوە.
قۆناغی یەكەم لەسەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید ئەنجامدراوە كە زیاتر لە سەد هەزار ئەرمەنی جینوساید كران.
قۆناغی دووەم لەساڵی 1909 ئەنجامدرا كە لەلایەن عەوام و هێزە نیزامیەكانی عوسمانیەكانەوە لە ناوچەی ئەدەنە لە دژی ئەرمەنەكان ئەنجامدرا كە لەم قۆناغەدا خەڵكە نەخوێندەوار وتوركەكان بەناوی ئاینی ئیسلامەوە بەفەرمانی عوسمانیەكان ئەرمەنەكانیان كۆمەڵكوژ كردوە
لە26ی نیسانی ساڵی 1909 ئەزهەر دژی ئەو كردەوە نامرۆڤایەتیە وەستایەوە شێخ سەلیم شێخی ئەزهەر خوێن رشتنی كریستانەكانی ناوچەی ئەدەنەی حەرام كرد وەكو پەرۆشێك بۆ ئاینی ئیسلام ئەو فەتوایە بۆ زمانی توركی وەرگێردرا و25 هەزار دانەی لەسەر گیرفانی خۆی كۆپی كردو رەوانەی ناوچەی ئەنادۆڵ كرد.
ئەو پسپۆرە دەڵێت : ئەزهەر كە گەورەترین دامەزراوەی ئاینیە لەجیهاندا پێش كڵیساكانی میسریش كەوت ئیدانەی ئەو كۆمەڵكوژیەیی كردوە.
ئاشكراشی كردوە رۆژنامەكانی میسر لە ساڵی 1915 ەوە كردەوەی دەسەڵاتی عوسمانیەكانی بە دیكۆمێنت كردوە كە چۆن پلانی داناوە بۆ لەناوبردنی ئەرمەنەكان و سەرقاڵی جیهانی بە جەنگی جیهانی یەكەمەوە قۆرخكردبوو بۆ لەناوبردنی ئەرمەنەكان.