لە ئاژانسی ناساوە بۆ جیهان: سەیری یەکەم فڕینی سەر مەریخ بکەن

جیهان 07/04/2021

نوێ: بانگهێشتێک لە ئاژانسی ناسا...

لوقمان حەوێز/ تێکساس
ئاژانسی ناسا داوا لەسەرجەم دانیشتوانانی جیهان دەکات ئەوانەی بۆیان دەگونجێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕاستەوخۆیی تەماشای یەکەم فڕینی هەلیکۆپتەری ئینجینیویتی بکەن کە لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجامدەدرێت و لە چەناڵەکانی ناسا لە تەلەفزیۆن و یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت...
بەپێی پلانەکە بەروار و کاتی دەستپێکردنی پڕۆگڕامی فڕینەکە لە بەرواری 12 ی نیسانی 2021 دەست پێدەکات، بە وردیش لە کاتژمێر 11:30 ی پێش نیوەڕۆ بەکاتی کوردستان...
بە پێی پڕۆگڕامەکە لەو کاتەدا هەلیکۆپتەرە بچوکەکەی ناسا بەناوی ئینجینیویتی Ingenuity بۆ یەکەمجار فڕینێک ئەنجام دەدات لە ئاسمانی هەسارەی مەریخ، ئەمە دەبێتە یەکەم فڕینی هەلیکۆپتەرێک لەسەر هەسارەیەکی تر جگە لە زەوی، هەلیکۆپتەری ئینجینیویتی زۆر بچوکە و بارستاییەکەی تەنیا نزیکەی دوو کیلۆگرام دەبێت...
لە خوارەوەش نوێترین دیمەنی هەلیکۆپتەرەکە خراوەتەڕوو کە بەر سێ ڕۆژ لە گالیسکەی پێرسەڤیرەنس جیابۆوە کە لەسەر ڕووی هەسارەی مەریخە، ئێستاش ئامادە دەکرێت بۆ ئەنجامدانی یەکەم فڕین لەسەر هەسارەی سور...
دەتوانن ئەوکاتە پەخشی ڕاستەوخۆی فڕینەکە لەم چەناڵەی ناسا ببینن:
https://youtube.com/c/NASAJPL
دەتوانن وردەکاری زیاتریش لەم بەستەرەی خوارەوە ببینن:
https://www.nasa.gov/.../nasa-invites-public-to-take...