وردەکاریی روداوەکانی دوێنێ شەوی ئوردن
راپۆرت- چاو‌دێر:
شەوی ڕابردوو هەواڵی کودەتایەکی شکستخواردوو لە ئوردن بووە جێی باسی گەرمی میدیاکان، بەتایبەت کە پەنجەی تۆمەت بۆ زڕبرایەکی شا عەبدوڵڵای شای ئوردن درێژ کرا. بەڵام شازادە حەمزە بن حسێنی زڕبرای شا عەبدوڵڵا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە و وتی، ئەوانە تۆمەتێکن بۆ شاردنەوەی ئەو هاتنەدواوەی وڵاتەکەمان تێی کەوتووە. هەندێکیش پێیانوایە ئەمە بیانویەکە بۆ پاکتاوی لایەنگرو دڵسۆزانی حەمزە بن حسێن.
هەواڵەکە یەکەم جار لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بڵاو کرایەوە. ڕۆژنامەکە بڵاوی کردەوە؛ کە نزیكه‌ی 20 كه‌س كه زۆربه‌یان له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی پاشایه‌تین له نێویاندا شازاده حه‌مزه بن حسێن برای شا عه‌بدوڵڵای پادشای ئوردن ده‌ستگیر كراون، به گومانی هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵڵادا. بەڵام تا ئێستاش وردەکاریی چۆنێتیی کودەتاکە بڵاو نەکراوەتەوە. ئەگەرچی میدیاکانی وڵاتی ئوردنیش هەوڵێکی کودەتایان لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی ئوردنییەوە ئەوەی ڕاگەیاندبوو، کە کودەتاکە ورد و ئاڵۆز و پلانبۆداڕێژراو بووە.
بەڵام لە درەنگانی دوێنێ شەودا، شازادە حەمزە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: ده‌ستبه‌سه‌ره و هێرشی كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن و ڕه‌خنه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپیی حوكمڕانیكردنی ئوردن گرت و پێی وابوو ئەو هەوڵە بۆ شاردنەوەی ئەو هاتنەدواوانەیە کە وڵاتەکەی بەخۆیەوە بینیوە.
ناکۆکیی نێوان شا عەبدوڵڵا و شازادە حەمزە لە کۆنەوە بووە هۆکاری زووتر بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە. بە تایبەت کە شازادە حەمزە بەردەوام وەک ڕەخنەگرێکی حکومەت و شانشینی براکەی دەرکەوتووە و قسەی کردووە.
شازادە حەمزە لەو ڤیدیۆیەدا دەشڵێت: "له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆمدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوم و پاسه‌وانه‌كانم و ژماره‌یه‌كی زۆر له نزیكه‌كانی من ده‌ستگیر كراون. سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا به‌یانیی شه‌ممه هات و پێی وتم هیچ جموجوڵێك نه‌كه‌م ئاسایشی وڵات بخاته مه‌ترسی."
وتیشی: "ڕێگه‌م پێ‌نادرێت په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌وه بكه‌م و پێم سه‌یره ڕه‌خنه‌یه‌كی ئاسایی له سیاسییه‌كانی وڵات بووه‌ته هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنم، به داخه‌وه دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ڵته‌كێنراو ن و بێسه‌روبه‌ر‌ن، هه‌یبه‌ت و كه‌رامه‌تمان شكێنراوه و خه‌ڵكی ئوردن له خراپترین دۆخدان و وڵات فرۆشراوه بۆیه به ڕاشكاوی و بێ په‌رده ده‌ڵێم غه‌می من به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵاته و تۆمه‌تی بێبنه‌ما و ده‌ستگیركردن دژی ئه‌وانه به‌كار ده‌هێنرێت ڕه‌خنه ده‌گرن."
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، شازادە حەمزە لە کودەتاکەیدا پشتگیری و پاڵپشتیی وڵاتێکی دەرەکیی هەبووە بۆ ئەنجامدانی، بەڵام لەو گرتە ڤیدیۆییەدا شازادە حەمزە ئەو زانیارییە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "په‌یوه‌ندیم به هیچ پیلانگێرییه‌كی پشتپه‌رده و ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه نییه و ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌مووی درۆن بۆیه هه‌رچی ڕوو بدات وه‌ك به‌ڵێنم داوه به دڵسۆز بۆ گه‌ل و وڵات ده‌مێنمه‌وه."
ناکۆکییەکانی نێوان شا عەبدوڵڵا و شازادە حەمزە ڕیشەیەکی کۆنتریان هەیە. شازادە حەمزە جگە لەوەی کوڕە گەورەی شا حسێنە لە هاوسەری چوارەمی، هاوکات پلەی عەمیدی لە سوپای ئوردندا هەبووە. لە ساڵەکانی ١٩٩٩ تا جێنشینی پاشا بوو تا ساڵی ٢٠٠٤، بەڵام شا عه‌بدوڵڵا به فه‌رمانێكی پاشایه‌تی لایبرد و حسێنی كوڕی خۆی كرده جێ‌نشین كه ساڵی 1999 له دایك بووه، ئەوەش گڕی ناکۆکییەکانی ئەو دوو برایەی زیاتر خۆش کرد، چونکە شازادە حەمزە پێی وابوو خراوەتە دەرەوەی حەرەمی پاشایەتیی خێزنەکەی.