ڤیدیۆ: کچێک بە روتی هێرش دەکاتە سەر پێشکەشکارێک لەناو ستۆدیۆ

ڤیدیۆ 24/03/2021

پێشکەشکارێکی بەناوبانگی رۆمانی بەناوی Mirela Vaida لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەی لە یەکێک لە تەلەڤزیۆنە ناوخۆییەکانی رۆمانیا، لەلایەن کچێکەوە کە خۆی روتکردبۆوەو هیچ جلی لەبەردا نەبوو، هێرشی کرایە سەری بە مەبەستی کوشتن.

کچە روتەکە خشتێکی بەدەستەوە بوو لە کاتی هێرشەکەدا بۆ سەر پێشکەشکارەکە ویستی پێیدا بکێشێت، بەڵام لەلایەن ستافی بەرنامەکەوە توانرا پێشکەشکارەکا رزگار بکرێت.

دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە هێرشکارەکە دانی بەوەدا ناوە کە ویستویەتی پێشکەشکارەکە بکوژێت. باسی لەوەشکردوە کە لە دەرگای دواوەی کەناڵەکەوە چۆتە ستۆدیۆکەو لەوێ خۆی روتکردۆتەوە هێرشەکەی ئەنجامداوە.

دواتر پۆلیس هێرشکارەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی دەرونی کردوە..