ئاڵای ئەمریكا بۆماوەی 5 ڕۆژ بۆنیوە دادەگیرێت بزانە هۆكارەكەی چیە؟

جیهان 23/02/2021


وتەبێژی كۆشكی سپی جێن پساكی ڕایگەیاند كە لەسەرداوای سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن وەك ڕێزێك بۆ قوربانیانی كۆرۆنا لەئەمریكاو جیهان ئاڵای ئەمریكا بۆماوەی 5 ڕۆژ لەگشت دامو دەزگاكانی دەوڵەت بۆنیوە دادەگیرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئەمریكا نزیك دەبێـەوە لە500 هەزار كەس كە تا ئێستا ئەمریكا لەهیچ جەنگێكی جیهانی و ناوخۆیشدا هێندەی قوربانی نەداوە بۆیە سەرۆك كۆمار بەپێویستی زانی كە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ وەك ڕێزلێنان بۆ قوربانیانی كۆرۆنا ئاڵای ئەمریكا بۆنیوە دابگیرێـت.