خانمی یەكەمی نوێی ئەمریكا پلانی چ دەبێت؟

ڕاپۆرت 08/11/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
جیل بایدن خانمی یەكەمی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەنیازە پارێزگاری لە پیشەكەی خۆی بكات پاش گواستنەوەی بۆ كۆشگی سپی ، جیل بایدن بەنیازە بەردەوام بێت لەكارەكەی خۆی وەك مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ
ماڵپەری "یو ئێس ئەی تودای" ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە جیل بایدن ی تەمەن 69ساڵ خاوەنی چوار بروانامەی زانكۆیە یەكێك لەو بروانامەكانی دكتۆرای هەیە لەبواری پەروەردە كە لەزانكۆی دیلاویر بەدەستی هێناوە ، ماوەی هەشت ساڵە مامۆستایە لەزانكۆی فیرجینیا ولە نزیكەوە لەگەڵ میشێل ئۆباما كاری كردوە  وەكو خانمی دووەم
كاسرین جیلیسۆن پسپۆر لە مێژووی ژیانی خانمە یەكەمەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەزانكۆی ئۆهایۆ بڵاویكردوە تەوە جیل خانمێكی ناوازە دەبێت لەنێو دانیشتوانی كۆشكی سپی  
لای خۆشیەوە ئانیتا ماكبراید كە پێشتر بەرێوەبەری كارەكانی لۆرا بووش خانمی یەكەمی پێشووتری ئەمریكا و یاریدەدەری جۆرج دەبلیوو بووشی سەرۆكی ئەمریكا بوو ولەئێستادا بەریوەبەری دەستپێشخەری خانمە یەكەمەكانی ئەمریكایە رایگەیاند: جیل گەردلولی گۆرانكاریەكان دەبێت لە ئەمریكا.
شیكەرەوانی سیاسی پێیان وایە بەهۆی باكگراواندە زانستیەكەیەوە پەروەردەو  فێركردن لە سەرووی لیستەكەی خانمی یەكەمەوە دەبێت ، هەروەك بایەخ بەكەس وكارو خانەوادەی سەربازان دەدات وبایەخیش دەدات بەهۆشیاری لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجەوە بەهۆی لەدەستدانی كورێكی بەناوی بوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك
جیل لەچەندین بۆنەدا سووربوونی خۆی نیشانداوە بەردەوام بێت لەكاركردن لەبواری فێركردن لەوبارەیەوە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەرنامەی" سی بی ئێس سەندای مۆرنینگ " لەمانگی ئابی رابردوو رایگەیاند: حەزم لە پەروەردەو فێركردنە ئەگەر بگەینە كۆشكی سپی بەردەوام دەبم لەكاری مامۆستایەتی و دەمەوێت هەمووان ستایشی مامۆستایان بكەن و رۆڵی مامۆستایان لەبەرچاوبگرن و لە بەشداری مامۆستایان بگەن و رێزی زیاتر لەپیشەی مامۆستایان بگرن.
پێویستە بوترێت هیلاری كلینتۆن پاش كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی مێردەكەی وەكو ئەندامی ئەنجومەنی پیران كاری كردوەو جیل دەبێتە یەكەمین خانمە یەكەمی ئەمریكا درێژە بە پیشەكەی بدات.  
سەرچاوە/ سكای نیوز