شاعیر و رەخنەگرێکی ئێرانی به كۆرۆنا کۆچی دوایی کرد
عەلی رەزا راهیب شاعیر و رەخنەگرى ئێرانی رۆژی پێنجشەممە 25/6/2020 لە تەمەنى (53) ساڵى له یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى شارى تاران کۆچی دوایی کرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له ئێران هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆچى دوایى شاعیر و رەخنەگرى ئێرانى (عەلی رەزا راهیب)یان بڵاوكرده‌وه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان ناوبراو دوو هه‌فته به‌رله‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات تووشى فایرۆسى كرۆنا بووه، به‌ڵام كه‌س و كارى ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه به فایرۆسى كرۆنا كۆچى دوایى كردبێت، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ى بۆ جەڵتەى دڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
عه‌لى ره‌زا، پێش ئەوەى كۆچى دوایى بكات، لە واڵى تایبه‌تى خۆى له ئینستاگرام لەپۆستێکدا وتبووى: "كه پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناى بۆ كراوە و ئەنجامەکەی (پۆزەتیڤ) بووە، بەڵام دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر و بەرگەگرتنى تەنگەنەفەسى و بێ هێزیى لەماڵەوە خۆم ئامادە دەكەم بۆ چوونە نەخۆشخانە، بۆیە سۆپاسی هەواڵپرسینتان دەکەم، پەیوەندیم پێوە مەکەن، چونکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە ناتوانم وەڵام بدەمەوە".
عه‌لى ره‌زا راهیب له چه‌ند دێرێكدا:
- پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: شاعیر و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى.
- له رۆژى 17/1/1967 له شارى تاران له دایكبووه.
- چه‌ندین بابه‌تى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانى ئێران بڵاوكردۆته‌وه.
- وانه‌ى زمان و ئه‌ده‌بى توركى بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ له شارى تهپرێز وتۆته‌وه.
- خاوه‌نى چه‌ند دیوانێكى شیعرى چاپكراوه.
- له رۆژى 25/6/2020 له ته‌مه‌نى (53) ساڵى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى شارى تاران كۆچى دوایى كردووه.