کـــەنیـزەکـــــانــــی شنگــــال

ڕەخنەی چاودێر 05/07/2021


ڕۆمانێکیتری ٤٤٤ لاپەڕەیی نووسەر و شاعیر ڕۆماننووس(سەلیم بەرەکات)ی عەرەبی نووسی بەبنەچەو بیرو باوەڕ کورد، سەلیم لەو شاکارەی بەزمانێکی  بەرز و جوان ،واقع و فەنتازیای ئاوێتەی یەکتری کردووەو بەشێوازێکی ئەفسوناوی چیرۆک و ڕووداوەکانمان بۆ دەگێڕێتەوەو  حەکایەتە بەسوێ و تژی لەخەم و تاڵی و کارەساتە جەرگبڕەکانی کوردانی ئێزدیمان بۆدەخاتەڕوو.
سەلیم لەپاڵ” سبايا سنجار“
خاوەنی چەندین بەرهەمی تری ناوەزەیه،
لەنموونەی:
-فقهاء الظلام
-أرواح هندسية
-الفلكيون في ثلاثاء الموت
-الأختام والسديم
-معسكرات الابد
-أنقاض الأزل الثاني
-شعب الثالثة فجرا من الخميس الثالث
-أقاليم الجن
-حورية الماء وبناتها
-زئير الظلال في حدائق زنوبيا
-السيل بلغتن، أخيرا، عمر الأربعاء
-سجناء جبل أيايانو الشرقي ..
دوای هەریەکە له ڕۆمانەکانی (لالەکانی لالش، و پاکیزەکانی شنگال)
کەنیزەکانی شنگال سێیەمین ڕۆمانە، لەسەر ئازاروتراژیدیای کوردانی ئێزدی بخوێنمەوە، هەڵبەت کەهەر سێک ڕۆمان، شاکاری مەزن و جیاواز و بەرز و کەم وێنەو پڕ بابەیەخن،
کەنیزەکانی شنگال.
تراژیدی نامەیەکیتری ئێزیدییەکانە،
خەمنامەیەکی تری ئێزدانی و ڕۆڵەی میترایە.
مانیفێستی فرمێسک و ئازارە،
پەڕتۆکی دڵشکان و بێ نازییەکانە،
ئاڕشێفی کۆجۆ و زامی مرۆڤە بێ تاوانەکانە،
کتێبی ڕق و نەفرینە،
ئیدانە نامەی مرۆڤایەتییە.
هەڵدانەوەی لاپەڕەی  سکانداڵەکان و
تابلۆی سەرزەنشتکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و 
پۆرترێتی خەجاڵەتی هەموو دروشمە درۆین و بەڵێنەزلەبێ ناوەڕۆک و لاف و گەزافە بەتاڵەکانە،
کارەساتی بەکەنیزەکردن و سەبیکردنی خاک و دیرۆک و کەلەپوور و نەریت و بوون و کەڕامەتی ئێزیدییەکانە.
ئەتکنامە و فەرماننامەی گەلێکی کۆکوژکراو چەوساوەو بریندارە،
چیڕۆکی پێنج کچی پاکیزەی تەمەن خوار بیست ساڵی ستەم  دیدەی ئەتکراو کەڕامەت وروشێندراوە،
ئازارنامەی هەموو  کوردێکی ڕەسەنی بە ئەخڵاق و ویژدان زیندووە،بەسەر هاتی هەموو ئەو کچ و ژنە ئێزدیانەیە کە لەلایان جەلادەکانی دەوڵەتی ئیسلامی تیرۆرستانی داعش ، کران بەکەنیزەو لەشێوەی کاڵایەکی مادی بێ گیان، کڕین و فرۆشتیان پێوەدەکراو بێ ڕێزی  بەمرۆڤ بوون و سوکایەتی بە ئینسابوون و کوردبوونیانەوە کرا،
سارات پاڵەوانی ڕۆمانەکەیە، ئەو شێوەکارو نیگارکێشێکی کوردی تەمەن چڵ ساڵی ئاکنجی سوێدەو پۆرترێتی ئەو پێنج  کچە ئێزدیە بەسەبیکراو پاکیزەو بێ تاوان و پەپوولەو مەزلومە دەکێشێت ، ئەو پێنج کچەی لەگەڵ سەتان و هەزاران کچ و ژن و پیاو مرۆڤی تری ئێزدی کوردی لەشنگال سەربازەکانی ڕێگەی تاریکی و جەهالەت هاتن و گرتنیان  کردنیانن بە کۆیلەو کەنیزەو لەبازاڕەکانی دواکەوتوویی و لەناو زەڵکاوی ئارەزووەگڵاوەکانیان، کڕین و فرۆشتیان بە بەهاو مرۆڤ بوون و کەسایەتییانەوە کرد،
ئەو پێنج کچە قوربانیەی دەستی بیری عروبەو کەڵبەی هزری ئیسلامی فەندەمێنتالیزمی تاریک نیگاو خەرەفاوی خەیاڵ پڵاوی لەواقع دابڕاوی لەخشتەبراوی لەئەقڵ داچۆڕاوی لە  مرۆڤ بوون داماڵدراو،لەلایان ئەو نیگارکێش و وێنەکێشەوە ئەزمونە تاڵ تراجیدیاکەی ژیان و هەموو ئەو ئازار و نەهامەتیانەی لەسەر دەستی تاریک پەرست و کۆنەپەرست و تیرۆرستانی داعش چەشتیان، دەکات بە کەرەسەو وێنەی تابلۆکەی، بەو چەشنە کچەکان ئەزمونی ژیانی خۆیان دەگێڕنەوە، لەژێر دەستی تیرۆرستانی دەوڵەتی خەلافەت و ساراتی نیگارکێشیش لە دوو توێی تابلۆ و پۆرترێتێکدا هەموو سکانداڵ و کاره قێزەونەکانی تاقمە جەلاد و هۆڤیەکەی خەلافەت، ئاوێتە لەگەڵ فرمێسک و  ئازار و گشت نەهامەتی و موعانەتەکانی کچە کوردە ئێزیدییەکان نیگاردەکات و وشەو وێنەو ئەشک، لەگەڵ ڕەنگی خوێن و بۆیەی خەم و عەزاب.  ئاوێزانی یەکدی دەبن و  نیگار کێش لەتابلۆکەی لەژێر ناوی.“کەنیزەکانی شنگال”.بەرجەستەی دەکات،هەر یەکێک لەوکچە کوردە ئێزیدیانەی کە لەحەقیقەتدا لەژیاندانەماون، لەسەر شێوەی تارمایی و کارەکتەرانێکی خەیاڵی هەموو ئەو دەستدرێژی و کارە دڕندانەی چەکدارە چەتەکانی داعش لەگەڵیاندا ئەنجامی داون دەگێڕنەوە، لەڕێگای خەیاڵەوە دیالۆگ لەگەڵ سارات دەکەن و باسی کارەساتەکانیان دەکەن و ئەمیش لەقاڵبی تابلۆیەکدا پۆرترێتیان دەکات و تاوە کوچەشنی تابلۆکەی مۆنالیزای داڤێنشی وەلێ بە فۆرم و ڕۆخسارێکی ترو لە قاڵبێکیتری هونەرییدا ببێتەتابلۆیەکی جیهانی و ئیدی تاهەتایە ببێتە ئایکۆنی ئازار و  هەڵگری خەم و ڕۆندک و تراجیدیای کوردانی ئێزیدی و هەموو دنیا، نەوە بۆ نەوە، بیانگوازێتەوەو بیان بینێت، وئیتر پڵەی هەرمانی و،لەبیرنەچوونەوە وەربگرێت و بە جاویدانی لەئاڕشیفی مرۆڤایەتی و میمۆری جیهاندا بمێنێتەوە،تابلۆی ئەو مرۆڤە بێ تاوانانەی لەسەر دەستگرتن بە کولتوور و ئایینی باو باپیران و ئێزیدی بوون و کورد بوون ومرۆڤ بوونیان، فەرمان و جینۆساید و ئاوارەیی بووەتەوە بەشێک لەژیانیان و 
ئەفسووس بەدرێژایی مێژوو تائێستا هەفتاو سێ جار فەرمان و کۆکوژکراوان و هەرجارەو بە پاساوێک و لەژێر ناوێک، کەدواجار هەر هەمووی شاڵاوی تەعریب و بەربەریەت و عەرەب ڕەگەز پەرست و ئیسلامیە فەندەمێنتالیست و فاشیستەکان بوونەتەوە،ئەوەی پێی دەڵێن فتوحات، کەجگە له تەعریب و بەڵاوکرنەوەی بیری عروبەو ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕادیکاڵ و ڕاماڵینی کلتور و خنکاندنی ئازادی گەلی کورد و شێواندنی مێژووەکەی و سڕینەوەی ناسنامەو تیرۆرکردنی بوونی چیتر نەبووە،جا عەرەبەکانی بەر لەهەزارساڵەکەهاتن بەناوی فتوحاتەوە، یان عوسمانلی، یاخود داعش تا... هەمووی یەک شت و یەک مەبەست و ئامانج و پرۆژەو ئەجێندای تورک و عەرەب و بەعەرەبکردن و عوسمانلی بووە، لەدژی کورد و مێژوو وجود و ڕەسەنێتی بوونەکەی و،هەرجارەو لەگەڵ هەرشاڵاو پەلامارو هێرشێکی بەربەریانەیاندا،بەشێکێ خاکەکەی داگیربکەن و دیموگرافیەکەی بگۆڕن و جوگرافیەکەی بشێونن و ئاکنجی و دانیشتوانەکەی کۆکوژ و  دەربەر بکەن.
ماوەتەوە بڵێم“کەنیزەکانی شنگال”
کەشکولێک لە ڕۆشنبیری و زانیاری و مەعریفە بە خوێنەر دەبەخشێت،لەبارەی  بیرو باوەڕ و تقوس و شەعائیرەدینیەکانی کوردانی ئێزدی ، هەروەها  لەبارەی  ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و موعتەقەدات و ئایدۆلۆجیاو ئەفکارە ژاراوییەکەیان،لەبارەی ئەو گروپە جیهادیەی لەڕێگەی جیهادەکانیانە،جیهادی نیکاح و دامێن و فەرجەوە،
جیهادی ئنتەرنێت و ئەلیکترۆنی، جیهادی ڕق و دەمارگیری،جیهادی ترس و تەرۆر و تۆقاندن، جیهادی سەربڕین و کوشتن،جیهادی وێرانکردن و ئەتکردن،
کۆمەڵێک بەڵتەجی بێ ئەتەکێت و بێ مۆڕاڵی ویژدان مردووی و گەوجێندراو.
دەیانەوێ مرۆڤایەتی ئەتک و ژیان خاڵی کەنەوە لەجوانی و بوون بکەن بە جەحیم،
لەوشاکارە ئەدەبییە خوێنەر زیاتر سروشتەدڕندەییەکەی داعشی تیرۆرستی بۆ دەردەکەوێت و بۆی ئاشکرا دەبێت، کەئەو گرووپە پەڕگیرو دەمارگیرە بناژۆ خوازە تیرۆرستە، چەندە نەخۆش دەروون بۆگەن و قێزەونن،چەندە لەمرۆڤ بوون داماڵدراو بێ مۆڕاڵن، چەندە هۆڤی و سەرلێ شێواون، گرووپێکی تۆقێنەر وکابوساوی ڕادیکاڵی شەڕانگێز،گروپێک گەردێک ئینتیمای بۆ ئەو هەسارەیەنییەو دەڵێی سەر کەوکەبی زۆمبیەکانن،دەستبەداری هەموو قییەم و بەهاو مۆڕاڵێک بوونەو ئیتر هیچ شتێک ئەوان بە پڕەنسیپەکانی مرۆڤایەتی و پێناسەی مرۆڤ بوون نابەستێتەوە، تەنها لەشێوە مرۆڤ ماون، دەنا لەناخ و هزرەوە بوون بە دڕندەیەکی تەمام عەیار،
ئەوان کۆمەڵێک مافیای سەربە چاخی بەردین و دەرەوەی مێژوون، گرووپێکی سەربڕ و ڕاسیزم، گروپێک هەموو چەکدارە چەتەکانی،،چەشنی فاوستەکەی گوتە، بەڵێنی  دڕندەیی بوونیان داوە بە ئەهریمەن و  بۆندی تاوان و خوێن ڕێژییان لەگەڵ هێزی تاریکی مۆرکردووە، ئەوان جوندی جەهالەت و ڕێگەی تاریکین، هەڵگری بیرو باوەڕی بۆمب و ئەقیدەی سێکس و مەزەبی خوڕافەن، پڕۆژەی گەوجاندن و
نەیاری ئینسانیەتن،ئەجێندای ئەتکردنی مرۆڤ جێبەجێدەکەن. گرووپێک، دڵڕەقترین گرووپ کە مێژوو بەخۆیەوە بینیبێتن، گرووپێک خاڵی لەهەموو ئەتەکێت و ئەخلاقێک، گرووپێکی تاریکبین و خەرەفاو، گرووپێکی بارگاوی بە ڕق و کینەی تاسەر مۆخی ئێسقان ڕۆچو لەفاشییەتن،گرووپێکی نا شارستانی و
تێکدەر، گرووپێکی ناشیرین و وێرانکەر،گروپێکی سیخناخ بەبیری کۆنەپەرستی،  تاقمێکی بکوژی دوواکەوتوو و لادەر،
گرووپێکی مرۆڤ کوژی جینایەتکار،گرووپێکی هەمەجی لەفیکرو ڕەوشت و هەموو شتێک، گرووپێکی یاخی لەبەهاباڵاکان و هەڵگەڕاوە لە مێژوو ،
ئەو گرووپە داوێن پیس و دۆڕاو داچۆڕاو لەئەخلاقەی کە وەک چۆن هەر چەتەیەکی لەخشتەبراو فریودراوی ،لەو دنیایە، دەست درێژی دەکاتە سەر دایک وخوشک و کچ و ژنی خەڵک و لەبازاڕی بێ مۆڕاڵی و بۆگەنی حەزە قێزەونەکەیان مامەڵەی نامرۆڤانەیان و چون کاڵەیەک کڕین و فرۆشتن و مامەڵەیان پێوەدەکەن و دەستدرێژی سێکسیان دەکەنە سەر بەناوی ئایین و پیرۆزییەوە ، هەموو پیرۆزیەکانیان ئەتکدەکەن و بێ حورمەتی و بێ بەهایی بە کەڕامەت و بوونیان دەکەن و هەر ڕۆژەی لەگەڵ دەیان دایکو خوشکەکانمان لە دایک و کچ و خوشکانی ئێزدی،و بەزۆر و زۆر هۆڤانە، کاری بێ ڕەوشتیان ئەنجام دەدا ، هەمان شێوە بۆدنیایەکەیتر و دیسان 
لەپێناو جنس و ناوگەڵ و خۆخاڵیکردنەوە، لەباوەش و ناو ڕانەکانی حەفتاو دوو حۆری و پەری بەهەشت ، قفڵیان داوە لەئاوەز و هۆشیان و  هەرلە ئێستاوە
بەنەخوێنیان بۆچێژو ڕابواردن و سێکسی ئەودیو، شڵکردووەتەوە،و خۆیان بۆمب ڕێژ دەکەن و ئامادەن خۆیان بە ئازادی و ژیان و کەڕامەتی خەڵکیدا بتەقێنێننەوە ، تازوو بگەن بە باوەش و سمت و سینگی حۆریەکانیان و دووبارە لەوێش چەنی قەحپەخانەو سۆزانی خانەیەک دەست بکەنەوە بەگەعدەی وڕابواردن و چێژی شەرعی و سێکسی پیرۆز،ئەو گرووپەی هەموو جوندەکانی ئەقڵی لەناو گەڵی دایەوەو تەنها لەڕوانگەی زەکەر و گونییەوە سەیری ژیان و مرۆڤ و بوون و گەردوون دەکات،ئەو گرووپە بیر بەبەردبووەی  بەجستە لەسەردەمی پۆست مدێڕنەو بە ئەقڵ هێشتا سەدەتاریکەکانی ناوەڕاستی بڕنەکردووە،ئەو گرووپە سێکساویەی جگە له زمانی جەنگ و سەربڕین و تەرۆر و داگیرکردن و کوشتن و جنس و ئەتکردن و سڕینەوەو وێرانکردن و تەقینەوە، لەهیچ زمانێکیتر تێناگات! ئەو گروپە ناشیرینەی ڕقی لەهەموو جوانییەکانی ژیان دەبێتەوەو دژی مرۆڤایەتی و ژیار و ژیاندۆستی و تۆلەرانسە،ئەو گروپە سەرگەردانەی لەپێناو بەهەشتێکی تر و دنیایەکیتر،  ئاگری دۆزەخێکی  بێ ئامان و سوتێنەری ماڵوێرانکەری بۆ مرۆڤایەتی و ژیان داگیرساندووەو دەیان و سەتان هەزار مرۆڤی کردووە بەسوتماک،
ئەو گرووپەی لەپێناو بەرژەوەندی و پاداشتی خۆی و جنس و حۆری و شەڕابی دنیاکەی تر،ئازادی سێکسی و  شەڕاب و خۆشیەکان لەو دنیایه لەخەڵکی تر تابۆ و بەتاوان دەکات و دەست لەئازادی و ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان وەردەدات و سزای مەرگ بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێنێت کە پاپەندی فەرمان و بڕیارەکانی دەوڵەتە خوڕافیەکەی داعشی تیرۆرست و سەر لێشێواو زەینکوێرنەبێت.ئەو گرووپه دۆگمایی و وشک باوەڕەی ناتوانێت دوو بست ئەوڵاتری لوتی ئەقیدەڕجعی و سنوورە تەسک و داخراوەکەی تونێڵی دیدە تاریک و ئیدەلۆژیا چەقبەستووەکەی خۆی ببینێت و هەموو جیاوازییەکان و ڕەنگەکان دەسڕێتەوە،جگەلە ڕەنگە ڕەش و بیرو باوەڕە ڕەشەکەی خۆی نەبێت، هەمووشتێکیتر ڕادەماڵێت،ئەو گرووپەکۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەپەرستەی دەخوازێت هەزار و چوارسەتساڵ. ژیان و حەزارەت و مرۆڤایەتی بگەڕێنێتەوە دوواوەو لەسەردەمی چوونەسەر مەریخ و جەنگی تەکنەلۆجی و ڕۆبۆت و گڵوباڵیزەیشن و جیهانگیری و پۆست مۆدێڕنەدا، دەق هەمان کۆپی ستایل و شێوەی ژیانی عەرەبە بیابان نشین و دەشتەکییەکانی دوورگەی عەرەبی و ئەو سەردەمی بەر لەهەزارو چوارسەت ساڵ، ژیان بکەین بڕۆینەو تەوالێت و جلو بەرگ بپۆشین و خواردن و خواردنەوە بخۆین و بخۆینەوەو ڕێبکەین و دانیشین و هەستین وبخەوین وخەون ببینین و خەیاڵ بکەین وبیربکەینەوە!.