"ئەجەل" وەک میکانیزمێکى بەرگرى

توێژینەوەی زانستی 11/08/2021

"ئەجەل" وەک میکانیزمێکى بەرگرى

وەلید عومەر

پوختە
"ئەجەل", زاراوەیەکى دینیی ناو فەرهەنگى مسوڵمانە و ڕۆڵیکى گرنگ لە کۆئەندامى دەروونیی ئەودا دەگێڕێت. ئەجەل گەرچى ناوێکى دینییە, بەڵام ئەرکى وجودى و دەروونییشى لە ژیانى مسوڵماندا هەیە و ئابورییە دەروونییەکەى ڕادەگرێت. ئەجەل بەو دوو جۆرەوە کە لە قورئاندا باسکراوە, لە گشتەوە بۆ بەش, لە جەبرەوە بۆ ئیختیار شیاوى وردکردنەوەیە. بۆ ئەمەش لەجیاتیی ئەوەى خوێندنەوەى ناودینیی بۆ بکەین, پێویستدەکات تاوتوێیەکى دەرە-دینییشى بۆ بکەین. لەم توێژینەوە بچوکەدا, لەسەر کرۆک و ماهیەتى ئەجەل دەوەستین و کۆمەڵێک تێبینیی تیۆرى دەخەینەڕوو. تێبینییەکان, گەرچى بەشێکیان بە زاراوە دەروونشیکارییەکان خراونەتەڕوو, بەڵام دەروونناسیی ڕووت نین بە واتا باوەکەى. ئەوەى دێت پشکنینێکى تیۆرییە و بە نێوانگریی دەروونشیکارى مانیفێستدەبێت.

سەرچاوەکان:
کوردى:
"تەفسیرى قورئانى پیرۆز", بەکوردى و بەکورتى(چاپێکى پوختەکراو), و. محەمەد ساڵەح ئیبراهیمى, کتێبخانەى سوننە.
فەرهەنگى شرۆڤەیی دیلان ئیڤانز, و. نێگەتیڤ, ڕەهەند, ٢٠٢١.
مەحوی › غەزەل › ٩٠. لە پڕ بەردی ئەجەل ئاڵەکۆک
عەرەبى:
المعجم، کلمة اجل: الباحث اللغوي الشاعر/ حمادة عبيد أحمد إبراهيم
حقيقة الأجل لغة واصطلاحاً: الموسوعة الاسلامیة. الموقع البلاغ. حزیران ٢٠٢١
فارسى:
معنای «اجل مسمّی» و «اجل معلّق» چیست؟ آیا اگر عُمر انسان به پایان برسد، مرگ او یک لحظه جلو و عقب نمی‌افتد؟اسلام کوئست نت: ١٣٩٤

 

توێژینەوەکە دابگرە