چەمکی شەیتان لە نێوان ڕەمز و حەقیقەتدا
پوختە
لەم توێژینەوەیەدا هەوڵ دراوە یەکێک لە بابەتە
بنەڕەتی و هەستیارەکانی ئاین بەشێوەیەکی زانستیی و بابەتیی بخرێتە بەرباس، ئەویش
بابەتی ((شەیتان))ە. لەمیانی کارەکەوە هەوڵدراوە سەرەتا ئاوڕێك لەودیوی چەمکەکە
خۆی بدرێتەوە، واتە نەوتراوەکانی یان مەدلولە شاردراوەکانی بخوێنرێنەوە. لەوێوە
بەرەو دیاریکردنی سەرچاوەی ڕاستەقینەی هێز و پاڵنەری خراپە لەمرۆڤدا، کە
لەبنەڕەتدا غەریزییە. لەپاڵ خستنەڕوی ئەم ڕاستیە زانستیەدا، و وەك دەرەنجامێکی
مسۆگەریش بۆی، چەند کێشەیەکی هەڵواسراو لەئایندا لێرەدا چارەسەرکراون و
یەکلاکراونەوە.
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بە پلەی یەکەم
دەروازەیەکە بەڕووی هەوڵی زانستیانەدا بۆ تێگەیشتن لە ئاین و چەمک و پێکهاتەکانی،
کە لە ئێستادا تەنانەت لە زانکۆکانیشدا هەر ئاینیانە و میتۆلۆژیانە مامەڵەیان
لەتەکدا دەکرێت.
سەرچاوەکان
1- لویس معلوف، المنجد في اللغة، انتشارات اسلام، تهران، ١٣٧٩، ص٣٨٧-٣٨٨، هەروەها بڕوانە: ابراهیم مصطفی واخرون، دار الدعوة، استانبول، ١٩٨٩.
2- العلامە الراغب الأصفهاني، مفردات الفاظ القرأن، تحقیق صفوان عدنان داوودي، دار القلم، دمشق، ط٥، ٢٠١١.
3-جان صدقة، رموز و طقوس، دراسات في المیثولوجیا القدیمة، ریاض الریس للکتب و النشر، لندن.
4-فیلیب سیرنج، الرموز في الفن/ الأدیان – الحیاة، ترجمة عبدالهادي عباس، دار دمشق،ط٢ ، ٢٠٠٩.
5-الدکتور مصطفی محمود، إبلیس، مکتبة مصر، ٢٠١٥.
دەقی توێژینەوەکە دابگرە