هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لەم ماجەرایە
جیهان 01/11/2023
عبدالله بن بجاد العتيبي
لە 29- ئۆکتۆبەر-2023 لە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت.
وەرگێرانی بۆ کوردی:
بورهان محەمەد فەرەج
فەلەستین پرسێکی رەوایە، ئەوە گوتار بوو، بووە هۆکاری داروخانی ، ئەو گوتارانەی کە لەمیانی چەند دەیەیەکدا داکۆکی لێدەکرد، گوتاری نەتەوەچیەکان، چەپڕەوەکان، ئیسلامیستەکان بوون.
ئەو گوتارانەی کەهەژار لە ئەقڵێتی سیاسیی و توانایی ئیدارەدانی کەیسە ئاڵۆزەکان، بەتەواویی هۆشمەندی و دانایی و هاوسەنگیەوە بوون.
کە لەتڕوهاتەکانی حەسەنەنیین، دەبنگەکانی چەپڕەویی عەرەب، تا دەگاتە رادیکاڵیەتی سەید قوتب،پێکهاتوون، بەتایبەت ئەو سیانە ، لەگەڵ ئەوانەی نێوانیان لە شل و توندکردن ، هەر ئەوانەن لە دوایی روداەکانی غەزە هاتو هاواریانە.
دەیان ساڵە ناکۆکیکان لەم ناوچەیەدا لەنێوان ئەم سێ پرۆژەدا قەتیسماوە و بوونی هەیە،
یەکەم:
پرۆژەی تایفی کە بەرەنگاری ( المقاومة) یە، لە نێو چەندین دەستەواژەدا، ئێران سەروکاریان دەکات و لە ئەستۆی گرتووە.
دووەم:
پرۆژەی سونەگەرا کە دەیەوێت دەوڵەتە عەرەبیەکان بروخێنێ و دەوڵەتی ئایدۆلۆژی یان (خەلافەت)دروست بکات، ئەمانەش هەندێک تورک، عەرەب، کۆمەڵێک ئیسلامی سیاسیی، هەندێک رێکخستنی ئیرهابی سەرکردایەتیان دەکەن.
پرۆژەی سێیەم:
پرۆژەی میانڕەویی عەرەبییە، کە پێکدێت لە سعودیە، میسر، ئیماراتی عەربی و چەند دەوڵەتێکی تر لە دەوڵەتە عەرەبیەکان سەرکردایەتیان دەکەن.
پێش زیاتر لە دەیەیەک دوو پرۆژەی دژە عەرەب باوەڕیان وا بوو، لە بەناو بەهاری عەربیدا سەرکەوتوو بوون، بەڵام دەوڵەتانی میانڕەوی عەرەبی ئایەتەکەی بەسەر هەموویاندا هەڵگەڕاندەوە و سەرئەنجام سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بوو.
ئەوەندەی پێنەچوو لەساڵانی دوایدا سعودیە بەدید و پرۆژە و هێزێ خۆیەتی و هاوپەیمانی هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتی سەرکەوت و سەرەو کاری سەرکردایەتی بەدەستەوە گرت.
بەوکارەش بوو بە قیبلەی جیهان لە بواری ئابووری و سیاسیی، خەونی گەنجان و هیوایی نەوەکانی بەدیهێنا.
سەپۆرتی هاوپەیمانەکانی کردو نینۆکی نەیارەکانی کورتکردەوە، ئیدارەی کەیسە ئاڵۆزەکانی داو، نەخشە رێگەی گەشەپێدان و ئایندەی خۆی و ناوچەکەی بەگشتی دارشت.
خاوەنی پرۆژە نەیارەکان بەوە قایل نین ئەوان بە کۆتایی رێگەی دەبینن.
شکستی ئایدۆلۆژیەکەیان، ستراتیژیەکەیان و سەرکەوتنی سعودیە و هاوپەیمانەکانی جێگیر و وسەرکەوتنەکانیان بەردەوامە تا دەگاتە مەنزڵ و لەنگەر دەگرێت.
ئەوساو ئێستاش ئەیانەوێت بەشێوەیەک لە شێوەکان بەهەر رێگایەک بێت بەربەستێک دروست بکەن.
ئەوسا بۆ گەیشتن بە پلانەکانیان باشترین رێگەبۆ بەدی هێنانی خەونەکانیان، جوڵاندنی پرسی فەلستینە و سواریی سەرکێشیەک بیت و حساب بۆ ئاقیبەتی ئەو سەرکێشیە نەکەیت.
شەقام بوروژێنیت رای گشتی عەرەبی بارگاوی بکەیت و پرسە ئەقلیمی نێو دەوڵەتیە ئاڵۆزەکان تێکەڵاو بکەیت!!!
وەستان لەسەر ئەم سەرکەوتنە بەردەوامە بەو شێوەیە بوو…..
ئەوەی توانای بینینی ئەو کارە جوانەی نەبوو وەک خۆی ، ئەوا خۆی کێشەی لە ئاستی سیاسیدا یان کەمی درکی لە مێژووی کۆن و نوێدا هەیە، یان خواستی ئایدۆلۆژی لێیداوە، نایەوێت بیان بینێ یان فێڵێکە بۆ شاردنەوەی راستیەکان، ئەمەش وەسفێکی ساردە بۆ ئەو روداوە کە خۆی لە خۆیدا کودەتایەک لەلایەن هەردوو بەرەی شیعی و سونی ئیسلامیەوە، بەسەر پرۆژەی میانڕەویی، پێشکەوتن، باڵا، لەخۆبوردەیی، ئیسلامی عەرەبی بوو.
خانە نوستوەکانی هەردوو تەوەری نەیاری عەرەب لەهەموو ئاراستە و رەوتەکاندا کەوتە جوڵان،لە راگەیاندن، هزر، لە شوسیال میدیا،بە دروشم و موزایەدە، هەرای گەورەیان نایەوە.
جا زۆر ئاسانە رەخنە لە سعودیە بگیرێت و بکرێتە سەری رمەکە، بۆ ئەوەی رێگری لەو پێشکەوتنانەی بواری ئابووری، سیاسیی،خۆشگوزرانی، راپەڕینی شارستانیە بکرێت،کە سعودیە پێشڕەویی تێیدا کردووە.
بەڵێ راستە سعودیە کارێکی ئەوتۆی جیاوزی ئەنجامنەداوە، وەلێ لە سیاسەتە جێگیر و قوڵەکانی لە پشتیوانی گەلی فەلەستین و پرسەکەی بەردەوام بوو.
سەرکردایەتی سعودیە، دوور لە سەرکێشی و دەستەمۆبونی ئایدۆلۆژیی و توندڕەویی و دروشمبازیی کۆنی سواو هەمیشە داکۆکی لە پرسی فەلستین کردووە.
بۆیە بەلای ئێمەوە پەرچەکرداری توندی ئیسرائیل پێشبینیکراو بوو.
کە وەڵامێکی نامرۆڤانە، خوێناوی، سەرکۆنەکراو دەبێت.
سەرکردایەتی هەندێک لەو گروپانە دەیانزانی پەرچەکردارەکەیان چەندێک توند دەبێت.
بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە ئازاری خەڵکی بێتاوانی فەلەستین و ئەو قەسابخانەیە کە رویدا، ئەوان تەنیا دەسکەوتی سیاسیی و کاریگەری خۆیان دەویست.
مۆتیڤی ئەم کارەشیان ئەوە بوو ویستیان سەنگ و کاریگەری خۆیان لە هاوکێشەی هێزە ئەقلیمێکەدا کە پێشتر و دواتریش بانگەشەیان لە تەوەری ئێرانەوە بۆ دەکرد پیشان بدەن. سەرەڕای ئەوەش ئێران لە جەنگەکەشدا بە هاواریانەوە نەهات.
خوێنی قوربانیانی ژنان، منداڵان، بێتاوان دەڕژێت و سوپای ئیسرائیلیش پەلەی نیە، وردە وردە بڵاو دەبێتەوە.
بەڵام چەند شورەییە؟!!!
ئەوانەی لە ٧ ئۆکتۆبەردا هوتافیان دەدا، وەلێ ئێستا خۆیان شاردۆتەوە.
هەقوایە خەڵک پرسیاری جدی بکات…
ئەی ئەو دەنگانەی دەستە بژێر کە بوونە هۆی وروژانی هەست و سۆزی بەشدار بوانی شەقام و دوور لە ئەقڵ و زانست ئێستا لە کوێن؟
کاتێک دەزانن غەزە لە ژێر ئاگر بارانی ئیسرائیلدا دەسوتێت،دەکوڵێت، گڕی تێبەربووە.
ئەی بۆ ئێستا خۆتان شاردۆتەوە؟
ئایا ئەم کارەتان شورەیی نیە؟
ئێوە بێمۆراڵی سیاسیی نین؟
فۆتۆکۆپی ئەزموونی گەلان لە چەپەکانەوە دەستی پێکرد، پاشتر دەستەبژێری تر بۆ یەکبوونی مەشهەدەکان لە نێویاندا ناکۆکیەکان نەک تەنیا جیاوازیەکان.
هەندێک کەس بەراورد لە نێوان روداوەکانی غەزە لەگەڵ جەزائیر، ڤێتنام، ئەفغانستان دەکات.
ئەو بەراوردکاریانە زۆر جیاوزە…
چونکە هەڵبژاردنی جەنگ یان ئاشتی بەخۆشی تاکێک یان گروپێک نیە، کە سەر بە ئەم دەوڵەت یان ئەو دەوڵەت بن لە ناوچەکە یان لە جیهان ، بەڵکو بژاردە و بڕیاری گشتی گەل و دەسەڵاتی شەرعیە.
تاوانێکی گەورەیە، یاری بە چارەنووسی گەلێک بکەیت لەژێر هەژموونی هزرە ناکۆکەکاندا.
لەکۆتایدا……
قەساوەتی رووداوەکان پەندو ئامانجی تێکدەرانە ، فەوزا، پەککەوتنی گەشەپێدانمان فێردەکات .
بۆیە هەرگیز لەژێر سایەیی بەرگریکاران و دروشمبازەکاندا پێشکەوتن بەدی نایەت.