بۆ واشنتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكست دەهێنێت؟
جیهان 23/10/2023
فیلیپ گۆردن
وه‌رگێڕان: سۆران جه‌لیل
لە دەیهی ١٩٥٠، ئه‌مریكا له شێوەی ناوبژیوان
بۆ له‌سه‌ركارلابردنی یه‌كێک له دەوڵهتهكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌ستبه‌كار
بوو و هه‌مان كاری له وڵاتانی وه‌كوو؛ ئێران، ئه‌فغانستان (دووجار)، عێراق، میسر، لیبیا و سووریا دووبارە کردووە. هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه
و ئه‌و تەرزانهی كه واشنتۆن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی به‌كاریهێناون، جۆراوجۆر
بووه؛ له هه‌ندێک باردا پشتگیری له كووده‌تا كردووه، له بارودۆخێكی دیكه‌دا ده‌ستی به هێرشكردنه
سه‌ر وڵاته‌كه كردووه و له هه‌ندێک شوێندا سوودی له ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و ئابڵوقه‌ی
ئابووری وه‌رگرتووه، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه شتێک هاوبه‌ش بووه: ئه‌وه‌ی كه هه‌موویان شكستیان خواردووه.
له هه‌ریه‌ک له‌م دهستتێوهردانانهدا،
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ڕووبه‌ڕووی
ئه‌مریكا بووه‌ته‌وه زۆر زیاتر گه‌وره كراوه و ئه‌و كێشهوبهرانهی كه بۆ له‌ناوبردنی
ئه‌و ڕژیمانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بووه به كه‌م ده‌گیران. له ئه‌نجامدا له هه‌موو ئه‌م
بارودۆخانه‌دا، ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه ئه‌و شێواویهی كه دوای ڕووخانی هه‌ر ڕژێمێک
ڕوو ده‌دا پێشبینی بكات و له كۆتاییدا بۆ چه‌ند ده‌یه زیانی ماڵیی و گیانی به‌ركه‌وتووه.
بۆچی گۆڕینی ڕژێم له ڕوژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ئه‌وه‌نده سه‌خته؟ بۆچی ڕێبه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
پێیان وایه ده‌توانن ئه‌م كاره بکەن. ناتوانرێت ئه‌م پرسیارانه به‌ئاسانی وه‌ڵام
بدرێنه‌وه، به‌ڵام زانینی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ر یه‌كێک له‌و وڵاتانەی له‌سه‌ره‌وه
ناومانهێنان، ئه‌و جێگره‌وانه‌ی بۆ گۆڕینی ڕژێمه‌كه دیاری كران جێگره‌وه‌ی باش نه‌بوون.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ڕابردوو
له ساڵی ٢٠١١، له كاتێكدا به‌رپرسانی
سوپای ئه‌مریكا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بوون كه ئایا پێویسته سوود له
هێزی سه‌ربازی دژی موعه‌مه‌ر قه‌زافی وه‌ربگرین یان نا، ڕۆبێرت گه‌یتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كاتی ئه‌مریكا به‌ئه‌زموونترین
ئه‌ندامی گرووپی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی باراک ئۆباما، به بیری هاوكارانی هێنایه‌وه
كه "كاتێک ده‌ست به جه‌نگێک ده‌كه‌ی نازانی به چ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت." هۆشداری گه‌یتس ئه‌م خاڵه‌ی له‌خۆ گرتبوو ئه‌مریكا له هه‌ر وڵاتێک كه به نیازی
گۆڕینی ڕژێم ده‌ستتێوه‌ردانی كردووه، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی داوه بەوردی كار بكات، به‌ڵام
دیسانه‌وه ئه‌نجامی نه‌خۆازراو و چاوه‌ڕواننه‌كراوی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه باشترین نموونه
بۆ ئه‌م گوته‌یه، هێرشی سه‌ر عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ بێت؛ له‌م هێرشه‌دا واشنتۆن كۆتایی
به حكوومه‌تی سه‌ددام هێنا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت یارمه‌تی به‌هێزبوونی ئێرانی
دا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه توندڕۆ جیهادییه‌كان دووباره به‌هێز ببنه‌وه، وای له
دیكتاتۆره‌كان كرد هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بده‌ن، دوودڵییه‌كان جیهانی
له نییه‌تی چاكه‌كاری ئه‌مریكا له كار و هێز و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له وڵاته جۆراوجۆره‌كان
زیاد كرد و توڕه‌یی خه‌ڵكه‌كه‌شی له خۆتێهه‌ڵقورتاندنی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له
ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان لێ كه‌وته‌وه.
له‌ناو ڕژێمه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات لادراوهكاندا، عێراق بێوێنه بوو. له هه‌ر وڵاتێک كه ئه‌مریكا ده‌ستتێوه‌ردانی
كردبێت، ڕووبه‌ڕووی زۆر ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه‌ته‌وه. ساڵی ١٩٥٣ سیئایئهی یارمه‌تی
له‌سه‌ر حوكملادانی محه‌ممه‌د موسه‌دق، سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌ته‌وه‌خوازی ئێران كرد،
چونكه باوه‌ڕی وا بوو كه محه‌ممه‌دڕه‌زا په‌هله‌وی شای ئێرانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا
له ناوچه‌كه‌دا زیاتر جێی بڕوایه و ده‌توانێت ئێران له ده‌ره‌وه‌ی بلۆكی وڵاتانی
كۆمۆنیست بهێلێته‌وه، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتی خه‌ڵک له كۆتاییدا بووه هۆی كووده‌تای
١٩٧٩ و ڕژێمی ئیسلامی دژه ئه‌مریكایی بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات؛ له‌و كاته‌وه ناوچه‌كه
كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێسیستهمییهوه.
له ئه‌فغانستان له ده‌یه‌ی
١٩٨٠، پشگیری ویلایەتە یەکگرتووەکان له موجاهیدینی ئیسلامی بووه هۆی لاوازكردنی یه‌كێتیی
سۆڤیه‌ت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وڵاتی تووشی بشێویی و شه‌ڕی ناخۆ كرد و سه‌رهه‌ڵدانی
تاڵیبانی لێ كه‌وته‌وه، له كۆتاییدا ئه‌مریكا جارێكی تر له دوای هێرشی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر
ده‌ستی به هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته كرده‌وه.
له دوای ڕوودانی به‌هاری
عه‌ره‌بی له ساڵی ٢٠١١، ویلایەتە یەکگرتووەکان سوودی له دیپلۆماسی بۆ كۆتاییهاتنی
حكوومه‌تی حوسنی موباره‌ک بینی، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٢ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن،
حكوومه‌تێكی ئیسلامگه‌را هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. دوای یه‌ک ساڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه
به توندوتیژی ڕووخێنرا و ڕژێمێک به ڕابه‌رایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تتاح سیسی جێی
گرته‌وه، ڕژێمێک كه له ڕژێمی موباره‌ک سهركوتكهرتره.
ساڵی ٢٠١١ به پشتگیری ویلایەتە یەکگرتووەکان
قه‌زافی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا و لیبیاش له‌گه‌ڵیدا ڕووخا، توندوتیژی زۆری لێ كه‌وته‌وه،
له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا چه‌كی زۆر بڵاو بووه، له وڵاتانی دراوسێی لیبیا (چاد و مالی) ئاژاوەیان تێ كه‌وت و وای له ڕووسیا كرد تا هه‌رگیز وه‌كوو ئه‌و كاره‌ی كه دژی لیبیا کردی، ڕێگە بەئهنجومهنی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە په‌سندكردنی
مادده‌یه‌ک نه‌دا كه گۆڕینی ڕژێمی وڵاتێک ئاسان ده‌كات.
لایه‌نگرانی گۆڕینی ڕژێم له لیبیا
ئومێده‌وار بوون كه ڕووخانی قه‌زافی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی دیكتاتۆره‌كانی تر به شێوه‌ی
ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات بهجێبهێڵن ئه‌گه‌رنا چاره‌نووسی قه‌زافی چاوڕێیان ده‌كات، به‌ڵام
هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاتان ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بوو. بۆ نموونه له سووریا،
به‌شار ئه‌سه‌د كاتێک بینی قه‌زافی چی به‌سه‌رهات به‌ده‌ست چه‌كداره‌كانه‌وه، بڕیاری
دا زیاتر نه‌یارانی سه‌ركوت بكات؛ ئه‌م فه‌رمانه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدان و چالاكی
جیهادییه‌كان خۆش كرد، دوای ئه‌وه‌ش جیهادییه‌كان ڕوویان له عێراق كرد و ئه‌م وڵاته‌یان
لاواز كرد.
هه‌وڵی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه
بۆ له‌سه‌ر دەسەڵاتلادانی ئه‌سه‌د له ڕێی پشتگیری چه‌كدارانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت كاره‌ساتبار
بوو. چه‌ند ساڵ هاوکاری سه‌ربازی به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بووه هۆی
ڕووخانی ئه‌سه‌د، بگرە بە هاوکاری ئێران و ڕووسیا، ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ی
خۆشتر كرد و كاره‌ساتی گیانی زۆری لێ كه‌وته‌وه. شه‌پۆلی په‌نابه‌ران كه له جه‌نگی
دووه‌می جیهانییه‌وه بێوێنه بووە، سه‌رهه‌ڵدانی پۆپۆلیستی له ئه‌ورووپا و زیادبوونی
به‌رچاوی توندڕۆ جیهادییه‌كان بۆ به‌شداری جه‌نگ له سووریا، بەرەنجامی ئەم شەڕە بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نجامانه‌دا هه‌وڵدان بۆ سه‌رنگوونی ئه‌سه‌د و شكستهێنان له گه‌یشتن
به ئامانج - به‌شێكیان دۆخی عێراقیان له‌به‌رچاو بوو كه‌متر له ده ساڵله دوایئهنجامی كاره‌ساتباری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ری هاتبووه
كایه‌وه، ئیتر كه‌س حه‌زی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئەزموونەی له سووریا نەدەکرد - ئه‌وه‌شی سه‌لماند باشترە
لەم زەمینانەدا هیچ هەوڵێک نەدرێت.
ترس له بۆشایی ئه‌منی-سیاسی
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه كه هه‌ر
كات ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناو ده‌برێت (یان به‌و شێوه‌یه‌ی له سووریا بینیمان له ڕێی هێزه بیانییه‌كانه‌وه
به‌ته‌واوی لاواز ده‌كرێت) بۆشایییهكی هێمنایی و
سیاسی دروست ده‌بێت و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ ده‌كات. له نه‌بوونی ئاسایش،
خه‌ڵک هه‌ست ده‌كه‌ن هیچ چاره‌یه‌كیان جگه له خۆچه‌كداركردن نییه و بۆ پاراستنی
گیانیان له به‌رابه‌ر گرووپ و قه‌بیله‌كانی تر ده‌سته و تاقم دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه
وا ده‌كات ببێته هۆی زۆربوونی گرووپی جیاواز و ململانێی ناوخۆیی و له هه‌ندێک بارشدا
جیابوونه‌وه ڕوو ده‌دات.
له سه‌رتای ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی
ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و گرووپانه‌ی كه هیچ هاوبهشییهكیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نییه، هاوپه‌یمانی
دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێک كه ڕژێم ده‌ڕووخێت، ئه‌م گرووپانه به‌خێرایی دژی یه‌كتر
شه‌ڕ ده‌كه‌ن. لە زۆربه‌ی كاتدا توندڕۆترین گرووپه‌كان به‌سه‌ر هێزه میانڕۆكاندا سه‌رده‌كه‌ون.
له‌م بارودۆخه‌دا، كه‌سانێک كه له ده‌سه‌ڵات لادراون ده‌ست به لاوازكردنی دەسەڵاتدارەکان
ده‌كه‌ن.
كاتێک ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانستان
هه‌وڵی دا ئه‌و بۆشایییه‌ی له دوای ڕووخانی ده‌سه‌ڵات دروست بووبوو پڕ بكاته‌وه،
ڕووبه‌ڕووی هێرشی وڵاتانی دراوسێ و گرووپه ناوچهیییهكان بووه‌وه كه باوه‌ڕیان
وا بوو ده‌بێت له به‌رابه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌رگری بكه‌ن. له كۆتاییدا
ئه‌مریكا سه‌رباری خه‌رجكردنی چه‌ند تریلیۆن دۆلار و له‌ده‌ستدانی گیانی هه‌زاران سه‌رباز،
هێشتا نه‌یتوانیوه له‌م وڵاتانه‌دا ئاسایش به‌رقه‌رار بكات.
بۆشایی ئەمنی كه له‌گه‌ڵ گۆڕینی
ڕژێم دروست ده‌بێت، نه‌ک ته‌نیا له ناوخۆی وڵات كێشهوبهره بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
دروست ده‌كات، به‌ڵكوو له نێوان هێزه ناوچه‌یییه‌كانیش ڕكابه‌ری نامرۆڤانه دروست
ده‌بێت. كاتێک ده‌وڵه‌تێک ده‌ڕووخێت، هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان به پاره و چه‌ک
هه‌ندێک جاریش به ئاماده‌یی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه
مه‌یلیان بۆ ئه‌م هه‌یه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دابنێن و ئه‌و وڵاته بۆ لای خۆی
ڕابكێشێت.
گۆندالیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌وسای ئه‌مریكا، له كاتی جه‌نگی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا ڕای وا بوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یویست له
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌های له‌ژێرپێنانی دیموكراسی، سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بكات
ئەوە به هیچیان نه‌ده‌گه‌یشت." بهڵامئهنجامێكی دروستتر كه دەتوانین له هێرشی سه‌ر عێراق بەدەست بهێنین ئەمەیە کە بەرقەراری
دیموكراسی بە نرخی له‌ده‌ستدانی سه‌قامگیری، نەک ته‌نیا به‌دیهاتنی هیچیان نابوو،
به‌ڵكوو خه‌رجی زیاتری له حاڵه‌تی یه‌كه‌م (سه‌قامگیری به‌بێ دیموكراسی) ده‌بوو.
به ته‌نیا نا‌توانیت كارێک به‌ره‌وپێشه‌وه
به‌ریت
ئهمریكایییهكان پێیان خۆشه باوه‌ڕ
بەوە بێنن به‌شدارییه ده‌ره‌كییه‌كانیان چاكه‌یه‌كه به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه و ئه‌م
بهشداریانهش به شێوه‌یه‌كی گشتی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت،
به‌ڵام واقعییه‌ت نیشانی ده‌دا كه ته‌نانه‌ت كاتێک ئه‌مریكا یارمه‌تی سهرنگوونكردنی
ڕژێمه نهخوازراوهكانش ده‌كات، خه‌ڵک وه‌كوو هێزی ڕزگاركه‌ر سه‌یریان ناكه‌ن.
ڕاستییه‌كه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه‌ی
كه به نیازی چاک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، زۆربه‌یان ڕووبه‌ڕووی به‌رگری
ده‌بنه‌وه. له ئه‌فغانستان گومان له بیانییه‌كان زۆره، حامد كه‌ره‌زای، سهركردهیهک
دوای هێرشی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٠١ هاته سه‌ر دەسەڵات، هیچ كاتێک نه‌یتوانی ئه‌م تێڕوانین
و هه‌سته‌ی ئه‌فغانییه‌كان كه ئه‌ویان به دارده‌ستی ده‌ره‌كی ده‌زانی، له بیر و
دڵیان بسڕێته‌وه. گرینگ‌ترین پێشبینی دیک چینی، جێگری پێشوی سه‌رۆک كۆماری ئه‌مریكا،
ئه‌مه بوو كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وەکوو هێزی ڕزگاركه‌ر
پێشوازیان لێ دەکرێت، به‌ڵام پێشبینییه‌كه هه‌ڵه ده‌رچوو و بۆ چه‌ندان ساڵ، ئاژاوه‌ی
خوێناوی دژی ئه‌مریكای لێ كه‌وته‌وه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی خۆیان
به دۆستی ئه‌مریكا ده‌زانن و له ڕێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون،
هەردەم به‌پێی خۆاست و دیدگای واشنتۆن ناجووڵێنه‌وه. ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
هه‌یه و بۆ به‌هێزكردن و پاراستنی شەرعییەتی خۆیان، زۆرجار ناچارن له به‌رانبه‌ر
هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بووه‌ستنه‌وه. ئه‌م وڵاتانه سه‌ره‌ڕای زانینی ئه‌وه‌ی كه جگه
له ئه‌مریكا هیچ پشتیوانییه‌كی دیكه‌یان نییه، کەچی چه‌ند جار ڕووی داوە له هه‌ندێک
مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌رپێچی واشنتۆنیان كردووه.
له هه‌مان كاتدا، به‌شێک له كاره‌كته‌ره
ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان، له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبه‌رانه هه‌یانه
دژی خواسته‌كانی ئه‌مریكا سوودی لێ ده‌بینن. بۆ نموونه پاكستان چه‌ند ده‌یه‌یه هه‌وڵه‌كانی
ئه‌مریكای بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له ئه‌فغانستان بێئه‌نجام كردووه، ئێران
به پشتگیری له گرووپه چه‌كداره شیعییه‌كان هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق لاواز
كردووه، هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، لیبیایان كردووه‌ته مه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ڕكابه‌ره‌كانی خۆیان، به پشتگیریكردنی گرووپه‌كان ئه‌م وڵاته‌یان دابەش كردووه، له
سووریا، ڕووسیا و ئێران ڕێگرییان له ئه‌مریكا بۆ گۆڕینی ڕژێم كرد.
هێزه ناوچهیییهكان زۆرتر له ڕووبهڕووبوونهكانیان
دژی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بوونه، لەبەر ئەوەی ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان له ناوچه‌كه‌دا
هه‌یه و زیاتر له ئه‌مریكا خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئاژاوهنانەوە
هه‌رده‌م له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئارامی ئاسانتر بووه.
ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی
ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئومێدی دانانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی له شوێن
ڕژێمه سته‌مكاره‌كان بووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره به‌ناو بۆشایی ئەمنی و به‌رگریكردنی
خه‌ڵک و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وڵاتێكی دراوسێ تێده‌په‌ڕیی، دوور بوو كه بتوانێت
به‌ره‌و دیموكراسی بڕوات و به مه‌به‌ست بگات. چونكه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رچاوی شارەزایان
نیشانی ده‌دات كاری پێویست بۆ گه‌شه‌ی دیموكراسی، خاوه‌ن ئابوورییه‌كی پێشكه‌وتوو،
یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگه له ڕووی قه‌ومی و سیاسی و كولتوورییه‌وه، بوونی خه‌ون، دامه‌زراوه‌یی
دیموكراسی پێش هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزی ده‌ره‌كییه، ئێستە ئیتر له‌م ساته‌دا وڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی هیچ یه‌ک له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه نیین. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه
به‌و مانایه نییه كه دیموكراسی له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌رگیز به‌دی نایه‌ت، به‌ڵام نیشانی
ده‌دا گۆڕینی ڕژێم له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره ده‌بێته
هۆی گه‌شه‌كردنی دیموكراسی، كارێكی پوچ و بێئه‌نجامه.
ئه‌زموونكردنی واقعییه‌تێک كه چه‌ندان
ده‌یه‌یه بووه‌ته هۆكاری ده‌رد و ڕه‌نجی زۆر له ناوچه‌كه‌دا، به‌وه گه‌یشتووه به‌شێک
له كێشه‌كان ناتوانرێت به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ندێک جار هه‌وڵدانی چاره‌سه‌ركردنیان
بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات. به‌شێک له كێشه‌كان ئه‌مه‌یه كه سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا
زۆربه‌یان تێگه‌یشتنی قووڵیان بۆ وڵاتان نییه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوودی لێ ببینن. دیارترین نموونه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، سیاسه‌تمه‌داری
عێراقی، كه له ئه‌مریكا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی ئیداره‌ی
جۆرج بۆشی ڕازی كرد عێراق چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق
وه‌كوو هێزی ڕزگاركه‌ر له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرێت. دوای چه‌ند ساڵ
له هێرشكردنه سه‌ر عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بییان به تۆمه‌تی
ساخته و هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر كرد.
سیناریۆی هاوشێوه له لیبیا، سووریا
و شوێنی دیکەش هه‌بووه و كه‌سانێک له دەرەوە به نیازی دەرنڕینی چاكهخوازانە، به
ئەمریکایییەکان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی دیكە، ئه‌وه‌یان دەگوت کە لایەنەکان و به‌شێک
له سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژئاوایی لێیانیان دەویست، بەمەش تاکوو پشتگیری وڵاتانی زلهێزی
جیهان بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سەر وڵاتەکەیان به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌زموونی چه‌ندان ده‌یه نیشانی
ده‌دات كه ڕژێمه سته‌مكاره‌كان هیچ كات به‌ته‌واوی به هۆی ئابڵوقه‌ی ئابووری (كه زیاتر زیان به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ک سه‌ركرده‌كان) یان به هۆی جووڵانهوهیسهربازی سنووردار، ده‌ست له‌كار ناكێشنه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست مه‌ترسی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن گیانی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام
ڕادەست نه‌بن. له ئه‌نجامدا كاتێک ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ده‌ست ئه‌م جۆره سه‌ركردانه
ڕزگاری بێت، ده‌بێت له ڕێگه كهمخهرجییهكانی وه‌كوو؛ ناوچه‌ی دژه فڕین، هێرشی
ئاسمانی و چه‌كداركردنی گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان زیاتر بڕوات. بۆ له‌سه‌ركارلابردنی
ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتدارانه، پێویستی به هێرشی سه‌ربازی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه هه‌زینه‌ی
دوای ڕووخانی ڕژێم، بەردەوام زیاتر له‌وه‌یه كه لایه‌نگرانی گۆڕینی ڕژێم ده‌یڵێن
و ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتۆن پێیان وایە هاوپه‌یمانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان
له‌م كاره‌دا یارمه‌تییان ده‌ده‌ن و خه‌رجی گۆڕینی ڕژێم لە ئەستۆ دەگرن، بەڵام لە واقیعدا
ئه‌م كاره به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكا پشوودرێژ
بن، دەکرێت به‌شێک له‌م كێشانه به‌ڕێوه ببرێت، به‌ڵام خه‌ڵک سه‌بریان نییه و به
دامركانه‌وه‌ی قه‌یران، خۆیان له به‌رابه‌ر ههڕهشەدا نابینن، بۆیە؛ خه‌رجی زۆر
كه ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی گۆڕینی ڕژێم بۆ ده‌ست به‌كاربوونیان پێویسته
په‌سند ناكرێت و پشتیوانییه‌كانیش ورده ورده كه‌م ده‌بێته‌وه. زۆربه‌ی ئەمریکایییەکان
له سه‌ره‌تای هێرش بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق پشتیوان بوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی
کات زۆرینە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە دەستتێوەردانی ئەمریکا هەڵە بووە. له هه‌ر ڕووداوێک
له‌گه‌ڵ زیادبوونی كێشه و خه‌رجییه‌كان، پشتگیری خه‌ڵک كه بۆ سه‌ركه‌وتن پێویسته،
كه‌م ده‌بێته‌وه.
ته‌نیا بڵێ نا
تا ئه‌و كاته‌ی وڵاتانێک هه‌بن هه‌ڕه‌شه
له بهرژهوهندییەکانی ئه‌مریكا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیان به‌خراپی بجووڵێنه‌وه،
ڕێبه‌ران و چاودێرانی ئه‌مریكا خولیای ئه‌وه‌یان ده‌بێت سوود له له‌شكر و هێزی ئابووری
و دیپلۆماسی ناوازەی وڵات بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ست ڕژێمه خراپه‌كان و گۆڕینیان به
حكوومه‌تی باشتر ببینن، به‌ڵام مێژووی كاره‌ساتباری گۆڕینی ڕژێمه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
كه بە پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوە چووە، نیشانی ده‌دا ده‌بێت بەرەنگاری
ئەم جۆرە کەڵکەڵانە ببینەوە.
-------------------------------------------------------------
• ئه‌م بابه‌ته فیلیپ گۆردن نووسیویەتی، فاتیمه ڕادمهر له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه و
به ناونیشانی (چرا واشنگتن در خاورمیانه شكست می خورد؟)،
١٠ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠، له سایتی (مركز النباء) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
•• فیلیپ گۆردن (Philip H. Gordon)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
له ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥، یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
باكووری ئه‌فریقا و وڵاتانی كه‌نداو بووه. نووسه‌ری چه‌ندان كتێبه له بواری پێوه‌ندی
نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، بابەتەکانی له نیۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، فاینه‌نشاڵ
تایمز، فۆڕن پۆلیسی، پۆله‌تیكۆ و ئه‌تڵانتیک بڵاو کراوەتەوە. دوایین كتێبی؛ (دۆڕانی یارییه درێژخایەنەکە: به‌ڵێنه درۆینه‌كانی گۆڕینی ڕژێم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)، له ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠، بڵاو كراوه‌تەوە.
ناونیشانی بابهتهكهبه زمانی ئینگلیزی:
Philip H. Gordon, ‘The False Promise of Regime Change - Why Washington Keeps Failing in the Middle East’,
Foreign Affairs, 7 October 2020