ناتۆ دەجوڵێت، بەریتانیا هۆشداری دەدات، ئۆکرانیا لەئامادەباشیدایە
جیهان 26/01/2022
ئا/ رەمەزان شیخانی
گرژی وئاڵۆزیەکانی سنوری نێوان روسیا ئۆکرانیا پەرەدەسێنێت ' بەریتانیا مۆسکۆبەوە تۆمەتبار دەکات هەوڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەدات هەوڵی دامەزراندنی سەرۆکێک دەدات سەر بەروسیا بێت.
روسیا زیاتر لە ١٠٠هەزار سەربازی ڕەوانەی سنوری نێوان هەردو وڵات کردوە ئۆکرانیا لەئامادە باشیدایە وهۆشداری ئەوە دەدات مۆسکۆ ئۆپراسیۆنی داگیرکردنی وڵاتەکەیان ئەنجام دەدات
هاوکات وڵاتانی خۆرئاوا جموجۆڵی دیبلۆماسیان دەستپێکردوە لەگەڵ روسیا بەمەبەستی هێۆرکردنەوەی ڕەوشەکە هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند لەروسیا دەکەن.
لەبەرامبەردا ڕوسیا رەتیدەکاتەوە پلان بۆ هێرشکردن دابنێت بەڵام ڕایگەیاندوە کارێکی سەربازی ئەنجام دەدەن ئەگەر لیستی داواکارێکانی جێبەجێبکرێت ، ڕێگە نەدرێت ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوپەیمانی ناتۆ نفوزی خۆیان فراوانتر بکەن بەرەو ڕۆژهەڵات.
پەیمانی ناتۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە ، چەندین وڵات هێزی یەدەگی خستوەتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە و چەندین کەشتی سەربازیان ڕەوانەی ئەوروپای ڕۆژهەڵات کردوە بەمەبەستی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لە بەرامبەر چالاکییە سەربازییەکانی روسیا لە سنوری ئۆکرانیا.
"ینس ستولتنبرگ" ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند: پەیمانی ناتۆ هەمو ڕێگەیکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ پاراستن و بەرگری کردن لە هەموو ئەندامانی ناتۆ ،بەتایبەت لەڕێگەی بەهێزترکردنی وڵاتانی هاوپەیمانی خۆرهەڵات، هەمیشەش وەڵامی هەر تێکچونێک دەدەینەوە کە لە ژینگەی ئەمنیمان ڕوبدات.
وەزارتی دەرەوی بەریتانیا لەڕاگەیندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە مۆسکۆ لەهەوڵدایە سەروکێکی سەر بەخۆی لە کییف دابمەزرێنێت لەدوای داگیرکردنی وبەگوێری زانیاریەکانی وەزارتی دەرەوەی بەریتانیا حکومەتی ڕوسیا کار دەکات بۆ کاندید کردنی یفگینی مۆرالییف بۆ سەرۆکایەتی ئۆکرانیا.
ئاشکراشی کردوە هەواڵگری ڕوسیا لەپەیوەندیدایە لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەداری پێشوی ئۆکرانیا بۆ پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.
لای خۆیەوە مۆسکۆ ڕایگەیاند: تۆمەتەکانی بەریتانیا دورن لەراستیەوە ئەوەش بەڵگەیە کە ناتۆ گرژی وئاڵۆزیەکان پەرەپێدەدات، وەزارتی دەرەوەی روسیا داوای لەهاوتا بەریتانیەکەی کرد خۆیان دور بگرن لەتەشقەڵکردن وبڵاوکردنەوەی قسەی ناراست.
تۆڕی هەواڵەکانی " سی ئێن ئێن" بڵاوی کردوەتەوە باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە کییف ی پایتەختی ئۆکرانیا داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردوە ڕێگە بەو کەسانە بدات کە کاری سیاسی ناکەن لە باڵێۆزخانەکە خۆیان و خێزانەکانیان ئەو وڵاتە بە جێبهێڵن کە ئەوەش نیشانەی هەڵگیرسانی شەڕە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری داواتە هاوڵاتیانی ئەمریکا گەشت بۆ ئۆکرانیا نەکەن.
لەگەڵ پەرسەندنی گرژیەکان "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: روسیا هەر ناوچەیەکی ئۆکرانیا داگیربکات پێویستی بەوڵامدانەوە دەبێت و ئەمریکا چاوەڕوان نابێت ڕوسیا ئۆکرانیا داگیربکات.
تەئکیدیشی کردەوە روسیا ٢ بژاردەی لەپێشدایە پەرەپێدانی ئاڵۆزیەکان روبەروبونەوەی دەرئەنجامەکان یا گرتنەبەری چارەسەری دیبلۆماسی.
گوڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکی بڵاویکردەوە جەنگی ئۆکرانیا قەیرانی خۆراک دروست دەکات لەهەردو کیشۆری ئەفەریقا و ئاسیا
بەگۆێرەی گۆڤارەکە ئۆکرانیا خاوەنی زۆرترین زەوی بە پیتە لەجیهاندا و بە سەبەتەی خۆراکی ئەوروپا دادەنرێت .