دووپشک هێرش دەکەنە سەر شارێک

جیهان 14/11/2021

چاودێر

 

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆر و هەڵکردنی ڕەشەبا، شاری ئەسوانی میسڕ، دووچاری شەپۆلێکی گەورەی دووپشک بووەتەوە و سەدان کەسی شارەکەش دووچاری پێوەدان بوون.


خالید موجاهید، کە بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی میسڕە ڕایگەیاندووە: سەپۆلەکە زۆرە و خەڵکێکی زۆر بەهۆی پێوەدانی دووپشکەوە ڕوو لە نەخۆشخانەکان دەکەن. بە جۆرێک نزیکەی ٥٠٠ کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

زیاتر وتووشیەتی: "زۆریی دووپشكەكان زیاتر بەهۆی ڕەشەبا و خۆڵبارینەكەوە بووە، كە ڕەشەباكە كەمتر بووەتەوە، دووپشكەكانیش بەرەو كەمبوونەوە دەچن."