بریتانیا دوو هێزی تایبەتی رەوانەی كەنداو كرد
جیهان 21/05/2019
رۆژنامەی ئێكس پرێس-ی بریتانی، ئاشكرایكردوە: كە هێزە تایبەتەكانی بریتانیا گەیشتونەتە ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی و لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكادا یەكیانگرتوە. تاوەكو وەڵامی هەر هەڕەشەیەكی ئێران بدەنەوە.
رۆژنامە باسی لەوەش كردوە: دوو تیمی تایبەتی هێزی دەریایی بریتانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو ئەرك گەیشتونەتە ئاوەكانی كەنداو. یەكێكیان چاودێری و سەرپەرشتی جموجوڵەكانی دورگەی قیشم و دوەمیان ئامادەكاری بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەكی هێزەكانی ئێران لە گەروی هورمزەوە تاوەكو دەریای عومان.