بەشداری بکەم یان - نا ؟
پرۆسەی ھەڵبژارد بنەمایەکی سەرەتایی دیموکراسیە و گەوھەرەکەشی رۆئەچێتە نێو ھەموو جومگە و ژیانی سیاسیی ، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کەڵتووری تاد.........
بۆگەشەپێدانی ژیان و پێشکەوتنەکانێتی لە رێگەی دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتەوە.
بۆیە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە فەرزی دیموکراسیەتە و بەشداریکردنیشی دیسان تەقسێکی تری تەواو کاری ئەو پرۆسەیە.
بەشداریکردنی ھەڵبژاردن باشە یان بەشداری نەکردنی؟
بۆ چی پێشبینی دەکرێت بەشداری ھەڵبژاردن لەعێراق بە گوڕو تینتر بەڕێوەبچێت بەراورد لە چاو ھەڵبژاردنەکانی کوردستاندا؟
١- عێراق دەوڵەتە و خاوەن دامودەزگای دێرینی خۆیانن.
٢- عێراقیەکان شۆڕشێکی ملیوێنیان بەرپاکرد و حکومەتی عادل عەبدول مەھدیان روخاند.
چەندین دەسکەوتیان دەستەبەرکرد.
وەک:
ا-بڕیاری ھەڵبژاردنی پێش وەختەیان سەپاند.
ب-کۆمیسوێنی باڵای ھەڵبژاردنیان گۆڕی.
ج-یاسایی ھەڵبژاردنیان گۆڕی.
د-چاکسازیان لە دەستەی خانەنشینی کرد.
ھ-لیژنەیەکی کارایان پێکێنا بۆ چاکسازی راستەقینە و چەندین دۆسێیان داوە دادگا و چەندی تاوانباران و گەندەڵکاریان سزا دا.
ئەودەسکەوتانە مۆتیڤێکە بۆ بەرقەرار بوونی فەزایەکی سایکۆیی، ھەلو مەرجێکی بۆ بەشداریکردنێکی بەتەوژم رەخساندووە.
پێدەچێت پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەم جارە جودابێت لە چاو ھەڵبژاردنەکانی پێشو و پێشوتردا و یاسا نوێکەش کە دوا یاسایە لەقازانجی تاکە کەسیدایە، لەبەرژەوەندی لیست و سەرۆکی لیستدا نیە، چونکە دەنگە زیادەکان قەتیس دەبێت، لەخانەی کاندیدەکەدا لەم یاسایەدا کەسێکتر و تەنانەت لیستەکەش سوودی لێنابینێ.
بۆیە دەنگە ناڕازیەکان و ئەوانەی جێی متمانەی خەڵکن دەبێت بەشداری بکەن، چونکەکاریگەری زۆریان بۆ لاسەنگی ھاوکێشەکان دەبێت. حیزبە تەقلیدیەکانی دەسەڵات لە عێراق بەگشتی رێژەی بەشداری بە گوڕ و تینی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندیان نابێت و بەڵکو کەمی رێژەی بەشدار بوون لەپرۆسەکە بە قازانجی ئەوان دەشکێتەوە.