درەنگ بوو- بەڵام- شێوازێکی درووستە

م. بورهان 18/12/2020


ھەرێمی کوردستان درەنگ کەوت لە ئامادە بوونیدا  لە بەغدا، راستی و درووستی دەبوایە پێشتر ئەم دۆسییەیان بجوڵاندایە و لەگەڵ بەغدا  کێشەکانیان چارەسەر کردبا، چونکە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی  دانوساندن  ھێزە، ھێز بەمانای متمانە بەخۆ بوون،  لە زۆر ئاستدا،بەڵکو ئەوکاتیش دەبوایە وەفدی قاڵبووی ئەو بوارە ئەو دۆسیە بگرێتە دەست چونکە ھونەری دانوساندن  دیسان رەگەزێکی ترە بۆ سەندنی مافە لە بەرامبەر، با ھەرچەند داواکەش  رەوابێت.

ئەوەی ئێستا کاک قوباد دەیکات  ئەرکێکی سوک نیە، زۆر شێوازێکی راست و حەزارییە، بەڵام بیرمان نەچێت  قەبارەی کێشە کەڵەکەبووەکان....
کات و زەمان، دیسان گرنگە و دەبێت حسابی بۆ بکرێت.
چونکە بەرامبەرکەت بارودۆخی تۆ دەخوێنێتەوە، ئەگەر بارودۆخی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، تاد..........
باشبێت دەبێتە ھێز و متمانە بۆ تۆ ، ئەگەر  خراپ بێت دەبێت لاوزیی و بەرامبەرەکەت بەھەلی دەزانێت و دەیقۆزێتەوە.

خاڵێکیتری گرنگ ئەوەیە بەغدا قایل ئەبن بەوەی کە حوکمڕانی کوردستان حیزبێکی ترە و  ئەو بایسی کێشەکانەو ساڵانێکە مەلەفی نەوتیان لایە و گرێبەستەکان ئەوان کردویانە، سەرۆکی وەفدی ھەرێمیش  حیزبێک ترە و ئەو  حیزبە نیە؟!!

 لەگەڵ ئەوەشدا من پێم وایە تائێستاش سێبەری  کاریزمایی مام جەلال 
لە وێژدانی شیعەدا ماوە،   جگەلە پێگەی خۆی کە سەرۆکی وەفدی ھەرێمە و جێگری سەرۆکی حکومەتە سەرەڕای ئەوەش  وەک کوڕی (مام جەلال) رێزی زۆر لە کاک قوباد دەگرن.

بەڵام بیرمان نەچێت :
*عێراق خۆی لەقەیراندایە.
*بەتەمای ھەڵبژاردنی پێش وەختن.
*کازمی سەرۆکی حکومەت، حیزبی نیە و کوتلە پەرلەمانیەکان دژیین و شیعەکان بەگشتی لە نێو خۆیاندا  کۆک نین.
*ھیچ پشتیوانیەک لە سونکەکان نابینم و بەڵکو دژی داواکاریەکانی کوردن.
*بارودۆخی ئەقلیمی و نێو دەوڵەتیش نەفەسیان  لەئێستادا لەگەڵ کورد باش نیە.

بەداخەوە سەدان کەسی دڵسۆز ساڵانێکە ئەڵھای ئەم شێواز و رێکارە دەکرد، ھەندێک لایەن پەلاماری دەدان و تەخوینیان دەکرد، ئەگەر وایان نەکردبا ئێستا حاڵمان وانەدەبوو!!

بەھەرحاڵ ئەم رێکار و شێوازە ھەرچەند، درەنگ وەختە بەڵام رێگەیەکی  راست و درووست.