مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

د.سیروان حەسەن 08/11/2020


لە گەڵ سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە دیسەمبەری ٢٠١٩ وە تاوەکو ئێستا و گەڕان و توێژینەوەی زانستی بەردەوامە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی دنیا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پەتای کۆڤید ١٩ و باس باسی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ یە کە زیاتر لە ٩ مانگە زۆربەی پسپۆر و شارەزایان و تاقیگە پێشکەوتوەکانی زانکۆ و دەزگا تەندروستیەکانی جیھانی سەرقاڵ کردوە بۆ گەڕان بە دوای چارەسەری ئەو پەتایە کە نھێنی زۆری لە گەڵ خۆیدا ھێناوە بە ھۆی بوونی گۆڕانکاری لە جینۆمی ڤایرۆسەکە و دەرکەوتنی چەندین نیشانەی جیاجیا لە تووشبوەکاندا، ئەم پەتایە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری دروست کردوە لە جیھاندا بە ھۆی کاریگەری و ترسناکی و زیادبوونی ژمارەی مردنی توشبوان و بەردەوام بوونی پەتاکە بۆ ماوەیەکی درێژ کە نزیک ساڵێک بوەتەوە. 
سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا کە رەنگە لە بەھاری ٢٠٢١ بێتە بەرھەم و بکەوێتە بازارەوە بۆ بەکارھێنان، لە ڕووەوە د. کریستیان نۆرپرۆپ مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی پزیشکی فێرمۆنتی ئەمریکی کە ھەواڵی دروست کردنی ڤاکسینی کۆرۆنای بە درۆ خستەوە و دەڵێت ئەو ڤاکسینە کە  باسی لێوە دەکرێت ھیچ کاتێک بۆ چارەسەری پەتای کۆرۆنا نیە وە بە ڤاکسینی RNA شەیتانی وەسف دەکات وە لە خزمەتی ئەو کەسانەن کە  خۆیان بە خواوەندی مرۆڤەکان دەزانن (نوخبەی سەرمایەدارانی جیھان) لە جیھاندا، ھەر ئەو ڤاکسینەیە کە بۆ چارەسەری کۆڤید ١٩ بەکاردەھێنرێت لە سەر ئاستی دنیا وە ئەو ڤاکسینە پێکھاتەی بۆماوەیی ئاژەڵی تێدایە وەکو مەیمون و بەراز کە لە سەرخۆ کار لە سەر گۆڕینی بۆماوەی مرۆڤ دەکات بە درێژای کات وە ئەو ڤاکسینە تەنی کریستاڵی نانۆیی زۆر بچوکی تێدایە ( Nano crystal particles ) کە وەکو ئاریەلێکی (ھەوایی aerial) نەوەی پێنجەم G5 وایە بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی زانیاری بۆ ھەوری تۆڕی جاڵجاڵۆکەیی ئەنتەرنێت (Cloud) بۆ کۆکردنەبەوەی زانیاریەکانی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە. د. کریستیان جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە پەیمانگای تەکنۆلۆجی ماساتشوتشی ئەمریکی (Masschusetts Institute of Technology) کار لە سەر بە دەستھێنانی داھێنان نامە (برا‌وە اختراع) و بۆیەی ( Lucifierase) دەكات ناسراو بە بۆیەی شەیتانی کە بە کاردھێنرێت بۆ جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە یان نا لە رێگەی تیشکەوە ئەویش بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لە سەر ئەو مرۆڤانەی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە ، تەنۆلکەی نانۆ Nanao particles كه لە رێگەی ڤاکسینەکەوە دەدرێت بە مرۆڤەکان  وەکو ڕۆبۆتێک کاردەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواوی لەشی مرۆڤەکە وەکو ھەناسەدان و لێدانی دڵ و جمو جۆل و ھاتوچۆ و ... گواستنەوەی بۆ Cloud ی ئەنتەرنێت کە سیستەمێکی کۆکردنەوەی زانیاریە، بۆ ئەوەی تەواوی زانیاریەکان لە سەر ھەموو کەسێک کە ڤاسینەکەی وەرگرتووە کۆبکەنەوەو بیزانن. ھەروەھا د. کریستان دەڵێ ئەوەی جێی نیگەرانیە ئەوەیە کە دەزگای بێڵ و ملیندا گێتس لە بەرواری ٢٣-٣-٢٠٢٠ داواکایەکیان بپێشکەش کردوە بۆ بە دەست ھێنانی داھێنان نامە (برا‌وە الاختراع) لە ژێر ژمارەی 060606 بۆ وەرگرتنی زانیاری بایۆمێتری (زانیاری زیندەگی کەسی) ھەموو کەسێک کە ڤاکسینەکە وەردەگرێت، لەو سیستەمەوە کۆدی تایبەت بۆ ھەر مرۆڤێک دادەنرێت (Bar code) شێوەی ناسنامە و پاسپۆرت و ھەر کاڵایەکی تر کە لە بازارەکاندا مامەڵەی پێو دەکرێت وە لەو رێگەوە مامەڵە لە گەڵ مرۆڤەکان دەکرێت لە دەرئەنجامدا ھەموو دەبێتە کۆیلەی ئەو سیستەمە، د. کریسیان تەئکید لەوە دەکاتەوە کە ئەو سیستەمە کۆیلایەتیە و کۆتایی بە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ دێنێت و ئازادی تاک ناھێلێت لە بەر ئەوەی ئەو شوێنەی کە زانیاریەکانی لایە و بەکاری دەھێنێت کۆنترۆڵی مرۆڤەکان دەکات بۆیە مرۆڤ پەیوەست دەبێت بەو سیستەمەو   
بە پێی خواست و ویستی ئەو لایەنە دەجوڵێت، ھەروەھا جەخت دەکاتەوە کە ژیان ناگەرێتەوە بۆ شێوەی ئاسایی خۆی وە ئامانجی سەرەکی ئەم ھەنگاوە ئەوەیە کە ھەموو مرۆڤەکان دەبێت ڤاکسینی کۆڤید ١٩ وەربگرن وە پشتی بە وتەی گێتش بەستوە کە دەڵێ« ژیان ناگەرێتەوە شێوەی سروشیی پێشووی تاکو ھەموو مرۆڤێک ئەو ڤاکسینە وەرنەگرێت» ئەمەش لە زۆر لە میدیاکاندا جیھاندا بلاو بووەتەوە.