وتار

د.سیروان حەسەن

یاسای قەرزكردن سەرەتای داڕوخان‌و دابەشبونی عیراق..

پێش 1 هەفتە


سەرباری ئەوەی كە عیراق خاوەن گەورەترین ژێرخانی نەوتی جیهانیەوە رۆژانە زیاتر لە چوار ملێون بەرمیل نەوت دەفرۆشێت ئەوە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەوڵەتی عێراقی بە هۆی نزمبونەوەی نرخی نەوت‌و گەندەڵیەكی خنكێنەر كە هەمو جومگەكانی حكومەتی گرتۆتەوە روبەڕووی قەیرانێكی دارایی سەخت بوەتەوە تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی كە یەكێ لە دەوڵەمەنترین وڵاتانی دنیا نەتوانی موچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات ئەوەیش فشاری جەماوەی زۆری دروستكرد، لە كۆتاییدا دور لە هەمو عورفێك‌و یاسایەك‌و ئیدارەدانێكی ئابوریی پەرلەمان ناچار بو یاسای كورتهێنانی بودجە ئیقرار بكات بیبەستێتەوە بە یاسای قەرزكردن، لە درەنگانێكی شەوی ١٢-١١-٢٠٢٠ بێ بەشداری لایەنی كوردی یاساكە تێیپەڕێنێت،  ئەم هەنگاوەیش شێوەی هەمان ئەزمونی وڵاتی یۆگسلافیایە لە هەشتاكان‌و سەرەتاكانی نەوەتەكانی سەدەی پێشو پێش ئەوەی افلاس بكات‌و دابەشبێت لە سەر بنەمای نەتەوەیی‌و تایفەگەری بۆ شەش وڵاتی سەربەخۆ (كرواتیا،  بۆسنە،  مۆنتینێگرۆ،  سلۆڤینیا،  مكدۆنیا‌و سربیا)،  هەمان ئەو گرفتانەی كە ڕوبەڕوی یۆگۆسلافیا بونەوە لەو سەردەمە هەمان ئەو گرفتانەن لە ئێستادا بە شێوازێكی تر روبەڕوی حكومەتی عیراق بوەتەوە، هەمان هەڵەكانی ئەوان دوبارە دەكرێنەوە،  ئەم یاسایە موچەی فەرمانبەرانی حكومەتی بەستۆتەوە بە قەرزی بانكی نێودەوڵەتی كە كاتی خۆی حكومەتی یۆگسلافیا بە هۆی زۆری قەرزی نێودەوڵەتییەوە داڕوخا‌و دابەشبو، كاتێك كە نەیتوانی قەرزەكان بداتەوە ئەو كات بانكی نێودەوڵەتی مەرجەكانی خۆی سەپاند ئەویش بە دەركردنی سەدان هەزار كرێكار‌و فەرمانبەر لە كارەكانیان لە كەرتی حكومی‌و پەكخستنی دەیان كۆمپانیای حكومی‌و دەسخستنە ناو پەیكەری بانكی نیشتمانی یۆگسلافی‌و دەستگرتنە سەر هەمو كارگە حكومییەكان ئەمەش حكومەتی ناچار كرد بە راگەیاندنی داروخانی تەواوی دراوی وڵات‌و ئیفلاس بون لێرەوە روخانی حكومەتی فیدراڵی دەستی پێكرد‌و هەمو شوێنەكان جیابونەوە‌و سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، لە عێراقیش سیاسەتی كازمی‌و حەلبوسی لە ژێر فشاری هەمەچەشنەدا هەمان سیناریۆی یۆگسلافیا دەگرنە بەرو عیراق دەخەنە ژێر قورسایەكی زۆری قەرزی نێودەوڵەتی‌و موچەی فەرمانبەران دەبەستنەوە بە قەرزی نێودەوڵەتی ئەویش بۆ داپۆشینی زیادڕەویەكانیان لە سەر بودجەی ٢٠٢٠ هەروەها ئەم یاسایە عیراق ناچار دەكات كە مانگانە سێ‌ ملیۆن دۆلار وەكو سو بدات بە بانكی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو قەرزانە لە هەمان كاتدا كازمی گرێبەستی شاراوەی لەگەڵ وڵاتی میسردا كردوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا نەوت بە ئیسرائیل بفرۆشێت لە رێگەی میسرەوە. قەرزە دەرەكییەكانی عیراق لە ئێستا نزیكەی ٧٠ ملیار دۆلارە‌و قەرزە ناوەكییەكان نزیكەی ٣٥ ملیار دۆلارن ئەمەش وا لە عیراق دەكات كە لە ساڵی ٢٠٢٢ نیوەی بوجەكەی تەرخان بكات بۆ پێدانەوەی قەرزە كەڵەكە بوەكانی،  بانكی نێودەوڵەتی مەرجی خۆی داناوە بە شێوەی گرێبەست بۆ پێدانی ئەم قەرزانە بە عیراق وەكو نەهێشتنی پشتیوانی دارایی كاڵا سەركیەكان‌و بارمتەكردنی بیرە نەوتییەكان‌و بیرە گازییەكان‌و كەرتی پەیوەندیكردن، وەكو گەرەنتی بۆ ئەو قەرزانە ئەمەش عیراق بەرەو كەناری داروخان دەبات، حەلبوسی‌و كازمی‌و بە پشتیوانی مقتەدا سەدر عێراقیان خستۆتە ناو ئەم گێژاوەوە لەگەڵ ئەوەشدا دور لە هەمو بنەماكانی سیاسەتمەداری كازمی گرێبەست لەگەڵ وڵاتی هەژاری وەكو ئوردن‌و میسر ئەنجامدەدات بۆ چاككردن‌و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوری عیراق،  ئەو سیاسەتەی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەنجومەنی نوێنەران پەیڕەوی دەكەن عیراق بەرەو شكستێكی دارایی گەورە دەبات، لە كۆتایەكەیدا توانای نەوتی بەسرە دەبەستێتەوە بە بانكی نێودەوڵەتی‌و نەوت‌و گازی كەركوك لاواز بكرێت‌و ببەسترێتەوە بە هەرێمی كوردستان دواتر دروستكردنی هەرێمێكی سونی لاواز كە قەتەر‌و توركیا كۆنترۆڵی ئابورییەكەی بكەن، لە كۆتای سیناریۆكەدا دابەشبونی عیراق بۆ سێ هەرێمی لاواز لە روی ئابورییەوە‌و پەیوەستكردنی بە بانكی نێودەوڵەتییەوە بە هۆی ئەو قەرزانەی كە كەوتونەتە ئەستۆی، ئەو هەمو سەروەت‌و سامانەی عیراق دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی بانكی نێودەوڵەتی وڵاتە زلهێزكان.

وتاری زیاتر

مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

د.سیروان حەسەن

ئاری عەلی غەریب

ئومێدی گۆڕانکاریی هەیە؟

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی عەبدولكەریم قاسم

دێرین عزەدین

‏گەلێک ژن بکوژێت، گەل نییە ‏ژن کوشتن، ژین کوشتنە

سەید عەتا

ئەوەندە ئازاری مەدەن سبەینێ زیاتر بیری دەکەن

مامۆستا بورهان

بەداخەوە بۆنی دوکەڵ دێت

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی ڕەشید عالی گەیلانی

نسار شیخ مستەفا

موچە ، هێزی بێ‌ هێزەكان

بەرهەم كەڵهوڕی

فەلسەفەی دەوڵەتداریی

د.سیروان حەسەن

یاسای قەرزكردن سەرەتای داڕوخان‌و دابەشبونی عیراق..

دێرین عزەدین

‫ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق‬⁩ ڕوی دا

فەهمی بورهان

ئەوان ڕێزی ڕیشی سپیمان ناگرن!

م. بورهان

ئایا رێڕەوی ھەموو رووداوەکان بەرەو یەک جۆگەلەیە؟

سامان سنجاوی

شەوی پیلانی بەغداو خەوی حکومەتی هەرێم

داهۆ سالم

فایلی كورد، لە ترەمپەوە بۆ بایدن

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی بەكر سدقی

د.سیروان حەسەن

مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

مامۆستا بورهان

دۆڕانی ترەمپ و لێکەوتەکانی

رزگار حاجی حەمید

​ دیسانەوە سەرهەڵدانی هەرێمی سوونە

ماجد خەلیل

بەداخەوە، بەتەنها بەکۆڵانە کڵۆمدراوەکانی سنەدا رەدبوو!

سابیری سەندیکا

ئایا كات ماوه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا؟

سەید عەتا

مه‌لا به‌ختیار و قه‌ڵه‌مێكی نه‌به‌زیوو