ڕیفراندۆم و لێکەوتەکانی

چێنەر شەرعی 24/09/2020


25/9 ساڵیادی ڕیفراندۆمە،کورد لەڕابردوودا نەیتوانیوە حکومەتی دامەزراوەی دروست بکات و بنەما سەرەکیەکانی دروست بوونی دەوڵەت کە ھاوڵاتی و نیشتمان و حکومەت و سەروەریە ئێمە ھەموویمان نەبووە
پسمارك کە دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەڵمانیایی یەکگرتوو ناسراوە،توانی ھەر ٤٩ ئیمارەتەکەی ئەڵمانیا کۆبکاتەوە و بەو ھۆیەشەوە ھێڵی شەمەندەفەری نێوان ئەو ئیمارەتانەی دانا و بە بیانووی پارێزگاری لەو ھێڵی شەمەندەفەرە توانی ھێزێکی نیشتمانی دروست بکات و یەکیان بخات،ئەڵمانیایەك کە لە ھەردوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم لێدانێکی کوشندە لێیاندا و ئەو ووڵاتەیان تەخت کرد،بەڵام ئێستا یەکێکە لە ووڵاتانی ٥+١ و مافی ڤیتۆی ھەیە.
ئێمە ئەوەی بەڕێز مام جەلال ئەیفەرموو لە زاخۆ ھەتا خانەقین بەدرە و مەندەلی و جەسان خاکی پیرۆزی کوردستانە و سنووری چیاکانی حەمرین سنووری کوردستانە لە جەنگی دژ بە تیرۆری داعش توانیمان ئەو ناوچانە پاك بکەینەوە و ناوی ناوچەی کێشە لەسەریش لابەرین لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بیخەینەوە ژێر ڕکێفی خۆمان،بەڵام سەرکێشیەکانی پارتی و سوود وەرنەگرتن لە ھەڵەکانی ڕابردوو قەیرانی دارایی و ماندووێتی ھێزی پێشمەرگەی قارەمان بە چەك و تفاقێکی ژەنگاوی و کۆن و وێران گوێڕایەڵ نەبوونی دۆستەکانمان لە ھەوپەیمانی نێودەوڵەتی نەك سنووری چیاکانی حەمرین بەڵکو دەستکەوتەکانیشمان لەدەست یاو کەرکووك و حەتا خاڵە سنووری و ناو فڕۆکەخانەکانیشمان ڕادەستی حکومەتی ناوەندی کردەوە و ھەموو شتمان لەدەست یا.
ئێمە تا ئێستا دوایی چارەکە سەدەیەك ھەرێمەکەمان بەدەست دوو ئیدارەی ئەناڵێنێ لە سنوور زەرد لۆگۆی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکان جیاوازە حەتا بە شێوازی پۆشینی جل و بەرگیشیان
لێرە تا ئێستا نەتوانراوە مووچەی فەرمانبەران کە مافێکی سەرەتایی خۆیانە دابین بکرێت ئێستاش چاوەڕێی دەستی حکومەتی ناوەندین بۆی نەمرین لە برسا،حسابی دەروازەی دەوڵەتانی دراوسێمان نەکردووە کە ھاوکاری و ئازووقە نەنێرن کۆتایمان یەت.
کەس نیە دەوڵەت بوون و نیشتمانی پێ خۆش نەبێت و قوربانی بۆ نەدات بەڵام ئیتر چارەكە سەدەیەك قوربانی بە نان و ئاو پارە و خوێن درا،دەوڵەت بە برسێتی دروست نابێت.
دواتریش بە شکست و زۆرەملێی ڕیفراندۆمەکە لەناوبراو تەنازوولی لێکرا و تا ئێستاش خەڵکی باجەکەی ئەیات