ئازادی‌و بەرەڵایی

‎گەرمیان خالید گڕاوی 08/08/2020

 
‎ئازادی وەك چەمك و وەك پیادەكردن، رێسا‌و سیما‌و خاسیەتی خۆی هەیە، ئەوەی جیای دەكاتەوە لە پشێوی ‌و چەمكە عامیەكەی پشێوی كە بەرەڵایی یە، پەیوەست بونە بە رێسا‌و یاسا‌و سیما گشتیەكان، لەگەڵیشیدا ئازادی ئەركی لەگەڵدایە بەڵام بەرەڵایی بێ ئەرك‌و بەرپرسیارێتی یە.

‎بۆ ئەوانەی ئازادی و بەڕەڵاییان تێكەڵ كردووە!
‎ئەوانەی لەژێر ناوی ئازادیدا دەستیان كردووە بەبەڕەڵایی لەڕادەبەدەر، ئازادی و دەستەواژەی ئازادی بەكاردەهێنن بۆ مەرام وكارە قێزەوەنەكانیان
‎من هەمیشە لەگەڵ ئازادی بووم، و ئازاد بوومە، بەڵام لەگەڵ بەڕەڵایی و بەكار هێنانی ناوی ئازادی نەبووم بە هەڵە.

‎ئەوەی گرنگەو لێرەوە دەمەوێت باسی بكەم و دژی وەستاوم، تێكەڵ كردن و بوون بەدیاردەی ئەم تێكەڵكاریەیە، ‎ئێمە ئازادین لە ڕادەربڕین، لە پۆشینی جلوبەرگ، گەشت كردن، خواردن، خوێندن، تەرزی ژیان....هتد.
‎بەڵام ئەوانە جیاوازن لەوەی كە جەستە فرۆشتن، چێژ فرۆشتن، بێنرخكردنی خۆت، كە ئەم خاسیەتانەت لە خۆتدا بەدی كرد، بە خۆت مەڵێ ئازاد بەڵكو  بڵێ بەڕەڵام نەك ئازاد.

‎ئازادی لەبیرورادا مانای جنێوفرۆشتن نیە
‎ئازادی لە پۆشینی جلوبەرگ مانای روتبونەوە نیە
‎ئازادی لە پەیوەندی مانای خۆفرۆشتن‌و جەستە فرۆشتن نیە.
‎ئازادیش لە ژیان مانای پابەندبون نیە بە هیچ رێسایەك، بە مانایەكی دیكە مانای بەجەنگەڵ كردنی ژیان نیە.

‎جیاوازی كردن لە نێوان ئازادی‌و بەرەڵایی سنورێكی هەیە كە سنوری عەقڵی خۆتە، بیركردنەوەی خۆت، چونكە هەموو ئەوانەی ئازادی دەگەیەنێت، تاكێكی عەقڵانی‌و ژیر بەرهەم دەهێنێ، هەموو ئەوانەشی بە ساختە ناوزەد كراون بە ئازادی‌و لە بنەرەتدا بەرەڵایی یە، عەقڵ پاسیڤ دەكات‌و بەرەڵایی‌و تاكێكی بێدەربەست‌و خراپ بەرهەمدێنێت.

‎ سوپاس بۆ باوكم‌و هەموو ئەو باوكانەی فێری كردووین ئازادبین نەك بەڕەڵا، فێری كردووین جیاوازی بكەین لەنێوان ئازادی و بەڕەڵایی، فێریان كردین خاوەنی خۆمان بین نەك بفرۆشرێین.
‎فێریان كردین مرۆڤ بین‌و نەك.