چی دەگوزەرێ لەم شارە؟
ھاوارو گریانی پیرە دایکێک بە حاڵ دەیتوانی ھەنگاوبنێ، فریام بکەون چیبکەم کچەکەم سکی پڕە ناشزانم کێ دەسترێژی کردۆتە سەری، بۆ کچەکەت خۆی نازانێ کێ وای لێکردوە؟!
نا کچەکەم کێشەی دەرونی ھەیە خەلک پێی دەلێن(شێت) ھەربەوەش ناسراوە، ھیچ نازانێ بەمجۆرە لەدایک ببووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ھەر دەگریا یٔاماژەی بەسکی دەکرد و دەگوت ژان و یٔازارم هەیە، منیش بردوومەتە دکتۆر، کەچی دکتۆر دەڵێت، سکی (4) مانگانە!.
باوک و برای بزانن نەک یٔەو منیش لەگەل کچەکەم دەکوژن.
یٔاخر یٔەوان بیر لەوە ناکەنەوە کەکچەکەمان ھیچ نازانێ، دەلێن؛ قەزیەکە شەڕەفە!، بۆیە نابێ سکاڵاش بکەم دوای بزانن قوربانی دوو فیشەکمان دەکەن.
یٔەوەی بۆمن جێگای سەرسورمان بوو لەھەمان ھەفتە زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا یەکێ لە ھاوڕێ پزیشکەکانم بوو، کەیسێکی ھاوشێوەی باسکرد ووتی؛ چارەسەر چیە لەرووی یاسای چیمان بۆدەکرێ؛ کچێکی گەنجی (کەروڵال)، لامان منداڵی بووە نازانێ کێش دەسترێژی کردۆتە سەر!،
تەنھا یٔەوە دەزانێ کە سکی گەورەببوەو یٔێستاش منداڵێکی بێ خاوەن ھاتۆتە سەر دوونیا! بێ یٔەوەی ھیچ شوێنەوارێکی دەستدرێژی کەرەکە دیاربێ.
دوو رۆژ دوای یٔەوە کەیسێکی تری ھاوشێوەی کچە دەرون ناتەواوەکە رویدا، یٔەویش دەستدرێژی کراوەتە سەر، بکەری یٔەو کارە قێزەوەنە ھاوشێوەی دوو کەیسەکەیتر وونە!،کە ھیچ قانون و سزایەک نایانگرێتەوە، تەنها داماو ماون لەژیان.
لەڕوی یاسایی تاوانی دهستدرێژی(سێكسی، نێربازی، یٔابڕوبردن) لهچوارچێوهی یاسای سزادانی عیراقی ژماره 111 ساڵی 1969، یٔەم تاوانە، بهرامبهر به ڕهگهزی مێ یان نێربێت، یٔەنجامدانی یٔەم کارە بە تاوان ھەژمار دەکرێ؛
بەپێی مادهی (393) وە لەباری توندکەر ( چروف مشدد)ی ھەمان مادە ھەژمار دەکرێ بە (بهندكردنی ههتا ههتایی یان كاتی سزا دهدرێت).
ڕووی قسەی من لەوەیە مادام رێکخراو سەنتەرێکی گونجاو داکۆکی کەر نەبێت با بڵێین بۆ ھەمووشی نا بۆ بەشێکیان، کەواتە رێکخراو سەنتەرەکانمان بۆچیە؟، خۆ دەبێ یٔامانجی لەپێشینەیان رێنمایی و رونکردنەوە و دانانی رێگاچارەی گونجاو بێت...
دەکرێ بپرسین کوا ھۆشیاری و چارەسەرەکانیان؟
چۆن پشگیری لە تاوانلێکراوان دەکەن!؟
پێویستە خەڵک بیر لە رێگا چارەی یاسایی بکەنەوە، بێگوێدانە قسەی خەڵک بەهەوڵ وهیمەتیان بەیاسا مافەکانیان بەدەستبھێنێنەوە.
ھاوشێوەی زۆربەی وەزارەت و دەستەکانی تر( وەزارەتی کار وباری کۆمەڵایەتێ) کەمتەرخەمە لەزۆربەی زۆری کەیسەکان کەتیدا چەوسانەوەو زوڵم و دەستدرێژی بەرچاویان ھەیەو نەیانتوانیوە کاری جدی لەسەر بکەن و لەروی هۆشیاری کۆمەڵگاش نەیانتوانیوە لەراگەیاندن کاری جدی لەسەر کەمکردنەوە نەهێشتنی بکەن.
یەکێک لە کاریگەریە نەرێنیەکانی یٔەم تاوانە قێزەوەنە، بینراوە ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، دەستیان دەچێتە خۆکوژی، یان لە لایەن دەستدرێژی کارەوە کوژراون، یان توشی داڕمانی دەرونی بوونە.
تاوانی دهستدرێژی كردنی سێكسی جگه له لهوهی كه كارێكی نامرۆڤانهیه و له ههموو یٔاینهكان باسی لێوهكراوه و له یاساشدا سزای بۆ دانراوه، ھیوادارم هەموو رێکخراو و دەزگا فەرمی و نافەرمیەکان کار بکەن بۆ چارەسەرو بنبڕکردن و زەقکردنەوەی کێشەکان بەمەرجێگ یاسا تێدا سەروەر بێت و بەرەچاوکردنی کەسایەتی و پاراستنی ناو و پێگەی کۆمەڵایەتی تاوانلێکراو.