گه‌ڕانه‌وه‌ی سیستمی ئینتیداب چاره‌سه‌ره بۆ قه‌یرانه‌كانی رۆژهه‌ڵات؟
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ به‌یروت، زیاتر له 36 هه‌زار لوبنانی له‌یاداشتێكدا داوایان له ماكرۆن كرد سیستمی داگیركاریی فه‌ره‌نسا بۆ لوبنان بگێڕێته‌وه‌و هاوشێوه‌ی ساڵانی 1920-1943 لوبنان به‌ڕێوه‌ببات.
ساده‌ترین لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و داواكارییه ئه‌وه‌یه، سیستمی سیاسی ئه‌و وڵاته‌و نوخبه سیاسییه‌كه‌ی شكستیان هێناوه له حوكمڕانی‌و نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیووه ژیانێكی ئاسایی‌و لانیكه‌می خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی لوبنان فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی گه‌نده‌ڵی‌و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت‌و سامان‌و توانای وڵاته‌كه‌وه، گه‌لانی لوبنانیان بێ ئومێد‌و ره‌شبین كردووه. دیاره ئه‌م بارودۆخه بۆ وڵاتی خۆمان‌و زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌ر درووسته.
كاتی خۆی له‌دوای یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی، وڵاتانی كۆڵۆنیالی له‌ڕێی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی وه‌كو عیراق‌و سوریا‌و لوبنان‌و...هتد، هێشتا ئاماده‌نین بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كانیان‌و پێویسته له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌هێزو خاوه‌ن ئه‌زموونه‌وه یارمه‌تی بدرێن، سیستمی ئینتیداب(ماندێت)یان داهێنا‌و له‌و رێیه‌وه لوبنان‌و سوریا له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا‌و عیراقیش له‌لایه‌ن بریتانیاوه بۆ ماوه‌ی ساڵانێكی زۆر حوكم ده‌كران.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و كات، وڵاتانی ئیستعماری، وه‌كو بیانوویه‌ك سیستمی ئینتیدابیان به‌كارهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی نوێ درێژه به‌داگیركردنی وڵاتان بده‌ن، وه‌لێ به‌داخه‌وه هه‌شتا ساڵی رابردووی ئه‌م وڵاتانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ده‌ریانخست كه بیانووكه‌یان راست بووه، چونكه تائێستا هیچكام له وڵاتانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیریی‌و حوكمێكی ره‌شید و لانیكه‌می به‌خته‌وه‌رییان بۆ میلله‌ته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه.
پێده‌چێت دوو فاكته‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی بووبێتن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تدارییدا، یه‌كه‌میان ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌و دووه‌میشیان پێنه‌گه‌یشتنی ئاستی هۆشیاری خوودی كۆمه‌ڵگه‌كانه. به‌ڕوونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری نێوخۆی هه‌ریه‌ك له لوبنان‌و عیراق‌و سوریا دیاره، ئاشكراشه كه چۆن وڵاتانی بیانی توانیویانه به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م وڵاتانه په‌كبخه‌ن‌و یه‌كڕیزی گه‌لانیان تێكبشكێنن. هاوكات دواكه‌وتوویی ئاستی هۆشیاری دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه‌و زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵات بووه‌ته ماشێنێك بۆ هاڕینی كه‌سانی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر، ئینتیمای مه‌زهه‌ب‌و تایفه‌گه‌راییش قوڕه‌كه‌ی خه‌ستتر كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌وروبه‌ری هه‌شتا ساڵه ئه‌م وڵاتانه له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌خولێنه‌وه، هه‌میشه ئه‌مه حاڵیان بووه: جه‌نگی نێوخۆی، هودنه، پاشان پێكهێنانی حكومه‌تی ئیئتیلافی لاواز، ئینجا رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پڕ له ساخته‌كاریی كه تێیدا هه‌موویان فێڵ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن‌و هه‌مووشیان ده‌زانن كه فێڵیان لێ ده‌كرێت، دیسان پێكهێنانی حكومه‌تی لاواز‌و رووخاندنی‌و جه‌نگی نێوخۆیی‌و.. هتد، سه‌ره‌نجام ئه‌م ره‌وشه‌ی لێ شین ده‌بێت كه ئێستا تێیداین‌و هه‌موومان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین‌و ته‌واو بێ هیوابووین، هاوڵاتیان به‌چه‌شنێك هه‌ناسه‌ساردبوون وایانلێهاتووه ته‌نانه‌ت حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه ره‌خنه‌بگرن، چونكه ده‌زانن بێ هوده‌یه.
له‌مێژه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه به‌رپاكردنی رێنیسانسێكی هاوشێوه‌ی رێنیسانسی ئه‌وروپی، ده‌سته‌به‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ده‌وڵه‌تداریی‌و گه‌نده‌ڵی‌و زۆربه‌ی ئاریشه‌كانی تری ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات. زۆرێك له رێبه‌رانی رۆشنگه‌ریی، ئه‌مه به‌تاكه به‌رده‌باز داده‌نین بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ رۆخی ئۆقره‌یی‌و خۆشگوزه‌رانی، باوه‌ڕیشیان وایه كه رێنسانی رۆژهه‌ڵات ره‌نگه كورتمه‌وداتر و خێراتربێت له‌وه‌ی ئه‌وروپا به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كانی شۆڕشی زانیاری‌و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه. بیرمه‌ندو رۆشنگه‌رێكی وه‌كو محه‌ممه‌د ئه‌ركون به‌و خه‌مه‌وه سه‌ری نایه‌وه له‌به‌رانبه‌ردا به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و بێ باوه‌ڕ تۆمه‌تباركرا. هاشم ساڵح توێژه‌ر‌و رۆشنگه‌ری سوریش چه‌ندین ساڵه هاوار ده‌كات كه ده‌بێت كار بۆ به‌رپاكردنی رێنیسانسی رۆژهه‌ڵات بكرێت‌و خۆمان له بیروباوه‌ڕو به‌ها كۆنه‌كان ده‌ربازبكه‌ین ئینجا ده‌توانین هه‌نگاوی جددی بۆ پێشكه‌وتن به‌هاوێژین. هه‌ڵبه‌ت له كوردستانی خۆشمان كه‌سانێك هه‌ن كه داوای پێداچوونه‌وه به ته‌واوی بیروباوه‌ڕو به‌هاكاندا ده‌كه‌ن، له‌پێناو هه‌ستانه‌وه‌و دانانی بنچینه‌یه‌كی پته‌و بۆ هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌مان، به‌ڵام زۆر به‌تووندی له‌لایه‌ن په‌ڕگیرو محافیزكاره‌كانه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێن، چونكه ئه‌وان به باسكردنی ئازادكردنی مێشك‌و بیركردنه‌وه هه‌تره‌شیان ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌وه واتای كۆتاییهاتنی خۆیانه.
مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه محافیزكاره‌كان تا كۆتایی توانا‌و وزه‌ی خۆیان به‌ره‌نگاری پیشكه‌وتنخوازه‌كان ده‌بنه‌وه‌و له‌مپه‌ڕ له‌به‌رده‌م ته‌قه‌لاكانیان داده‌نێن، به‌ڵام له خاڵێكدا ململانێكه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌و گۆڕان رووده‌دات.
هه‌لومه‌رجی ئێستای ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات تاڕاده‌یه‌ك له ساڵانی سه‌رده‌می یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی ده‌چێت، ناوچه‌كه له حاڵه‌تی گڕكاندایه گڕكانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی، ئه‌و كات گڕكانه‌كه به‌دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌و دامه‌زراندنی چه‌ندین وڵاتی نوێ كۆتاییهات، ئێستاش گڕكانه‌كه له‌وپه‌ڕی چالاكی‌و گه‌رمیی خۆیدایه‌و باوه‌ڕیشم وایه چه‌ند ساڵێكه سه‌ره‌تاكانی رێنسانی رۆژهه‌ڵات سه‌ره‌تاتكێیه‌تی، شۆڕشه‌كانی " به‌هاری عه‌ره‌بی" به‌رجه‌سته‌بوونی سه‌ره‌تای رابوونه‌كه‌یه، گه‌لانی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، یه‌ك دوو وڵاتی كه‌نداوی لێده‌ربچێت، له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ‌و فێڵباز رابوون‌و داوای گۆڕانكاریی ده‌كه‌ن، به‌هیچ كلۆجێكیش به‌نیوه چاره‌سه‌ر قایل نین.
پرسیاری جه‌وهه‌ریش له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینتیدابی وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ ناوچه‌كه چاره‌سه‌ره بۆ قه‌یرانه‌كان، یاخوود ده‌بێت گه‌لانی ناوچه‌كه خۆیان ده‌ردی خۆیان تیماربكه‌ن‌و گۆڕانكاریی بخوڵقێنن، چونكه دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕوونی جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان بێ به‌رانبه‌ر ئاماده‌نین هیچ هاوكارییه‌كی وڵاتانی تر بكه‌ن، بێ گوومان وڵاتانی ئه‌وروپی، داگیركه‌ره دێرینه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌و لۆجیكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت هه‌مووان، ته‌واوی چین‌و توێژه‌كان، به‌شداربن له‌م رابوونه‌دا كه بێ گوومان هه‌ر ده‌گاته دوامه‌نزڵگه‌ی خۆی.