جینۆسایدی ئێزدیەکان
لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ لە بەرەبەیانێکی زوو داعش پەلاماری شنگالیدا و کوردانی ئێزدی لە شارەکە رووبەڕووی ٧٤مین کۆمەڵکوژ و قڕکردن کردەوە، ماوەی شەش ساڵیش دەبێت لە لایەن پێشمەرگە ناوەندی شارۆچکەی شنگال کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و بەڵام تا ئێستاش زیاتر لە ٣ هەزار و ٢٢٥ کچ و ژن و هەزار ٦٠٠ منداڵ و مێرد منداڵ لەژێر زوڵمی داعشدان.
جینۆساید کردنی کوردانی یەزیدی، لەسەر دەستی تێرۆریستانی داعش، لە کوردستانی عێراق، زامێکی بەسۆیە بەجەستەی نیشتمانەکەمانەوەیە، نەک ساڵانە لەم کاتەدا، بەڵکو رۆژانە دەکولێتەوە و هەرگیز ئەو دیمن وئازارەی ساڵی ۲٠۱٤ ی براکانمان کوردانی یەزیدی لە یاد ناکەین
جینۆساید چییە، بۆچی پرۆسەیەکی وا گەورە تا ئێستا نەتوانراوە بکرێتە پاڵپشتێکی گەورە بۆ کێشەی کورد وەک نەتەوەیەک،
مەبەستی لە زاراوەی ”جینۆساید” چییە؟ بەتەواوی مەبەستی پێناسەی پەیماننامەی نەتەوە .
وشه‌ی جینۆساید، كه به مانای پاكتاوی ڕه‌گه‌زی دێت، له بنه‌ڕه‌تدا له دوو وشه پێكهاتووه: وشه‌یه‌كی گریكی، كه واتای ڕه‌گه‌ز یاخود بنه‌چه ده‌گه‌یه‌نێت و وشه‌یه‌كی لاتینی كه واتای كوشتن یاخود فه‌وتاندن
جۆره‌كانی جینۆساید
*جینۆسایدی فیزیكی
ئه‌م شێوازه له جینۆساید ساده‌ترین و ئاشكراترین جۆره‌كانی جینۆسایدەو شێوازه‌كانی له‌ناوبردنیشی زۆر و جۆراوجۆرن وه‌ك: له‌سێداره‌دان، گولله‌بارانكردن، به‌كۆمه‌ڵ كوشتن.
جینۆسایدی بایۆلۆژی:
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جۆره ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێگای گه‌شه‌كردن و زیادبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له ڕێگه‌ی نه‌زۆككردن و له‌باربردنی كۆرپه‌له یاخود خه‌ساندنی پیاوان، یاخود له ڕێگای دابڕینی پیاوان له ژنان، دورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزان له یه‌كتری بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، كه ئامانج لێی فه‌وتاندنی وه‌چه‌ی داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه یاخود كۆمه‌ڵه‌یەیە.
*جینۆسایدی كولتووری ـ نه‌ته‌وه‌یی:
مه‌به‌ست له‌م جۆره جینۆسایده قه‌ده‌غه‌كردنی زمان و ڕۆشنبیریی و شێواندنی مێژووه له ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌هێشتنی یه‌كێتی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵك.
کاتی خۆی سەردەمی ڕژیمی لەناو چوی سەدام حسێن له عێراقدا به‌شێوازێكی به‌رفراوان ئه‌م جۆره جینۆسایده په‌یڕه‌و ده‌كرا، له‌وانه: سه‌پاندنی زمانی عه‌ره‌بی، گۆڕینی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، گۆڕینی ناوی شار و گوند و ناوچه‌كانی كوردستان…هتد.
*جینۆسایدی ئابووری:
ئه‌مه ده‌كرێت پێی بوترێت وێرانكاری ئابووری، واته وێرانكردنی سامان و سرووشت و به‌روبوومی ناوچه‌كان، تاڵانكردن و فه‌رهوودكردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵكی. هه‌روه‌ها گه‌مارۆی ئابووری به‌مه‌به‌ستی برسیكردنی خه‌ڵك. ئه‌مانه هه‌موویان ده‌بنه هۆی فه‌وتاندنێكی له‌سه‌رخۆی مرۆڤ، جگه‌له‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی نه‌بوونی خۆراكی پێویست و دا‌و و ده‌رمان و زیادبوونی نه‌خۆشییه‌وه زیاد ده‌كات، ده‌بێته‌هۆی كۆچپێكردنێكی به‌رده‌وامیش، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆڵكردنی جێگه‌ی دێرین و ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكه‌كه‌یه. ئه‌ویش زۆرجار ده‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌كردن و له‌ده‌ستدانی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌وتاندنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی.
پێویستە لەسەر هەموومان بەتایبەت هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا، ئاسەوارەکانی وەحشی گەرایی داعش لە شەنگال و ناوچەکانی تر بسڕنەوەو ژیانێکی ئاسایی دابین بکرێت و ناوچەکانیان بنیاتبنرێتەوە. تێ بکۆشن و هەموو هەوڵێکیش بدەین بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی خوشک و برا یەزیدییەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
کارەساتی شنگال زامێکی قولە لەجەستەی گەلی کورد هەرگیز سارێژ نابێتەوە ، مرۆقایەتی لەئاست ئەم کارساتە شەرمەزارە .
بەلام دوای شەش سال لەم کارەساتە چی کرا؟
برینەکان تا ئێستاش خوێنیان لێدەتکێ . هەموو ئەو بەرپرسە سەربازی و سیاسیانەی کوردستانی عێراق بەرگریان لە شنگال نەکرد خەلات کران و
چەک و سەیارەو پلەو پایەی بالایان پێدرا .بەداخەوە لیپرسینەوەش لەکەسیش نەکرا کە بۆچی کوردانی یەزیدی برا کوردەکانمان لە شنگال بەم دەردەبران؟!
دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کارەساتی شنگال کەسایەتیە سیاسیی و سەربازییەکانی کوردی ئێزدی نیگەرانن لەوەی کە جیهان بە بێ دەنگی بە دیار کەوتنی شنگال مایەوە.
کە لوولەی تفەنگ، نوکی چەقۆ و شمشێرەکانی داعش گەیشتنە شنگال، بە بێ گوێدانە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دەقە ئایینییەکان لە شارۆچکەکەدا، هەستا بە کوشتنی منداڵ، پیاو، ژن و پیر و پەککەوتە و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە عێراق و سووریا رفاند.
هەروها شارەزایان و کەسایەتییەکانی کوردانی ئێزدی دەڵێن
داعش هەزار و ٦٠٠ منداڵ و مێردمنداڵی ئێزدی بەزۆر کردووەتەوە موسوڵمان و چەکداری کردوون". هەزار و ٩٢ ئافرەتی ئێزدی لە دەست داعش رزگار کراون، ٣ هەزار و ٣٢٥ کەسیش ماون". "٤٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال هەن، هەر گۆڕێک ٢٠ بۆ ٣٠ رووفاتی تێدایە"
کوردانی ئێزدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠٠ هەزار و لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەبن.