وتار

د. هێرش رەسوڵ

لە ٢٢ی نیساندا.. هەڵوەستەیەکی جددیی لەسەر راگەیاندنی کوردی!

22/04/2020


له‌٢٢ی نیسانی ئەمساڵدا، ساڵێکی دیکە دەچێتە سەر ته‌مه‌نی رۆژنامه‌نوسیی كوردیی، به‌م بۆنەیەشه‌وه‌ وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری رێز بۆ شه‌هید‌و پێشه‌نگانی بواره‌كه‌، پیرۆزبایی له ‌رۆژنامەنوس‌و راگەیاندنكارانی كورد ده‌كه‌م‌و هیواخوازم ئه‌مساڵ ببێته‌ ساڵی هه‌نگاونانی رۆژنامه‌نوسیی كوردی به‌ره‌و رۆژنامه‌نوسییه‌كی چاودێر‌و كارا‌و دروستبونی (ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م) له ‌هه‌رێمی كوردستاندا.. لەپێناو هێنانەدیی ئەم ئامانجە گرنگەش، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ پێویست ده‌زانم:

* كاركردن بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌. 

* هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌ جیاوازه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسیی. 

* هه‌مواركردن‌و پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌ند‌و بڕگه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی له ‌هه‌رێمدا رێكده‌خه‌ن، به‌ جۆرێ، له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م‌و ژیانی دیموكراسیدا بگونجێن. 

* دادگاكانی هه‌رێم له ‌بواری تاوانی رۆژنامه‌نوسییدا كار به ‌یاساكانی په‌یوه‌ست به‌و بواره‌ بكه‌ن، نه‌ك په‌نا بۆ ده‌قی دیكه‌ ببه‌ن. 

* دروستكردنی رایه‌ڵی لێكتێگه‌یشتن‌و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوبه‌رپرسیارێتی له‌نێوان راگەیاندن‌و ده‌سه‌ڵاتدا له ‌كوردستاندا.

* رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم گرنگی به ‌لایه‌نی ئاکار (ئێتیك)ـی‌و پیشه‌یی بده‌ن‌و، پتر په‌ره‌ به ‌پیشه‌كه‌یان بده‌ن، هه‌روه‌ك گه‌ڵاڵه‌كردنی په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌ره‌ف كاریگه‌ریی تایبه‌تی هه‌یه‌. 

* هه‌وڵ بدرێت چاكسازیی له ‌بواری رێكخراوبونی رۆژنامه‌نوسان له‌ كوردستاندا بكرێت‌و سه‌ندیكا بكرێته‌ چه‌تری هه‌مو ئاراسته‌ جیاوازه‌كانی نێو دنیای رۆژنامه‌نوسیی كوردیی له ‌هه‌رێمدا. 

* هەوڵدان بۆ پێشخستنی بەشەکانی راگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمدا، لە هەمو روەکانەوە.

* له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد‌و له‌ماوه‌ی زو زودا له‌سه‌ر كاریگه‌ریی راگەیاندنی كوردی له‌سه‌ر رایگشتی‌و شه‌قام، سه‌نته‌رێكی راپرسیی چالاك‌و زانستیی دابمه‌زرێت‌و به‌رده‌وام راپرسیی له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. 

* گرنگه‌ ناوەندێكی توێژینه‌وه‌ی راگەیاندن هه‌بێت‌و توێژه‌رانی بواره‌كه‌ به‌رده‌وام توێژینه‌وه‌ی هه‌ستییار‌و گرنگ له ‌باره‌ی راگەیاندنی كوردییه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن. 

* كردنه‌وه‌ی نێوەندێكی وه‌رگێڕانی توێژینه‌وه‌‌و كتێبه ‌ده‌گمه‌نه‌كانی بواری راگه‌یاندنیش یه‌كێكی تره‌ له‌ پێویستییە‌كان تاكو رۆژنامه‌نوسانی كورد، به ‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌نها به‌ زمانی دایك ده‌خوێننه‌وه،‌ لێی سودمه‌ند بن. 

* كردنه‌وه‌ی خولی پێویستی رۆژنامه‌نوسی له ‌ده‌ره‌وه‌‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم‌.

* کردنەوەی كۆرسی فێربونی زمانی بیانی بۆ راگەیاندنکاران

وتاری زیاتر

سەبارەت بە چەپلەری، منیش چەپلەرم

د. هێرش رەسوڵ

چیرۆکی نێرگزچنین و نێرگز فرۆشتنەکەم!

د. هێرش رەسوڵ

ئازاد عوسمان

به‌ بنبه‌ست گه‌یشتن..

عومەر عەلی

جۆرج فلۆید و ئاماده‌گی به‌رده‌وامی راسیزم له‌دونیای تازه‌دا

نسار شیخ مستەفا

باهۆزی یەكێتی

فەهمی بورهان

یەکێتی و نوێبوونەوە، لەدوێنێی دروشمەوە بۆ ئەمڕۆی کردار

چێنەر شەرعی

جیاوازی نامەرکەزی و دوو ئیدارەیی

ماجد خەلیل

لەپەراوێزی پینەوپەڕۆی خوێندنی ئەمساڵدا

فەهمی بورهان

یەک پارتی و دوو ڕوئیای جیاواز!

نسار شیخ مستەفا

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

چێنەر شەرعی

گەمەی زلهێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

محەمەد فاتیح

سه‌ركوتكردن له‌ سایه‌ی ئازادی و دیموكراسیدا

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

ماجد خەلیل

چۆن دەوڵەمەندبین!؟

نسار شیخ مستەفا

عێراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە

ماجد خەلیل

ژن لە خەیاڵدانی دوو جۆر پیاودا!

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا‌و مێشك (٢)

نەشوان ئەحمەد سەعید

حكومەتی سپارتا و حكومرانی لەهەرێمی كوردستان

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

سەروەت تۆفیق

باشی و خراپیەكانی مەركەزیەت و لامەركەزیەتی ئیداری

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا و مێشك (1)

نسار شیخ مستەفا

بۆچی لامەركەزیەت؟

د. کۆیار شێرکۆ

ئینزۆمنیا چییه‌؟