په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی نێوان جێنده‌ر و فێمێنیزم
جێنده‌ر به واتای ئه‌و وێنه‌ی كۆمه‌ڵگا لێیه‌وه ته‌ماشای ژن‌بوون و پیاوببون ده‌كات،ئه‌و ره‌فتاره‌یه كه پێشبینیكراوه له هزرماندا،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی رێكخستنی كۆمه‌ڵگه و نا گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازیه بایلۆجیه‌ی له‌نێوان ژن و پیاودا هه‌یه. جێنده‌ر: بریتیه له ئاراسته‌یه‌كی ره‌فتاری و كلتوری و ده‌روونی تایبه‌ت به‌یه‌كێك له ره‌گه‌زه‌كان،ئاراسته‌ی مێینه‌یی، یا ئاراسته‌ی نێرینه‌یی، ئه‌و رۆڵ و پێگه‌یه، كه هه‌ریه‌ك له‌ژن و پیاو هه‌یانه،ئه‌م رۆڵانه كۆمه‌ڵگه دروستی كردوون و له‌گۆڕاندان.
په‌یوه‌ندی جێنده‌ر به فێمێنیزمه‌وه
فێمینیزم وه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی هزری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌چه‌ندین شه‌پۆل و ئاراسته و باڵی جیاواز پێكهاتووه و هه‌ریه‌كه‌یان تێروانێكی جیاوازییان هه‌یه و سه‌ر به قوتابخانه‌ی جیاجیان، هه‌رچه‌نده دواتر پرسی نایه‌كسانی ژن و پله‌نزمی ژن له كۆمه‌ڵگه‌دا یه‌كییان ده‌خات.
په‌یوه‌ندی جێنده‌ر به فێمینیزمه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای شه‌پۆلی دووه‌می فێمێنیزم چونكه ئه‌وان بوون به بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌ی جێنده‌ریی.توێژینه‌وه‌یان له‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تیانه كرد كه شوناسی جێنده‌ری و جیاكاریی جێنده‌ر و نادادی نێوان ژن و پیاو پێكده‌هێنێت.جه‌نده‌رییه‌كان هه‌وڵی رزگاربوون ده‌ده‌ن له جه‌بریه‌تی بایلۆجیا كه جیاوازی و نادادی نێوان ژن و پیاوی دروستكرددوه .جێنده‌ریش وه‌ك چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی سیمۆد و بۆڤوار كه به‌وڕابوه‌ری ته‌وژمی دووه‌می فێمێنیزم ناسراوه له كتێبی سێكه‌ند سێكس باس له جیاكاری سێكس و جێنده‌ر ده‌كات به‌و وته به‌ناوبانگه‌ی كه ده‌ڵیت"ژن وه‌كو ژن له‌دایك نابێت،به‌ڵكو ده‌كرێت به ژن".
هه‌رچه‌نده جیاوازی له‌ڕووی میتۆدۆلۆجی و تیۆری له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی فێمنێنیزم و چه‌مكی جێنده‌ردا هه‌یه به‌ڵام دواجار ئه‌م بزوتنه‌وه ته‌به‌نی ئه‌م چه‌مكه ده‌كات و بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی ژن سودی لێده‌بینێ. واته ناتوانین بڵێن جێنده‌ر له‌شامه و فێمێنیزم له‌شیراز به‌ڵكو بنه‌مایان یه‌كه به‌ڵام ئاراسته‌یان جیاوازه.
جێنده‌ر ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری له سیسته‌مدا بكات به‌ڵام فێمێنیزم به‌س ئیش له‌سه‌ر ژن ده‌كات، جێنده‌ر ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هه‌م مافی پیاو نه‌خورێت هه‌م ژنیش، ستاركتور و سیسته‌م بگۆرێ. واته فێمێنیزم مه‌ركه‌زه‌كه‌ی ژنه و جێنده‌ریش مه‌ركه‌زه‌كه‌ی هه‌ردووكیان.
تێبینی ئه‌مه بابه‌تێكی كورته له توێژینه‌وه‌یەكی گه‌وره‌تر كه به‌نده خه‌ریكی ئاماده‌كردنه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی جێنده‌ر و فێمێنیزم.
ن/ عمر علی احمد
مامۆستا له زانكۆی سلێمانی