جۆرج فلۆید و ئاماده‌گی به‌رده‌وامی راسیزم له‌دونیای تازه‌دا
پۆلیسێك لاقی ده‌خاته سه‌ر گه‌ردنی پیاوێكی ره‌شپێست،ئه‌و هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت"
تكایه ناتوانم هه‌ناسه بده‌م"به‌ڵام پۆلیسه‌كه بۆماوه‌ی 8خوله‌ك و 46 چركه
لاقی لانابات و دواتر له نه‌خۆشخانه،
فلۆید گیانی ده‌سپێرێ...هه‌موو هۆكاری ئه‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه كه فلۆید بۆ كڕینی
پاكه‌تێك جگه‌ره 20 دۆلاریه‌كی ساخته‌ی به‌كارهێناوه.ئه‌و چه‌ند وشه‌ی فلۆید
ئاگری توڕه‌ی له گیانی ئاسایشی ئه‌مریكا به‌رده‌دات،وا بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌چێت رق
و تۆڕه‌یی ئه‌مریكایه‌كان خامۆش نابێته و رۆحی یاخیبوون و له‌هه‌ناویاندا گێنگڵ
ده‌دات.
راسته راسیزم دیارده‌یه‌كی مێژووییه به‌ڵام
به‌رده‌وام له‌دونیای تازه‌دا ئاماده‌گی هه‌یه و هه‌بووه،وردتر بڵێن مۆدێرنه
خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به راسیزم كردووه،هه‌ر له ئۆردوگای نازییه‌كانه‌وه ته‌ماشای
بكه تا ده‌گاته به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی و ناوه‌كی ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه و
نه‌ژادێك.
راسیزم واته كۆمه‌ڵیك هزر و بیروباوه‌ڕ و ره‌فتار و سه‌رده‌سته‌یی گروپێك
به‌سه‌ر گروپێكی دیكه‌دا،له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و ره‌نگ و ئاین و نه‌ته‌وه و نه‌ژاد،ئه‌م
بیروباوه‌ڕه شه‌رعیه‌ت ده‌دات به گروپی سه‌رده‌سته بۆ زاڵبوون و بڕیاردان و
دیاریكردنی چاره‌نوسی گروپی ژێرده‌سته.
سۆسیۆلۆجیا شكستیهێنا له‌پێشبینیكردنی
شۆڕششی مافه مه‌ده‌نیه‌كان كه ده‌بوایه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووبدات له‌بری
ئه‌وه،شۆڕشی(ژیانی ره‌شپێسته‌كان گرنگه)سسه‌ریهه‌ڵدا و ململانێی نێوان ئه‌م دوو
ره‌نگه به‌رده‌وامی هه‌یه تا ئێستاش، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زیی له ئه‌مریكا
گێمێكی باشی بڕیوه بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنی ئۆباما بۆ سه‌رۆكی وڵات كه پیاوێكی ره‌شپێست
بوو به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستیه لای زۆربه‌ی سیاسی و سه‌رمایه‌داران له‌جۆش و خرۆشدایه.
یه‌كێتی كۆمه‌ڵناسانی ئه‌مریكا له ساڵی 1963
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا به وتارێكی كۆمه‌ڵناسی ئه‌مریكی(ئیفریت هیوز)ده‌ستیپێكرد
و ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا پرسیاریكی بێ وه‌ڵامی وروژاند، كه ئایا بۆچی توێژینه‌وه
سۆسیۆلۆجیه‌كان پێشبینی بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌شپێسته‌كانیان نه‌كردووه به‌روه
گونجاندن و تێكه‌ڵبوونی ته‌واوه‌تی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی
ئه‌مریكیدا؟ئه‌م پرسیاره بێ وه‌ڵام مایه‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵناسی ئوستورالی خاتوو (ره‌یوین
كۆنێڵ)، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كۆمه‌ڵناسی خۆی له‌چوارچێوه‌ی كلتوری ئیمپریالیزمدا چێ
بووه، ئه‌و خۆی به‌رجه‌سته‌ی كاردانه‌وه‌ی كلتوری دونیای داگیركارییه.
كۆمه‌ڵناسی ئه‌مریكی دۆبوا له‌ساڵی 1906 ده‌نوسێ"ئه‌مریكیه
ره‌شپێسته‌كان هه‌وڵه‌ده‌ن بۆ به‌جێهینانی سه‌رجه‌م مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی ئازاد،له ده‌ربڕینی ناڕه‌زای ناوه‌ستن تا ئه‌و
كاته‌ی ده‌گه‌ن به‌و مافه.بۆیه دۆبوا پێشبینی شۆڕێكی ره‌گه‌زی ده‌كات و دواتر له
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا هاته دی به‌ڵام هێشتا و تا ئێستاش نه‌یتوانییوه
تێكه‌ڵبوونێكی ته‌واكار له‌نێوان ئه‌و دوو ره‌نگه‌دا درووست ببێت و ئه‌مش دوو ره‌هه‌ندی
هه‌یه ره‌هه‌ندی یه‌كه‌میان هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزاننینی ره‌شپێسته‌كانه به‌رابه‌ر
سپی پێسته‌كان و ره‌هه‌ندی دووه‌میان تێڕوانینی
سه‌رده‌ستی سپیپێسته سیاسیه‌كانه به‌رابه‌ر ره‌شه‌كان له‌سه‌روو هه‌ویانه‌وه
ترامپی سه‌رۆكه.
تیۆره‌ی خولی په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زیی باوه‌ڕی به چوار قۆناغ هه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵناسی
ئه‌مریكی رۆبه‌رت پاركه‌وه داڕێژاروه و
باس له‌په‌وه‌ندی سپی پێست و ره‌ش پێسته‌كان ده‌كات ،ئه‌و باوه‌ری وایه قۆناغی یه‌كه‌م،كارلێكه
كه به كۆچكردنی ره‌شپێسته‌كان له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات، كه
نزیكه‌ی 12 ملیۆن ئه‌فریقی روویان له دونای تازه كرد كه به‌كاریان هێنان وه‌ك
كۆیله‌ی كێڵگه‌كان.
قۆناغی دووه‌م به قۆناغی
كێبڕكێ ناووده‌بات،ئه‌مه وشه‌یه‌كی نه‌رمونیانه كه له‌پشتیه‌وه هه‌ژمونی
كۆلۆنیالیزم و بازرگانیكردن به كۆیله‌كانه‌وه خۆی حه‌شارداوه.
قۆناغی سێیه‌م قۆناغی نیشته‌جێكردنه،به
واتی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی چه‌وساوه
و چه‌وسێنه‌ره به‌گوێره‌ی یاسا و نه‌ریته‌كان،به‌ڵام
له‌راستیدا قۆناغی لاوازكردنی به‌رخودانی چینی چه‌وساوه‌یه.پاشان وه‌رگرتن یا
قبوڵكردن(الاستیعاب)،كه قۆناغی كۆتاییه بریتیه له تێكه‌ڵبوونی ته‌واوه‌تی گروپێكی
بایلۆجی و كلتوری ژێرده‌سته له‌گه‌ڵ گروپێكی باڵاتر، كه كۆتای و مه‌رگی كلتور و
نه‌ژاده‌كانه...به گوێره‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی پارك بێت ئه‌وا دانیشتوانی ره‌سه‌نی
ئه‌مریكا ئیستیعابیان هه‌بووه كه‌تێكه‌ڵی شارستانیه‌تی ئه‌وروپییه‌كان بوون،به‌ڵام
له راستیدا ئه‌وه ئیستیعاب نه‌بوو به‌ڵكه ئه‌وه قه‌ڵاچۆكردن و له‌ناوبردن و
ناچاركردنی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه بوو.
بۆیه تا ئه‌م كاته‌ش كۆمه‌ڵناسی
ده‌سه‌وسانه له خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی بی لایه‌ن بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو
ره‌گه‌زه یا ره‌نگه.
جۆرج فلۆید و ئاماده‌گی به‌رده‌وامی راسیزم له‌دونیای تازه‌دا
ده‌سه‌وسانی سۆسیۆلۆجیا بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ره‌ش و سپی
نوسینی: عومەر عەلی ئەحمەد
مامۆستا له زانكۆی سلێمانی