چاره‌نوسی داعش دوای كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی!!
به پێی هه‌موو سه‌رچاوه‌و بۆچونی چاودێرانی سیاسیش، رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان زۆر كاریگه‌ر نابن به كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كیان، ره‌نگه توشی جۆرێك له بێ ئومێدی ببن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ڵام زۆر نابات خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه و زۆر به‌خێرایی خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه. بۆ نمونه بینیمان چۆن قاعیده به‌نه‌مانی ئوسامه بن لادنیش هه‌ر به‌رده‌وام بوم و تا ئێستاش شانه‌كانیان چالاكن له وڵاتانی وه‌ك لیبیا و یه‌مه‌ن و میسر.. تاد.
هه‌رچه‌نده ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كه‌سێكی گرنگ بوو بۆ داعش، ناوبراو هه‌ر له‌ساڵی 2010ه‌وه له‌ترۆپكی سه‌رجه‌م كرده‌وه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش بوو. به‌ڵام هه‌ر زوو جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ دیاریكراو، ره‌نگه جێگره‌وه‌كه‌شی به‌هه‌مان جۆش و خرۆش و توندره‌ویه بێت.
پێده‌چێت رێكخراوی داعش دوای ئه‌و شكسته گه‌ورانه و كوشتنی سه‌ركرده هه‌ر دیاره‌كه‌شیان هێشتا له‌خۆ رێكخستنه‌وه و به‌هێزكردنه‌وه‌ی خۆیان دابن. بۆیه هه‌ر به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه له مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ بڵاویكردۆته‌وه، به‌ڕوونی ئاشكرای ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش هێشتا له‌ناو عێراق و سوریا بونیان هه‌یه. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و ڕیكخراوه به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌ڕۆن و خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه و پیتاك كۆكردنه‌وه‌ن بۆ رێكخراوه‌كه.
هێزه كوردیه‌كانیش له سوریا ئاشكرایان كردووه كه زیاتر له 1000 چه‌كداری داعشیان لایه، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین و ناسنامه‌ی نزیكه‌ی 44 ده‌وڵه‌تیان پێیه. كه بونه‌ته مایه‌ی بارگرانی بۆ ئه‌و هێزانه و داوایان كردووه ئه‌و وڵاتانه وه‌ریان بگرنه‌وه.
هه‌ر به پێی هه‌واڵی چه‌ندین رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی و ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیش، سه‌ركرده‌كانی داعش دوای شكستی یه‌كجاره‌كیان له سوریا، فه‌رمانیان به‌و چه‌كداره بیانیانه كردووه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان و له‌وێ ده‌ست به‌كار بن. ئه‌مه‌ش وڵاتانی ئه‌وروپای نیگه‌ران كردووه و ترسێكی زۆریان له گه‌ڕانه‌وه و دزه كردنی ئه‌و چه‌كدارانه هه‌یه له‌كاتی ئێستادا.
داعش‌یش له‌لای خۆیه‌وه پێگه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت دروست كردووه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و چه‌كدارانه و رێنمایان ده‌كات له‌وێوه كه مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌یان بگاته نزیكه‌ی (40) چل هه‌زار چه‌كداری بیانی. بۆیه له‌كاتی ئێستادا وڵاتانی ئه‌وروپا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و توندڕه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه یان له زیندانه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌وروپا بخه‌نه به‌ر شه‌پۆلێكی فراوانی كاری تیرۆریستی و توندوتیژی، كه دواتر كۆنتڕۆڵی كردنی هیچ ئاسان نابێت.
زۆربه‌ی زۆری چاودێرانی سیاسی ئه‌وروپیش پێیان وایه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌دواجاردا ڕووبه‌رووی ئه‌و كێشه ده‌بێته‌وه چونكه هیچ ئاماده‌ییه‌كی نه‌بووه له سوریا له‌كاتی جه‌نگه‌كاندا.
سیاسه‌تی تره‌مپ و به‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆر
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌بو به‌كری به‌غدادی تێدا كوژرا، تا ئێستاش پڕه له‌پشێوی و نمایش كردنی هێزه ئیقلیمیه‌كان و ده‌وڵه‌تی توركیا و روسیا و ئه‌مه‌ریكاش خۆی. ئه‌م دیمه‌نه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر نه‌خشه‌ی سوریای ئاڵۆز كردووه. به سه‌دان چه‌كداری داعش‌یش، ئه‌وانه‌ی كه لای هێزه كوردسه‌كان دیل بون، ڕایانكردووه پاش هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای سوریا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م لێكه‌وته‌ی بریاره‌كه‌ی واشنتۆن ده‌رده‌خات به پاشه‌كشه‌كردنی له‌سوریا، كه له‌سه‌ر حسابی هه‌سه‌ده‌ی هاوپه‌یمانی بوو.
بۆیه تا ئێستا روون نیه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی رێكخراوی داعش ده‌كرێت له سوریا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. زۆربه‌ی چاودێرانیش پییان وایه بونی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ بونی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وانه و وه‌ك پاساوێكیش به‌كاری ده‌هێنن بۆ به‌رپابونی شه‌ڕ له‌و ناوچانه. ره‌نگه تاكه چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه ئه‌وه‌یه، واشنتۆن تا كۆتایی به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دژی تیرۆر ده‌ستی داوه‌تێ، یان حوكه‌تی به‌هێز له‌و وڵات و ناوچانه دروست ببن و كۆتایی بێنن به داعش و گروپه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش. ئه‌ویش به وه‌ستانه‌وه دژه ئایدیۆلۆژیه‌ت و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی هۆكارن بۆ چونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان بۆ ناو ئه‌و گروپانه، وه‌ك باشتر كردنی بژێو و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌و وڵاتانه و سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆتای هێنان به‌و پشێویانه.