ژنانی داعش بۆمبێكی ته‌وقیتكراو
دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌ی به‌ر رێكخراوی داعش كه‌وت له دواین حه‌شارگه و موڵگه‌كانیان له باغوزی سوریا و موسڵ له عێراق، كه دواتر بوه هۆی راده‌ست بونی سه‌دان چه‌كداری ئه‌و گروپه و زیندانی كردنیان. ژنان و منداڵانی داعش‌یش ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی هۆل كران له شاری حه‌سه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بدرێنه دادگا به‌هۆی تێوه‌گڵانیان به چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی و پاشان بریار دان له‌چاره‌نوسیان به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای جیهانه‌وه هاتون و وڵاته‌كانیان جارێكی تر ئاماده نین ئه‌و ژنانه وه‌ربگرنه‌وه، چونكه به مه‌ترسی هه‌ژماریان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كانیانو ناهێڵن جارێكی تر تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ببنه‌وه. به‌و پێیه‌ی تاكی زیان به‌خشن.
ئه‌و ژنانه كه‌مپه‌كانیان كردووه به ئیماره‌تێكی ئیسلامی له‌بری ئه‌وه‌ی هیچ جۆره په‌شیمانیه‌ك نیشان بده‌ن له‌سه‌ر هاتنیان بۆ ناو خاكی خه‌ڵافه‌ت و مه‌سه‌له‌ی جیهاد كردن و بون به داعش. ئه‌و ژنانه ده‌زگایه‌كیان دامه‌زراندووه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان پێیان ده‌ڵێن (ژنانی گوناه بار) و كردویانه به بنكه‌یه‌ك بۆ پلان و جێبه‌جێكردنی كرده‌وه تیرۆریستی دژی پاسه‌وانان و بۆته ناوه‌ندێك بۆ هاندانی چه‌كداران دژی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات. له‌لایه‌كی تریش بۆته شوێنی بڵاوكردنه‌وه و زیندووكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی.
هاوكات له‌گه‌ڵ خراپبونی بارودۆخی ژیان له‌ناو ئه‌و كه‌مپانه و نه‌بونی ئاوی پاك و چاودێری ته‌ندروستی و ته‌زوی كاره‌با، هه‌روه‌ها نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه‌یان،كه‌مپه‌كه ورده ورده بۆته مۆ‌ڵگه‌یه‌كی تیرۆریستی و خاكێكی به‌پیت بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌و و رق له‌دڵ به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێك، بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌ی له‌وانه‌ی بونه‌ته هۆكاری مردنی كه‌سێكی نزیكیان، یان هۆكاری ئه‌و گوزه‌رانه‌ی خراپه‌ی ئه‌وان تێیدان.
به‌م دوایانه‌ش ته‌وژمی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌كه زیاتریش بوون، هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی داعش‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر گرنگی به‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن و هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن بۆ ئازاد كردنیان.
یه‌كێكیش له مه‌ترسیدارترین نمونه له تۆمارێكی ڤیدیۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ژماره‌یه‌ك كچ و ژنی باڵاپۆش دروشمی داعشیان به‌رز كردۆته‌وه و یه‌كێكیان داوا له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌كات (فیداكار و خۆ به‌خشان) ئاماده بكات بۆ ڕزگاركردنیان. خۆشیان به بۆمبێكی ته‌وقیت كرا‌و وه‌سف كرد كه هه‌ركاتێك بێت جیهان گوێی له ده‌نگیان ده‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌داهاتووش به‌ڕێوه‌یه زۆر گه‌وره‌یه...
چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌ڕه‌شه‌ی (پان كردنه‌وه‌ی سه‌ری هه‌ڵگه‌ڕاوان) و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن. هه‌ر له گرته‌یه‌كی تریشدا ژماره‌یه‌ك منداڵ ئاڵای داعش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و هاوار ده‌كه‌ن (ئێمه ده‌مێنینه‌وه).
هه‌ر به‌م دوایانه‌ش چه‌ندین نامه به زمانی ئینگلیزی نوسراون له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه و داوای ئازادكردن و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كه‌ن له وڵاتانی رۆژئاوا. له‌نامه‌یه‌كدا كه له كه‌ناڵی (بلاد الحرمین الاسیرە) بڵاوكرایه‌وه و گرنگی به دۆسیه‌ی ژنانی داعش ده‌دات، ژنێك ده‌ڵێت: (باوه‌ڕداران له‌هه‌موو شوێنیك ده‌رگای ئه‌شكه‌نجه بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر كافره‌كان و ببنه گورگ و شێری دڕنده بۆ دوژمنه‌كانتان، مه‌خه‌ون و مه‌خۆن تۆڵه‌ی براو خوشكه‌كانتان بكه‌نه‌وه له شام و عێراق).
ئه‌م كرده‌وه و چالاكیانه ترس و نیگه‌رانیه‌كی زۆری لای چاودێران دروست كردووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش. زۆر كه‌سیش پێی وایه گه‌ر ئه‌و جۆره چالاكیانه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا توندوتیژی په‌ره ده‌سه‌نێت و نه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار دڕنده په‌روه‌رده ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ژنانه. بۆیه هه‌رگیز كه‌س به‌وه ئاسوده نه‌بێ گه‌ر پێمان وابێت داعش كۆتایی هاتووه، به‌ڵكو ئه‌وانه بۆمبی ته‌وقیت كراون و چاوه‌ڕێن له‌كات و ساتی خۆیاندا بته‌قنه‌وه به‌ڕووی هه‌موو جیهان به‌گشتی. پێویسته ئه‌و ژنانه چاره‌سه‌ر بكرێن له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه. منداڵه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست گه‌وره بن و دوور بخرێنه‌وه له ژینگه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی. ببنه تاكی به‌سود بۆ كۆمه‌ڵگه و بۆ خۆیان. نه‌ك بێچوه گورگ و دواجار هه‌ر كاتێك بۆیان بلوێت په‌لامارت بده‌ن. دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی ئه‌و ژنانه و منداڵه‌كانیان ژیانیان خۆش بوێت و چیتر بیر له‌رق و كینه و تۆڵه كردنه‌وه نه‌كه‌نه‌وه.