كامیان سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وشته، عه‌قڵ یان كۆمه‌ڵگە؟
بێگومان ڕه‌وشت یه‌كێكه له زانسته پێوه‌رییه‌كانی هه‌میشه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانی فه‌یله‌سوف و زانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه. هیچ كاتێكیش سنورێكی بۆ دیاری نه‌كراوه، چونكه به‌رده‌وام جیاوازی هه‌بووه له بۆچون و دیدگاكان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته. خاڵی سه‌ره‌كی جیاواز‌ییه‌كانیش هه‌میشه له باره‌ی دامه‌زراندنی پێوه‌ر ڕه‌وشتیه‌كان بووه. زانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دۆخێكه له دۆخه‌كانی ویژدانی كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی عه‌قڵه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، كه پێیان وایه ڕه‌وشت ئه‌ركه. بۆیه لێره‌دا جیاوازییه‌كه به ڕوونی دیاره: ئایا حه‌قیقه‌تی ڕه‌وشت دۆخێكی ویژدانیه یان هه‌ڵده‌كشێت بۆ عه‌قڵ!
لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێیان وایه ڕه‌وشتی دۆخیكی ویژدانیه، هه‌ر خۆشیان خاوه‌ن تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تین و پێیان وایه ڕه‌وشت هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌ندێكه كه تێیدا تاك له‌ناویدا ده‌ژیت و كاری لێده‌كات له چوارچێوه‌ی چه‌ندین جۆر ڕێچكه‌ی ڕه‌فتاری، كه ویژدانی كۆمه‌ڵ تێیدا ورد ده‌بێته‌وه. واته ڕه‌وشت دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، چونكه تاك ئاماده نییه بۆ دروستكردنی به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له بونی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بوون، واته هه‌ڵقوڵاوی ویژدانی كۆمه‌ڵن، كه بریتیه له چه‌ندین داب و نه‌ریت و تاكیش به‌شداره له دروستكردنی ئه‌و نه‌ریتانه. چونكه ڕه‌وشت ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و ئه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت، ڕه‌نگه بۆ یه‌كێكی تر ڕاست نه‌بێت. كاتێك ویژدانمان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا دێته گۆ، واته چه‌مكی باش و خراپه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه وه‌ری ده‌گرێت. چونكه لای كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان، گوێرایه‌لی بون بۆ دایك و باوك، واته دڵسۆزی له خزمه‌تكردنیانه. كه‌چی دانیشتوانی جه‌مسه‌ری باكوری به‌سته‌ڵه‌ك، هه‌ر زوو باوانیان ڕاده‌ستی ورچه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوو بچنه به‌هه‌شت. ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی ڕوونی ڕه‌وشته له بیروباوه‌ڕه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر.
به‌ڵام لایه‌نگرانی عه‌قڵ، پێیان وایه عه‌قڵ نه‌مره و هیچ دۆخێك و ڕۆژگارێك و شوێنێك كاری تێناكات. هه‌ر به هۆی عه‌قڵیشه‌وه ده‌توانین جیاوازی بكه‌ین ل ه‌نێوان حوكمێكی گه‌نده‌ڵانه و حوكمێكی راست دورست، واته ل ه‌نێوان چاكه و خراپه. چونكه عه‌قڵ یاسای ڕه‌وشته و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵیش هیچ یاسایه‌كی تر بونی نییه. فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك ئه‌یمانوێل كانت، كه پێی وایه ڕه‌وشت ئه‌ركه و چه‌ند تایبه‌مه‌ندییه‌كی پایه‌ندبونی هه‌یه نه‌ك ناچاری، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئازادی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه عه‌قڵ ئاڕاسته‌ی ده‌كات له‌سه‌ر ئیراده. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه خۆی له خۆیدا ویسته نه‌ك فاكته‌ر، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكیشی ده‌كات له هه‌ر رۆژگار و شوێنێك بێت. كانت پێی ده‌ڵێت فه‌رمانی ڕه‌وشتی وه‌ك گوزراشتێك له‌سه‌ر ڕه‌وشت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی باش له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی گشتگیر بێت. واته بتوانین كرده‌وه‌كانمان بكه‌ینه خاڵی ده‌ستپێك بۆ ڕه‌فتاره‌كانی تاك. وه‌ك به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه، كه ڕه‌وشت به‌سه‌رماندا ده‌یسه‌پێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر و یارمه‌تیدانیان، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین له كاتێكدا خۆمان پێویستیمان به یارمه‌تی و ئه‌و به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه. چونكه به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه بنه‌مایه‌كی ڕه‌وشتی و ئه‌ركیشه، به گشتگیركردنیشی بنكه تێدا ده‌بێته ئامانج نه‌ك فاكته‌ر و نایه‌وێت یارمه‌تی ئه‌وانی تر بدات و به شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ش كارناكات.