ژن و به‌شداریكردن له‌كایه‌ی سیاسی‌دا
له‌وڵاتی ئێمه‌و له دونیاشدا تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م به‌شداری ژناندا هه‌یه له‌كایه‌ی سیاسی، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیاوان و كۆمه‌ڵگه‌ش نایانه‌وێت دان به‌و ته‌رزه سیاسیانه‌دا بنێن كه ژنان ده‌یانه‌وێت پیاده‌ی بكه‌ن، بۆیه له‌زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كان وا باوه كه ژنان له‌دیدی پیاواندا هێشتا له‌و بواره‌دا پێگه‌یشتوو نین و ئه‌زمونیان زۆر كه‌مه تا بتوانن كێبڕكێ پیاو بكات له‌و مه‌یدانه‌دا. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆچون و دیدگایه‌كی كورت بینانه‌یه، چونكه له‌راستیدا پێگه‌یشتن بێ سنووره. تێزه سیاسییه‌كان و به‌رنامه و پرۆژه جیاجیاكانی ژنانیش ئه‌وه‌مان پێ نیشاند ده‌ده‌ن كه تامه‌زرۆیه‌كی زۆر له ژناندا هه‌یه بۆ به‌شداری كردن له سیاسه‌ت و نێوه‌نده‌كانی بڕیاردان. به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه دیاره خوێندنه‌وه‌ی خودی ژن بۆ دیارده سیاسیه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بووه و زۆربه‌ی جاریش ده‌بینین ته‌نیا كۆپیه‌كی له‌به‌رگیراوی تێزه سیاسیه‌كه‌ی پیاوانه. گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا زۆر كه‌مه و به‌كه‌می به‌دی ده‌كرێت ژنێك توانیبێتی دوور له‌شێواز و مامه‌ڵه‌ی پیاوان جۆره سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی ژنه‌كه خۆی بێت و گوزراشت له‌دیدی ژنانه‌ی خۆی بكات. دیاره ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆكاری خۆی هه‌یه. بۆیه زۆر گرنگه ژنان پێناسه‌یه‌كیان بۆ بارودۆخه‌كانیان هه‌بێت و شیكردنه‌وه‌ی وردیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌یی بخولقێنێ و رۆڵه سیاسیه‌كانی خۆی ڕوونتر به‌دیار بخات.
كلتوری سیاسی و رۆڵی سیاسیه‌كان له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ژنان
لێره‌دا ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها كلتورێكی سیاسی و بابه‌تیانه‌مان نییه، چونكه زۆربه‌ی جار له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان لایه. هه‌رچه‌نده هۆكاری داب و نه‌ریت و زاڵبونی بیروباوه‌ڕی دواكه‌تویش پشكی خۆی هه‌یه و زۆركات رێگری سه‌ره‌كی بوون و دژی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بوون له‌و پرسه‌دا، به‌جۆرێك هه‌میشه بوونه‌ته كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونی كه‌سێتی ژن و به‌دیارخستنی هه‌ر به‌هره و توانایه‌كی.
تا ئێستاش ئامادەیی ژن لە کۆمەڵگە رۆژهەڵاتیەکاندا (کۆمەڵگە داخراوەکانیش بەتایبەتی) لە بواری سیاسەتدا، لاوازە لەسەر ئاستی کردەیی. ڕەنگە سەخت نەبێت ژنێک بگاتە پێگەیەکی سیاسی دیار، بەڵام سەختە بگاته ئه‌وه‌ی: ئایا دەتوانێت ئازایانە کێبڕکێ پیاو بکات له سیاسه‌ت كردن‌دا، کە بێگومان کارێکی ئاسان نییە. زۆرجار هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه ئاستی زانستیشیان یەکە، یان هەمان بیرۆکە و بیرکردنەوەیان هەیە. ڕەنگە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکان ئەوەبێت، کە تا ئێستا خودی ژن وا بیر دەکاتەوە (لە ڕوانگه‌ی پاراستنی خۆیه‌وه) سەیری دەکات و ناتوانێ ئیدارەی خۆی بدات لە سیاسەتدا، ئەمەش پاشەکشەیەک دروست دەکات و بوێری ئەوەی نابێت شوێن پەنجەی دیار بێت وەک پیاو. چونکە سیاسەت دوو ڕووی یەک دراون، ڕووێک بۆ ئیدارە دانی کارەکان، کە دەکرێت هەر کەسێکی سیاسی بتوانێت ئیداری بدات چ ژن بێت یان پیاو، ڕووەکەی تریش، سەرکردایەتی کردنە، کە تەنیا دەستەیەکی کەم لە پیاوان و بەدەگمەنیش ژنان دەتوانن بیکەن. چونکە سەرکردایەتی کردن پێویستی بە دانایی و مەعریفە و بەهێزی کەسایەتی هەیە، هەروەها توانا لە بڕیاردان، خوێندنەوە بۆ داهاتوو، هەست کردن بە ئازارەکانی کۆمەڵگەکەی. بۆیە بەکورتی پێویستە سیاسەتکار، خاوەن بیرێکی فراوان و هەستێکی باڵا بێت.
بۆیە ژن بە سروشتی خۆی خاوەنی روحیەتێکی سەرکردایەتی نییە، تەنانەت لە پێگە سیاسیەکەی دوو دڵە لە جێبەجێکردنێکی وردانەی یاساکان. بە ڕێگەی سیستەمێکی تەقلیدی، کە هەر پیاو نەخشەی بۆ کێشاوە، لەگەڵ خەڵک مامەڵە دەکات. هەمان هەنگاوەکانی پیاو دەنێت و خاوەن فۆرمێكی داهێنانی تایبەت بەخۆی نییە. بۆیە زۆرجار دەبینین لاسایی پیاو دەکاتەوە، ئەمەش تایبەتمەندیەتی خۆی بۆ ناهێڵێتەوە، تەنانەت تا ئێستا ژن نەیتوانیوە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی ژنانە بۆ خۆی پەرە پێبدات. نەک بە مەفهومێکی دەمارگیری بەو پێیەی کە ئەو (ژنە) بۆیە، نەخێر بە مەفهومی دۆزینەوەی میتۆدێکی سیاسی نوێ و نەرم ونیان، کە لەگەڵ کەسایەتی خۆی بگونجێت.
ژیانی سیاسیه‌كان، سیمای ژیانیكی گرتووه كه ته‌نیا خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ست هێنانی هێزه‌و بۆ نامۆكردنی به‌رامبه‌ر و به‌ربه‌ره‌كانێیه به‌هه‌موو شێوازێك له‌نێوان تاكه‌كاندا بۆ به‌ده‌ستهینانی پشتیوانی و لایه‌نگر. به‌مه‌ش ژن له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌لاتیه‌كاندا له‌دۆخێكی دژوار‌دا سیاسه‌ت ده‌كات و زۆربه‌ی كات لاسایی كردنه‌وه‌ی پیاوه. زۆرجاریش ژنان خۆیان ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌می یه‌كتر و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو به‌سه‌رخۆیاندا زاڵ ده‌كه‌ن.
دابه‌شكردنی كاری سیاسی له‌نێوان ژن و پیاو
كاركردن له‌بواری سیاسه‌تدا ته‌نیا كاری پیاوان نییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وان نه‌خولقاوه. هەرچەندە زۆربەی جار سیاسەت تەنیا لەسەر پیاو کورت دەبێتەوە، کەچی لەهەمان کاتدا تایبەت نییە بەو، چونکە کاتێک سیاسەت دوور لە تێڕوانین و ئایدیۆلۆژیەکان هەڵدەسەنگێنین، دەبینین جیهانی ژیانە، زانستی ژیانە. ژن و پیاو بەیەکەوە دەگرێتەوە. پاشان پەل دەهاوێژیت بۆ کۆمەڵگە و خێزان و دامەزراوە و دەوڵەتیش. بۆیە لێرەدا هەرچەندە جیهانی سیاسەت بەسەر پیاودا سەپێنراوە، ڕەنگە هەندێک جاریش لە دەرەوەی ئیرادە و ویستی خۆشی بوبێت، بەڵام جیهانی هاوچه‌رخ ئامادەیی و حه‌تمیه‌تی بوونی ژنیش سەپاندووە لەو گۆڕەپانەدا.
بۆیه هه‌ر جۆره دابه‌شكردنێك له‌بواری سیاسه‌تدا، بریتیه له‌دروستكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به پیاو و ژنه‌وه. هه‌ر جۆره كارێك (له‌وانه‌ش سیاسه‌ت) په‌یوه‌سته به مرۆڤه‌وه نه‌ك به ره‌گه‌زێكی دیاریكراو. چونكه كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و بوارانه راسته‌وخۆ كار له په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌كات و چۆنیه‌تی و شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كانیش دیاری ده‌كات.
بەڵام لێرەدا پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە، ئایا ژن دەتوانێت بەو کارامەیەی پیاو ئامادەیی هەبێت لە سیاسەت کردندا؟
هه‌رچه‌نده من پێم وایه تا راده‌یه‌كی گه‌ر كه‌میش بێت ژنان له وڵاتی ئێمه بێ به‌ش نه‌بوون له‌كاری سیاسی، چونكه له قۆناغه جیاجیاكانی شۆرشه‌كانی رابردوو ژن چالاكی سیاسی ئه‌نجام داوه، كه‌م تا زۆریش به‌شداریه‌كی ڕووكه‌شانه‌یان پێ ره‌وا بینراوه، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر كه‌سێك له‌بواری سیاسی و ئیداریشدا كاربكات و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ دروست نه‌كات له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بریارو به‌شداریه‌كی كارای نه‌بێت، ئه‌وه رۆڵه‌كه‌ی ته‌نیا رۆلێكی ڕووكه‌شانه ده‌بێت.
هۆكاره‌كانی ئه‌و رۆڵه لاوازی ژنیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: زاڵبونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پیاو به‌سه‌ر ناوه‌نده سیاسیه‌كان.
دوه‌م: یه‌ك نه‌گرتن و نه‌بونی كۆده‌نگی ژنانه به گشتی، هه‌روه‌ها به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه تیه‌كانیش.
بۆیه گه‌ر ژنان بیانه‌ویت ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی دیاری له‌سیاسه‌تدا هه‌بێت پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه بكات.
كاتێك باس له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین، یه‌كسه‌ر ئه‌و بۆچونه دروست ده‌بێت لامان كه له‌ناو هه‌ناویدا هێزیش دروست ده‌بێت. له راستیدا هێز شتیكه زۆر به سانایی نا پێورێت و خۆی له‌خۆیدا یه‌كێكه له نهێنیه‌كانی ده‌سه‌ڵات. كاری سیاسیش بریتیه له رێكخستنه‌وه‌ی وشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه بواری سیاسی ده‌یخوازێت، توانای وشه‌كانیش هێز دروست ده‌كات. بۆیه هه‌ر كاتێك وشه‌كان مانای زانستیانه و بابه‌تیانه‌یان به‌خشی، ئه‌وا ژن ده‌توانێت ببێته ژنێكی سیاسی كاریگه‌ر، چ له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆی یان له‌ناو پارته‌كان یان له‌ناو رێكخراوه‌كانی كاری له‌ناودا ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاری سیاسی واته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و خه‌ڵكیش به‌رێگای گفتوگۆ كردن و تێگه‌یشتن و هه‌لسه‌نگاندن بۆ هه‌ر ڕووداوێك، چ له‌ناوخۆ بێت یان له‌ده‌وروبه‌ر، به ئاگابون له گۆڕانكاریه‌كانی له‌ئارادان و خوێندنه‌وه بۆ دۆخه‌كان.
ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ژنانی سیاسی ده‌بینین له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیار و سیاسه‌تدا زه‌ق بكرێنه‌وه و شوێن پێیان دیار بێت، زیاتر باس له‌و ژنانه ده‌كرێت كه له‌رابردوو ڕۆلیان هه‌بووه له‌ڕووداوێك یان هه‌ڵوێستێك وه‌ك قه‌ده‌م خێر، خانزاد و حه‌پسه‌خان.... هتد. زۆربه‌ی جار ژنان له یاده‌وه‌ری ناوه‌نده‌كانی بریار ون ده‌بن و نادۆزرێنه‌وه. پێم وایه باشترین كار كه ژن پێویسته بیكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بتوانێت ڕاسته‌وخۆ سه‌رنجی ده‌روبه‌ری خۆی رابكیشێت و ناچاریان بكات گوێ له‌ڕاوبۆچون و سه‌رنجه‌كانی بگرن. هه‌روه‌ها شاندان بۆ سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی ژیان به‌كاری سیاسیشه‌وه.
لە رۆژئاواش هەرچەندە ژنان ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی ژنانەیان هەیە، بەڵام ئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتە بە ژنان و ئاڕاستەی جەماوەر نەکراوە بە شێوەیەکی گشتی. لە رۆژئاواش تا ئێستا ژن لاسایی پیاو دەکات و لەسەر هەمان رێچکەی ئەو دەڕوات.
ژن لەیەک حاڵەتدا دەتوانێت داهێنان بکات لە سیاسەتدا: نابێت وێنەیەکی لەبەرگیراوەی پیاو بێت لە سیاسەتەدا. ئەگەرنا هیچ جیاوازیەک دروست ناکات. پێویستە خۆی خاوەن سیاسەتێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی بێت، جیاواز بێت لەهەر روئیایەکی پیاو هەیەتی بەرامبەر بە دۆخەکان. چونکە کێشەکە ئەوەیە، کە سیاسەت پیشەیەک نییە، بەڵکوو میتۆدێکی فیکری قووڵ و وردە، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کاریگەریەکانی بەسەر تاک و کۆمەڵگەوە بەجێ دەمێنێ، بۆیە هەر جۆرە مامەڵەکردنێک لەگەڵ سیاسەت لەسەر بنەمای ئەوەی کە پیشەیەکە، زۆر قورسە پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگە، یان بۆ بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە ببینێت.
به‌داخه‌وه كلتوری كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان وای كردووه هه‌میشه به‌چاوی به‌زه‌یی و لاوازی سه‌یری ژن بكرێت، كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆڵی ژنان ته‌نیا بۆ رۆڵێكی لاوه‌كی له‌كاروباری سیاسی، یان كه‌م كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه پێویسته ژن لێهاتوانه ئه‌م قۆناغانه تێپه‌ڕێنێ و خۆی ده‌رباز بكات له‌چوارچێوه‌و بازنه‌ی ئه‌ده‌بی كلتوری ته‌قلیدی. چونكه ژن ئه‌وكاته به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت كه له بواری سیاسی‌دا ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ربونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.