بایدن یەكەم تویتی لەهەژماری فەرمی سەرۆكی ئەمریكا بڵاو كردەوە

جیهان 21/01/2021


سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لە یەكەم بڵاوكراوەی لە رێگەی هەژماری تویتەری تایبەت بە پۆستی سەرۆكی ئەمریكا "POTUS"، نووسی "كاتمان نییە بە فیڕۆی بدەین لە بەرامبەر ئەو قەیرانانەی كە رووبەڕوومان بوونەتەوە".
بایدن، كە ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و بووە ٤٦مین سەرۆكی ئەمریكا، یەكەم بڵاوكراوەی فەرمیی لە رێگەی تۆڕەكۆمەلایەتییەكانەوە بڵاوکردەوە.
جۆ بایدن، لە رێگەی هەژماری بەناوی "POTUS" لە تویتەر كە بۆ سەرۆكەكانی ئەمریكا دابینكراوە، بڵاویكردەوە، "كاتمان نییە بە فیڕۆی بدەین لە بەرامبەر ئەو قەیرانانەی كە رووبەڕوومان بوونەتەوە. لەبەر ئەم هۆیە ئەمرۆ لێرەدام. بۆ هەنگاونانی بوێرانە و دابینكردنی هاوكاری بۆ خێزانە ئەمریكییە خاوەن پێداویستییەكان دەچم بۆ نووسینگەی ئۆڤاڵ".