توركیا : هەڵمەتی كوتانی كارمەندانی تەندروستی دەستیپێكرد

جیهان 14/01/2021


دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانی فەرمانگەی دەرمان و ئامێری پزیشکی تورکیا، رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی پێکوتی "کۆرۆناڤاک"دەرکرا.
ئه‌مڕۆیه‌وه‌ بەشێوەیەکی فەرمی هەڵمەتی کوتان بە پێکوتی "کۆرۆناڤاک" لە تورکیا دەستیپێکرد.
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە شاری ئەنقەرە یەکەم پێکوتەی بەکارهێنا.
لە پارێزگای ئیزمیر-یش هەڵمەتی کوتانی کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد.
لەو بارەیەوە، سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی ئیزمیر، دكتۆر عەلی گوربووز لە لێدوانێکیدا رایگەیاند لە نەخۆشخانەکەیاندا هەشت بنکەی کوتان لە بەیانییەوە دەستیان بە هەڵمەتی کوتان کردوە.
گوربووز گوتیشی: "چوار هەزار و ٤٠٠ کارمەندی نەخۆشخانەکەمان دەکوترێن، ئامانجمانە رۆژانە نزیکەی هەزار کارمەند بکوترێن و تا سێ رۆژی ئایندە هەڵمەتەکە کۆتایی بێت. بەکارهێنانی یەکەم پێکوت لەلایەن وەزیری تەندروستی وڵاتەکەمانەوە بووە نموونە بۆ کارمەندانی تەندروستی".