كۆنگرێسی ئەمریكا ترەمپ بەتۆمەتی هاندان و یاخیبوون تۆمەتبار دەكات

جیهان 14/01/2021


لە دەنگدانێکدا کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سازکرا، ئەو ماددەیە پەسەند کرا کە تیایدا سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکراوە بە ''هاندان بۆ یاخیبوون''.
دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا، هەنگاوێکی گرنگیان دژ بە ترەمپ هەڵنا کە بە بەرپرسیاری هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی دادەنێن لە شەشی کانوونی دووەمدا.
ترەمپ کە یەک هەفتەی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ماوەی ئەرکەکەی، لەو ماددەی لەکارلابردنەدا کە بەو پرۆژە یاسایە کراوەتە رۆژەڤی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ''هاندان بۆ یاخیبوون'' تۆمه‌تبار کرا.
لە پرۆژە یاساکەدا کە داوای لەکاردوورخستنەوەی ترەمپ دەکرێت، بە هۆی لەدوانەکانی لە پێش هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس ناوبراو بەرپرسیارکراوە لەو توندوتیژیانەی ئەو رۆژە روویاندا.
دوای بەشی مشتومڕێکی دوور و درێژ، لە دەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ماددەی دوورخستنەوەی ترەمپ لەدەسەڵات کە تۆمه‌تباركراوه‌ بە ''هاندان بۆ یاخیبوون'' بە دەنگی ٢٣٢ بەڵێ بەرامبەر ١٩٧ نەخێر پەسەند کرا.
ئەوەی بووە مایەی سەرنج، ١٠ ئەندامی کۆماریخوازەکان بە بەڵێ دەنگیان بە ماددەکە دا.
بەوەیش ٤٥هەمین سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ وەک ''یەکەم سەرۆکی تۆمەتبارکراو کە دووەمجارە داوای لەسەرکارلادانی دەکرێت'' ناوی دەچێتە مێژووەوە.