ئیسرائیل هێرشدەكاتە سەر چەكدارانی ئێران

جیهان 13/01/2021

چاودێر: لەرۆژهەڵاتی سوریا، فڕۆكەكانی ئیسرائیل گورزێكی تر لە هێزەكانی سوپای سوریاو گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی دەوەشێنن.
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە:" فڕۆكەكانی ئیسرائیل 18 هێرشی یەك لەدوای یەكیان لەهێزەكانی سوپای سوریا لە دێر ئەلزوری رۆژهەڵاتی سوریاو ناوچەی سنوری ئەلبو كەمال وەشاندوە".
رونیشكراوەتەوە:" 5 سەربازی سوپای سوریاو 11 چەكداری هێزەكانی حزبوڵڵای سەربە ئێران كوژراون".