حەسەن ڕۆحانی: لە کاتی پێویستدا وەڵاممان دەبێت
جیهان 28/11/2020
چاو‌دێر
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، ئیسرائیل به كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات و دەشڵێت لە کاتی پێویستدا وەڵامیان بۆ ئەو تاوانانە دەبێت کە بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، قسه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی موحسین فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمیی وڵاته‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: دوژمنه‌كانی ئێران ده‌یانه‌وێت ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه زیاتر بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی ماوەی سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا.
سه‌رۆككۆماری ئێران ئیسرائیلی به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه تۆمه‌تبار كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه له كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی ئه‌و "تاوانانه" ده‌ده‌نه‌وه كه به‌رانبه‌ر به ئێران دەکرێن.