تیمی بایدن شاندەکەی ئەردۆغانیان ڕەت کردەوە

جیهان 28/11/2020

چاودێر

 

ڕۆژنامەنووسێکی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بینینی تیمی جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شاندێکی ناردووتە ئەمەریکا، بەڵام تیمەکەی بایدن بینینی شاندەکەیان ڕەت کردووەتەوە.

 

ئەرکەم توفان، ڕۆژنامەنووسی دیاری تورکیا دەڵێت: "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا شاندێکی ناردووە بۆ واشنتۆن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی تیمی جۆ بایدن، سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا، بەڵام هەموو دەرگاکان بە ڕووی شاندەکەی تورکیادا داخراون و تیمی بایدن ڕازی نەبوون پێشوازی لە ئەردۆغان بکەن".

 

بە پێی لێکدانەوەی ناوەندە سیاسییەکانی جیهان، پێناچێت ئەردۆغان لە ئیدارەکەی جۆ بایدندا چانسی چوونەپێشەوەی هەبێت بە هەمان ئەو شێوەیەی لەگەڵ ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپدا هەیبوو.