توركیا ڕۆژی 40 ملیۆن دۆلار لەنەوتی هەرێم قازانج دەكات

جیهان 24/11/2020


عه‌بدولهادی موحان رایگەیاند، توركیا بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ١٠ دۆلار وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی عێراقیش له ‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای یاسایی له‌سه‌ر توركیا له‌ دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركردوه‌.
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی لەوەشکرد، نازانن كێ دۆسیه‌ی سكاڵاكانی دژ به‌ توركیا راگرت، چونكه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ بانگه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ترسێت بۆ رێككه‌وتنه‌ نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، چونكه‌ ده‌زانێت كه‌ نایاساییه‌.
راشیگەیاند، ١٠٠ ملیار دۆلار له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ بانكه‌كانی توركیا دانراون، به‌جۆرێك ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه‌ رۆژانه‌ ٤٥٠ بۆ ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا له‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێت، به‌مه‌ش رۆژانه‌ توركیا نزیکەی ٤٠ ملیۆن دۆلار قازانج له‌ هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، گرێبه‌سته‌كانی هاوبه‌شی نه‌وت ناده‌ستورین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كراون، له‌كاتێكدا هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ بچێته‌ ناو گرێبه‌ستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە راشکاوی بونی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نەوتی لەگەڵ تورکیا ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایان کرد پەرلەمانی کوردستان بەبەشداری لایەنە پەیوەندییدارەکان دانیشتنێکی تایبەت روونکردنەوە لە بارەی ئەو گرێبەستە ساز بکات.