ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی دەستپێكردەوە

جیهان 24/11/2020


 
غەریب ئابادی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، دوێنی شەو رایگەیاند قۆناخە نوێیەکە کاتێک روویداوە کە "غازی هێکسا فلۆرید یۆرانیۆم یان ئەوەی بە UF6 ناسراوە بۆ ئامێرەکانی دەرکردەی ناوەندی نێردراون"، ئەوەش دوا قۆناخی دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و جیاکردنەوەی یۆرانیۆم 238ە لە یۆرانیۆم 235."
 
بەرپرسە ئێرانییەکە قسەی بۆ ماڵپەری 'خەبەر ئۆنلاین'ی ئێرانی کردووە، دەڵێ: "جیا لە ئامێرەکانی دەرکردەی ناوەندی لە نەوەی یەکەم، زنجیرەیەکی پێکهاتوو لە 174 ئامێری دەرکردەی ناوەندی لە جۆری IRM2 لە پیتاندنەکەدا بەشدار دەبن".