ناتانیاهۆ : چەندین ساڵە لێدوانم لەبارەی ئەو جۆرە سەردانانەم نەداوە و ئێستەش نایدەم
جیهان 24/11/2020
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بینیامین نەتانیاهو، خۆی دزییەوە لە وڵامدانەوەی پرسیارێك لهبارهی هەواڵەكانی كۆبوونهوهی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، كە له میدیاكانی ئیسرائیلدا بڵاوبووەتەوە.
بینیامین نەتانیاهو لە كۆبوونەوەی پارتی لیكوود-دا هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەكانی رۆژەڤ كرد.
نەتانیاهو لەبارەی دەنگۆكانی چوونی بۆ سعوودیە و كۆبوونهوهی لهگهڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان، رایگهیاند: "چەندین ساڵە لێدوانم لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە نەداوە و ئێستاش نایدەم. چەندین ساڵە لهپێناو بەهێزكردنی ئیسرائیل و فراوانكردنی ئەڵقەی ئاشتی، خۆم لە هیچ شتێك نەشاردووهتەوە".
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، دوێنێ نەتانیاهو بە نهێنی چووەته شاری نیۆم لە سعوودیە و لەوێ كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەگەڵ هەریەك لە شازادەی جێنشینی سعوودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ ئەنجامداوە.