وەزیری دەرەوەی لوبنان دەست لەكاردەكێشێتەوە

جیهان 03/08/2020


لەدژی خراپی رۆڵی حكومەتی لوبنان ئەمرۆ ناسیف حتی وەزیری دەرەوەی لوبنان لەبەردەم حسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.
دەست لەكاركێشانەوەی ناسیف پێش بینی دەكرێت گۆرانكاری لەحكومەت دا بەدوای خۆیدا بهێنێت
بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەواڵ هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی وەزیری دەرەوە بۆ ئەوە دگەڕێتەوە بەم دوایانە لەو كۆبونەوانە دوورخراوەتەوە كە لە بەیروت لەگەڵ جان ئیف لۆردیان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سازكرابوو.
لە ئێستادا لوبنان بەقەیرانێكی ئابوری سەختدا تێپەردەبێت و لەمانگی ئابی رابردوو هاوڵاتیانی لوبنان خۆپیشاندانیان سازكردو داوای رووخانی حكومەتەكەی سەعد حەریریان دەكرد.
خۆپیشاندانەكە پاش ئەوە هات حكومەتی لوبنان بریاریدا باج بخرێتە سەر بەكارهێنانی تۆری واتس ئاپ ،ئەوەش بوەهۆی توڕەیی لوبنانیەكان و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد چونكە حكومەتی لوبنانی نەیتوانیوە خزمەت گوزاریەكانی وەكو ئاوو كارەبا وتەندرووستی دەستەبەر بكات.
دەست بەكاربوونی حسان دیاب وەكو سەرۆكی حكومەت فریای دۆخی لوبنانیەكانەوە نەكەوت و بگرە رەوشەكە لە جاران خراپتر بوە.
قەیرانە ئابوریە دورودرێژەكەی  لوبنان بوەتە هۆی ئەوەی لیرەی لوبنانی 80% بەهای خۆی لەدەست بدات ورێژەی هەژاری و هەڵئاوسان زیاتر بێت و نزیكەی 500هەزار كەس بێكاربن و رێژەی 37% دەرچوانی زانكۆو پەیمانگەكان بێكارن