تیرۆریستانی داعش پەلاماری گرتووخانەیەك دەدەن و20 كەس دەكوژن

جیهان 03/08/2020


ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسانی ئەفغانستانەوە بڵاویكردوەتەوە شەوی رابردوو تێرۆریستانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر گرتووخانەیەك ولانی كەم 20 كەس كوژراون.
بەگوێرەی سەرچاوەكە شەوی رابردوو تێرۆریستانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر گرتوخانەیەك لە ویلایەتی نانگارهار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان 
لەوبارەیەوە زاهیرعادل وتەبێژی تەندروستی ویلایەتی نانگاهار رایگەیاندوە لەو پەلامارەدا 42 كەس بونەتە قوربانی و پێش بینیش دەكرێت ژمارەی كوژراوەكان بەرزبێتەوە.
هێرشەكە بەتەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو لەبەردەم دەروازەی گرتووخانەكە دەستی پێكردوە پاشان چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر هێزە ئەمنیەكان.
بەرپرسێكی ویلایەتەكە ئاشكرای كردوە ژمارەیەك لە بەندكراوەكان هەڵهاتوون و گرتووخانەكە زیاتر لە 1500زیندانی تێدابوە كە سەدان كەس لەو زیندانیانە سەر بەداعش بوون.
گرووپی خوراسان كە گرووپێكی چەكداری سەر بەرێكخراوی تێرۆریستی داعشە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاندوە، هێرشەكە پاش تێپەربوونی یەك رۆژ هات بەسەر كوژرانی سەركردەیەكی داعش لە ویلایەتی جەلال ئاباد لەلایەن هێزەكانی هەواڵگری ئەفغانستانەوە.
.