پێنج وەزیری بەڕازیلی تووشی كۆرۆنابوون

جیهان 31/07/2020

چاودێر: وەزیری زانست و تەكنەلۆژیایی بەڕازیل دووپاتی دەكاتەوە پێنج وەزیری كابینەی حكومەتی بەڕازیل تووشی كۆرۆنابوون.
ماركۆس بۆنتیس وەزیری زانست و تەكنەلۆژیای بەڕازیل رایگەیاندوە:" پێنج وەزیری حكومەتی بەڕازیل تووشی كۆرۆنابوون و لە كەرەنتینەدان".
رونیشكردوەتەوە:" پێشتر سەرۆك وەزیرانی بەڕازیل بۆلسنارۆ خۆشی تووشی كۆرۆنابوو، كە بۆ ماوەی  دوو هەفتە لەكەرەنتینەدا بووە".