توركیا چەتەكانی ڕەوانەی ئازەربایجان دەكات

جیهان 29/07/2020

ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند دەوڵەتی توركیا ئامادەكاری تەواوی كردوە ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربان هەندێك لەچەتەكانی ئیدلب ڕەوانەی ئازەربایجان بكات.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندوە كە بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی نێو چەتەكانی بەرەی نوسرەو پاشماوەكانی داعش لەنێو ئیدلب زانیاریمان بەدەست گەشتوە كە لەبەرانبەر ناردنی هەر چەتەیەك بۆ ئازەربایجان توركیا بڕی 5000 هەزار دۆلار دەداتە ئەو كەسەی كە ئامادەیی نیشانداوە كە بۆ شەڕكردن دەچێتە ئەوێ.
سەرچاوەكە وتیشی هەمو ئامادەكارییەكان لەكۆتایی نزیكبونەتەوە و پێدەچێت دوای جەژنی قوربان پرۆسەكە جێبەجێ بكرێت، ئەم كارەی توركیاش پشێوی زیاتر لەناوچەكە دروست دەكات.