فەرەح پەهلەوی: میسریەكان خزمەتێكی گەورەیان بەشا كرد

جیهان 28/07/2020


چاودێر: فەرەح پەهلەوی هاوسەری شای ئێران، لەساڵیادی كۆچی رەزا شادا، دەڵێت:" میسر ماڵی دووەمی ئێمەیە".

هەروەها لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا  وتوویەتی:" لەساڵی 1979 ئەو كاتەی كە ئاڵۆزیەكانی ئێران روویدا، یەكەمین پەیوەندیەك كە بەئێمەوە كرا، لەسوان بوو، كە ئەنوەر سادات و خاتوو جوان سادات  بەگەرمی پێشوازیان لێكردین".

لەو ماوەیەدا رەزا شاو خێزانەكەی لەوڵاتانی میسرو ئەمریكاو مەكزیك و پەناما دەژیان، وڵاتانی تر بەهۆی گفتوگۆیان لەگەڵ شۆڕشگێڕانی ئێران ئامادەی ئەوە نەبوون پێشوازی لە محەمەد رەزا شاو خێزانەكەی بكەن.

فەرەحی پەهلەوی ئەوەشی وتووە:" لەمیسر زۆر دڵسۆزانە خزمەت كراین، بەڵام سەخترین ساتەكانمان لە پەنامابوو لەو كاتەدا كە رەزا شا تووشی شێرپەنجەبوو، پێویستی بەنەشتەرگەری بوو، ئەمەش لەكاتێكدایە وڵاتی پەناما دەستی بەگفتوگۆ كردبوو لەگەڵ  دەسەڵاتی نوێی ئێران و ئەوەش دۆخێكی نائەمنی خراپی بۆ دروست كردبووین.