ئیسرائیل چەكێكی نوێ بۆ رووبەروبونەوەی ئێران دەكڕێت
جیهان 26/07/2020
ئیسرائیل پلانی داناوە بۆ كڕینی گوێزەرەوەی سوتەمەنی لە ئەمریكا لە جووڵەیەكدا كە توانای هێزی ئاسمانی بۆ لێدانی ئامانجە دوورەكان بەهێزتر دەكات.
ماڵپەڕی ناشناڵ ئینترێست بە ئاماژەدان بەوەی دەزانن ئیسرائیل چۆن فڕۆكەی ئێف 16 دژی ئێران بەكاردەهێنێت، بڵاویكردەوە، گوێزەرەوەی سووتەمەنییەكان هاوكاری ئیسرائیل دەكەن بە گەیشتن بەو ئامانجانەی هەیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد لە حاڵی بوونی ویستی ئیسرائیل بۆ لێدانی ئێران، ئەمریكا بە ئاسانی ئەو كارە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رازی بووە بە داوای ئیسرائیل بۆ كڕینی 8 فڕۆكەی گواستنەوەی سوتەمەنی لە جۆری كی سی 45 ئەی پێگاسۆس كە دەبنە وێستگەی پێدانی سوتەمەنی لە هەوادا.
گرێبەستەكە كەرەستە و راهێنان و چەند بوارێكی دیكە دەگرێتەوە و بەهاكەی زیاتر لە 2.4 ملیار دۆلارە و چاوەڕێ دەكرێت رابگەیەندرێت ساڵی 2023.
ئاژانسی هاوكاری ئەمنی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: ئەم فڕۆشتنانە بە پشتیوانی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئاسایشی نەتەوەیە بۆ بەهێزكردنی.